چارڵی چاپلن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چارڵی چاپلن
Charlie Chaplin

لەدایکبوون (١٨٨٩-0٤-١٦) ١٦ی نیسانی ١٨٨٩
مەرگ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٧(١٩٧٧-١٢-٢٥) (٨٨ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگسەکتەی مێشک
شوێنی گۆڕ سویس
نەتەوەئینگلیز
پیشەئەکتەر، ئاوازدانەر، دەرھێنەر
چالاکبوون١٨٩٩ز–١٩٧٦
ئاییننەزانین
مناڵ(ەکان)١١ منداڵ
وێبگەcharliechaplin.com
واژوو

چارڵز ئێسپێنسێر چاپلین (بە ئینگلیزی: Charlie Chaplin) (١٨٨٩–١٩٧٧) بەناوبانگ بە چارلی چاپلین. ئەکتەرێکی کۆمیدی و دەرھێنەر و ئاوازدانەرێکی ئینگلیزە، کە بە زۆری ناوبانگی بەھۆی فیلمە بێدەنگەکانییەوە دەرکرد.[١] پێش کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی یەکەم بەناوبانگترین ئەستێرەی جیھانی بوو لە فیلمدا.

ژیان[دەستکاری]

چارڵی چاپلن لە ١٦ی نیسانی ١٨٨٩ لە وال وێرتی لەندەن لە بنەماڵەیێکی مەسیحی-ئەنگلیکان لەدایکبووە. باوکی چارڵز و دایکی ھاناھیل ھەر دووکیان لە جیھانی مۆسیقا کاریان دەکرد؛ ھێشتا ماوەیێکی زۆر لە لەدایکبوونی چارلی تێپەڕ نەبووکە چارڵز و ھانا لە یەک جیا بوونەوە و ھانا سەرپەرشتی منداڵەکانی لە ئەستۆ گرت. ئەوان ژیانێکی دژواریان تێ دەپەڕاند لە بەر ئەوەی دایکی نەیتوانی بە ئاسانی بژیوی ژیانیان دابین بکات. لەبەر ئەمە چارلی بچکۆلانەو و برای گەورەتری سیدنی بۆ کارکردن، ماڵیان بەجێ ھێشت و لە ڕیکخراوەیێکی ھونەری بەرھەمھێنانی فیلم وەک پادو دامەزران. ھەڵبەت نەیانتوانی لەوێ بەردەوام بن. کاتێ چارلی ١٢ ساڵان بوو باوکی کە پیاوێکی ھەمیشە سەرمەست بوو، کۆچی دوایی کرد. چارلی دایکێکی سەلامەتیشی نەبوو. دایکی چارلیش تووشی نەخۆشینی ڕەوانی بوو و لە ناکاو لە نەخۆشخانەی ڕەوانی «کین ھیل» لە ساڵی ١٩٢٨ کۆچی دوایی کرد.

وێنەیەکی چارڵی چاپلن کە لە ئەمریکا گرتوویەتی بە گەنجی

چارلی لە ساڵی ١٩٠٦ کاتێ کە ١٧ ساڵ تەمەنی بوو، لە شانۆی «شارلۆک ھۆڵمز» لە ڕۆڵی کوڕی ڕۆژنامە نووسێکا باش دەرکەوت و ئەو لەلایەن دەرھێنەر گەشەی پێدراو وڕەزامەندی تەماشاچییەکانی بە دەس ھێنا. لەمە بە دواوە لە گرووپێکی کۆمێدی بوو بە ئەندام و ڕۆڵی تەڵخەکی لە گرووپی شانۆی «فڕێد کاڕنو» بە خۆی دابین کرد. ساڵانی دوایی ئەو بە ئاواتی خۆی گەیشت و توانی لەگەڵ کۆمپانی «یونایتێد ئارتیست» لە ھالیوود گریبەست ببەسێ. ئەو لەگەڵ لیتا ئەکتەری ھۆلیوود ژیانی ھاوسەری پێک ھێنا و بوو بە خاوەنی دوو منداڵ بەڵام دوای ماوەیێک لە یەکتر جیا بوونەوە. لە ساڵی ١٩٢٧ بە دواوە، فیلمگەلێکی بێ دەنگی بەرھەم ھێنا. لە ڕاستیدا فیلمە کۆمێدییەکانی ئەو بێ دەنگ بوون بەڵام چارلی وەھا بە توانادەروونییەکانی خۆی و خۆشەویستی ڕۆڵی دەبینی کە ھەموو جووڵەکانی ھەزاران مانای لەخۆ دەگرت.

چارلی چاپلین لە ساڵی ١٩٤٠ یەکەمین فیلمی بەدەنگی خۆی بە ناوی دیکتاتۆری گەورە بەرھەم ھێنا. ھێنانەگۆڕی باسی شەڕی جیھانی دووەم و یاریی بەھێزی چارلی لە ڕۆڵی ئەدۆلف ھیتلەر، ڕەزامەندی گشت ڕەخنەگرەکانی لەم فیلمەدا بە دەست ھێنا.٣ چارلی چاپلین لە ساڵی ١٩٤٢ لەگەڵ ئونا ئونیل ئەکتەر و گۆرانیبێژی ھۆلیوود ژیانی ھاوسەری پێک ھێنا. لە ئەو کاتە چارلی چاپلین ٥٣ ساڵ و ئونا ئونیل ١٧ ساڵی بوو ھەڵبەت چارلی چاپلینپێش لەمە، چەند کەڕەتێکی تریش ژنی ھێنا بوو، بەڵام چونکە ھاوسەر گیرییەکانی ڕەسمی نەبوون، ناکرێت بخرێنە لیستی ژنھێنانەکانی. ئونا ئەوینداری چارلی بوو و جیاوازی تەمنیان لای گرینگ نەبوو. ئەوان بوون بە خاوەنی ھەشت منداڵ. لە نێوان ئەم منداڵانە «ژۆراڵدین چاپلین» کچی جوان وھونەرمەندیان چوو بۆ ناو کۆمەڵی سینەما و بوو بە ئەکتەر.

