ڕەزاشا
ره‌زا په‌هله‌وى, به فارسى (رضا شاه پهلوى) (1978-1944) دامه‌زرێنه‌رى ده‌وڵه‌تى په‌هله‌وى. له نێوان 1925 تا 1941 له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوو, به فشارى هاوپه‌يمانانى جه‌نگى جيهانى دووه‌م ، رووس و ئينگليز، له ده‌سه‌ڵات لادرا و كوڕه‌كه‌ى محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وى كرا به جێگرى.
له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى ئاڵا‌شت له ناوچه‌ى سوادكۆ پارێزگاى مازه‌نده‌رانه، له تاران ژياوه. بووه‌ته سه‌رباز له له‌شكرى قۆزاقى تايبه‌ت له ده‌وڵه‌تى قاجار, له به‌ر لێهاتوويى سه‌ركردايه‌تى ئه‌م له‌شكره‌ى پێدراوه، ساڵى 1921 بووه‌ته وه‌زيرى جه‌نگ له ده‌وڵه‌تى قاجار. له 1923 پۆستى سه‌رۆكوه‌زيرانى له لايه‌ن شا ئه‌حمه‌دميرزاى قاجار پێدراوه. ساڵى 1925 ده‌سه‌ڵاتى بێهێزى قاجار‌ه‌كانى بنبڕ كرد و به پشت به‌ستن به سه‌ركرده سه‌ربازيه‌كان خۆى كرد به شاى ئێران. پرۆسه‌ى چاكسازى له ێران ده‌ستپێكرد بۆ گۆرينى روواله‌تى ئێران به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكى هاوچه‌رخ له سه‌ر شێوه‌ى كه‌ماليه‌كانى توركيا. له ده‌سه‌ڵاتدا ديكتاتۆر بوو. هه‌ميشه له كێشه‌دا بوو له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عه ئايينيه‌كان كه دژى چاكسازيه‌كانى ده‌وه‌ستان. ساڵى 1934 ناوى (ئێران)ى كرد به ناوى ره‌سمى ده‌وڵه‌تى (وڵاتى فارس). ئێران به واتاى خاكى ئاريه‌كان دێت. توانى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕينيته‌وه بۆ هه‌رێمه دووره‌كانى عه‌ره‌بنشينى خوزستان و لوڕستان و بلوچستان. هيتله‌ر و ئه‌تاتورك دوو نموونه بوون كه ره‌زا شا ده‌يويست چاويان لێ بكا بۆ بنياتنانى ده‌وڵه‌تێكى عيلمانى به‌هێز و نه‌ته‌وه‌يى، پارتێكى دامه‌زراند كه ره‌وتێكى شۆفينى هه‌بوو به ناوى (ئێرانى نوێ). كه هيتله‌ر جه‌نگى راگه‌ياند، ره‌زا شا ده‌يويست لايه‌نگرى ئه‌ڵمانه‌كان بێت. بۆيه ئينگليز و سۆڤيات له ترسى په‌ره‌سه‌ندنى هه‌ر مه‌ترسيه‌كى نازيه‌كان، ئێرانيان داگير كرد و ره‌زا شا له 1941 له سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا و ژيانى له تاراوگه‌ى جۆهانسبيرگ (خوارووى ئه‌فريقيا) تا مردنى له 1944 به سه‌ر برد[١].
[دەستکاری] كاره‌كانى ره‌زاشا
- داهێنانى ده‌وڵه‌تى نوێى ئێران,
- داهێنانى ده‌ستوورێكى نوێى جلوبه‌رگ وكڵاوى نوێ له برى جامانه كه له رۆژگارى قاجاره‌كان به‌كارده‌هات.
- داهێنانى رێكخستنى نوێ له ده‌زگاى حكومه‌ت.
- دانانى ده‌زگاى ناسنامه‌و ره‌گه‌زنامه
- دانان و راستكردنه‌وه‌ى ياساى مه‌ده‌نى.