وردە وردە چاپلین بوو بە خۆشەویست ترین ھونەرمەندی مێژووی سینەما و بەرھەمھێنەری کارەکانیشی بە ئەستۆ گرت؛ بەڵام لە دوایی دا بە بۆنی ئەوەی کە مافیای ئەمریکا چارلی وەکوو زۆرییەک لە ھونەرمەندانی سەربەخۆی ھۆلیوود (بە تاوانی کۆمۆنیست بوون) لە کۆمەڵی ئەکتەری لابرد، چارلی بەرەو ئەورووپا ڕۆشت و ھاوکات لەگەڵ بە جێ ھێشتنی ھۆلیوود گەڕانەوەی ئەو بۆ ئەمریکا بەرگیری لێ کرا. بەم شێوەیە پەراوێزی یەکێک لە گەورەترین ئەکتەرەکان بەسترا و ساڵانی کۆتایی ژیانی خۆی لە بێ ناوی بە سەر برد. چارلی لە دوای بە جێ ھێشتنی ئەمریکا لە ساڵی١٩٥٢ ڕۆیشت بۆ لەندەن و دواتر سویسرای بۆ ژیان ھەڵبژارد لەوێ لەگەڵ ژن و منداڵەکانی نیشتەجێ بوو.

چارلی دواتر لە چواری مارسی ١٩٧٥ لەلایەن شاژنی بەریتانیا نیشانی سێر و شوالیە ی پێ بەخشرا و ھەروەھا لەلایەن ھۆلیوود بە بۆ پێ بەخشینی خەڵاتی ئۆسکار بۆ ئەمریکا بانگێشکرا.

چارلی چاپلین لە کریسمەسی ١٩٧٧، بە بۆنەی نەخۆشی دیابێت لە تەمەنی ٨٨ ساڵی دا، لە ژیان ماڵ ئاوایی کرد. ژن و منداڵی ئەو مەراسیمێکی شکۆداریان بۆ کۆچی چارلی بە ڕێوە برد و چارلی لە گۆڕستانی «کرۆسێر سەرووی» سویسرا نێژرا.

دوای مردنی چارلی[دەستکاری]

گۆڕی چارڵی چاپلن لە سویسرا

دوو مانگ لە دوای ناشتنی چارلی لە سێی مارس ١٩٧٨ز، تەرمی چارلی لە گۆڕستان دزرا. دزەکان لە بەرامبەر دانەوەی تەرمی چارلی داوای پارەیەکی زۆریان لە بنەماڵەی داوادەکرد، بەڵام لەلایەن پۆلیس دەستگیر کران و پۆلیسی سویسرا تەرمی چارلی چاپلنیان لە دەریاچەی ژنێو دۆزییەوە و جارێکی تر لە مەراسیمێکی پڕشکۆ بە خاک نێژرا. ئونا ھاوسەری چارلی پاش مردنی چارلی ڕووی کردە مەشروب خواردن و لە ساڵی ١٩٩١ بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەی گەدەوە کۆچی دوایی کرد.

لەپاش نزیکەی ١٥ سال بەسەر کۆچی چارلی لە ساڵی ١٩٩٢ فیلمێک بە ناوی چاپلین کە لە ژیانی ئەو گیرابوو، ھاتە بەرھەم کە «ڕیچارد ئاتێنبێرگ» بەرھەمھێنەری فیلمەکە بوو، وەھاوکات ئەم فیلمە خەڵاتی ئۆسکاری بە دەست ھێنا. «ژۆراڵدین» کچی چارلی لەم فیلمە ڕۆڵی دایەگەوەی واتە دایکی چارلی چاپلینی دەگێرا. بەم شێوەیە ژیانی چارلی چاپلین ڕۆیشت بەرەو پەردەی سینەما و کاریگەری کرد لەسەر ھەمووان.

چارلی جگە لەو کورتە فیلمە بێدەنگاینەی کە ھەموو جیھانی بەخۆ سەرسامکردوە نامەیەکی بۆ کچەکەی بە میرات جێھێشتووە، کە ڕەنگ بێت بۆ ئەوەی چارلی بناسین پێویستە ئەم نامەیە بخوێنییەوە. شتێک زۆر جێگەی سەرسووڕمانە ئەویش ئەوەیە کە ئەدۆلف ھیتلەر و چارڵی چاپلن لە یەک ساڵ و مانگ و ھەفتەدا لەدایکبوون تەنھا ٤ ڕۆژ جیاوازیانە بەڵام یەکەمیان ملیۆنەھا خەڵکی چارە ڕەش کردوو و دووەمیان خەڵکی ھەموو جیھانی بەھۆی کردەوەکنای دەخستە پێکەنین.

پەیکەرەکانیچارلی چاپلن لە جیھاندا، کە دەکەونە (لە چەپەوە بۆ ڕاست) ١. سلۆڤاکیا; ٢. پۆڵەندا; ٣. واتەرڤیل، ئیرلەند; ٤. لەندەن، شانشینی یەکگرتوو; ٥. حەیدەرئاباد، ھیندستان; ٦. ئالاسیۆ, ئیتالیا; ٧. بەرشەلۆنا، ئیسپانیا; ٨. سویسرا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Obituary Variety Obituaries, 28 December 1977.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

٣ و ٤: https://web.archive.org/web/20130602095049/http://themovingsilent.wordpress.com/2012/04/04/چارلی-چاپلن-گەورەتر-لە-ژیان/

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]