- نيشه‌جێ كردنى هۆزه ره‌وه‌نده‌كان, (ته‌خته قاپ‌و)
- يه‌كخستنى هێزى سه‌ربازى و پێكهێنانى سوپاى ئێران.
- درووستكردنى بانكى ئێران.
- درووستكردنى رێگه‌ى ئاسن. قيرتاو كردنى رێگه‌كان. بۆ ئاسانكردنى گه‌ياندن.
- قه‌ده‌غكردنى پێچه‌و حيجاب.
- په‌ره‌سه‌ندنى پيشه‌سازيه‌كان.
- دامه‌زراندنى (راديۆى ئێران) و (ئاژانسى هه‌واڵى پارس) و (زانكۆى تاران) و (كۆرى زانيارى ئێران) بۆ بره‌ودان به زانست و زمانى فارسى.
- گۆڕينى ساڵنامه‌ى هيجرى قمرى بۆ ساڵنامه‌ى خورشيدى.
[دەستکاری] بنه‌چه‌ى ره‌زاشا و نازناوه‌كانى
ره‌زاخان له دايكبووى دێهاتى (ئالاشت)ى سه‌ر به ده‌ڤه‌رى سوادكۆى پارێزگاى مازه‌نده‌رانه. ده‌ڤه‌ره‌كه له‌م به‌شانه پێك دێت: راستوپی، سورخ قه‌لا، کورد ئاباد، ولووپی و کسلیان, به گوێره‌ى هه‌ندێك سه‌رچاوه، كوردى ئه‌م ده‌ڤه‌ره له رۆژگارى نادر شا ى ئه‌فشاره‌وه له ده‌شتى (زه‌هاو)ى ديوى كرماشانه‌وه كۆچيان پێكراوه‌و زۆربه‌يان كوردى كاكه‌يى گۆرانن و هه‌ندێكيان له هۆزى (پاڵانى)ن. به منداڵى له به‌ر هه‌ژارى خۆى و دايكى (نوش ئافه‌رين) هاتوونه‌ته تاران، كه هه‌راش بووه چووه‌ته ناو ريزى له‌شكرى قازاقى له سه‌ر شێوه‌ى سواره‌ى كۆزاكى رووس, كه كاتێك ره‌زا بوو به حاكمى ئێران له ساڵى 1925 ويستى نازناوێكى نوێ بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ى په‌يدا بكات ره‌سه‌نايه‌تى و ئێرانى بوونى خۆى پێ بسه‌لمێنيت . نازناوى په‌هله‌وى هه‌ڵبژارد، كه ناوێكى يادگارى رۆژگارى زێڕينى ساسانيه‌كانه . نازناوه‌كانى تر‌ى : 1. ره‌زا سوادكوهى. 2. ره‌زا شه‌ستير يان ره‌زا مه‌كسيم ، چونكه شاره‌زايى هه‌بوو له به‌كاربردنى شه‌ستيرى ناسراو به (مه‌كسيم) كه ئه‌وسا ره‌واجى هه‌بوو له جه‌نگدا. 3. ره‌زا خان و دواتر ره‌زاخان ميرپه‌نج ئاماژه بۆ پله‌ى سه‌ربازى پێنج پله. 4. ره‌زاشاى گه‌وره (رضاشاه كبير)كه له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى شوراوه بۆى هه‌ڵبژێررا. [٢] سه‌ربارى ئه‌م هه‌موو نازناوانه‌ى به‌ڵام ناوێكى تريش هه‌بوو ره‌زاخان و بنه‌ماڵه‌كه‌ى له تاران به‌كاريان نه‌ده‌هێنا ئه‌ويش نازناوى (ره‌زا پاڵاني)ه كه به گوێره‌ى هه‌ندێك سه‌رچاوه كورديه‌كان له ناوى هۆزى (پاڵانى) يه‌وه هاتووه كه دانيشتووى سوادكوهن. هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له ناحه‌زانى ره‌زاخان نازناوى پاڵانيان وه‌ك سوكايه‌تى به كارده‌هێنا چونكه له توركيدا پاڵانى به واتاى (كورتاندروو) دێت. [٣]