زمانی تاجیکی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

زمانی تاجیکی (بە تاجیکی: Забони тоҷикӣ) زمانێکە کە تاجیکەکان قسەی پێ‌دەکەن و زمانی ڕەسمی وڵاتی تاجیکستانە.[١]

ئەلفوبێ[دەستکاری]

Vista-xmag.png وتاری سەرەکیئەلفوبێی تاجیکی

بۆ نووسینی زمانی تاجیکی لە ئەلفوبێی کیریلی کەڵک وەردەگیرێ.

А а Б б В в Г г Ғ ғ Д д Е е Ё ё
Ж ж З з И и Й й Ӣ ӣ К к Қ қ Л л
М м Н н О о П п Р р С с Т т У у
Ӯ ӯ Ф ф Х х Ҳ ҳ Ч ч Ҷ ҷ Ш ш Ъ ъ
Э э Ю ю Я я

ھەڵسەنگاندن لەگەڵ زمانی فارسی[دەستکاری]

ئەگەرچی زمانی تاجیکی و زمانی فارسی ھەر دووکیان درێژەی زمانی فارسی دەرین بەڵام زمانی تاجیکی ھەندێک تایبەتمەندی تەرخانکراوی خۆی ھەیە کە دەبێتە ھۆی جیابوونەوەی لە زمانی فارسی؛ لەوانە:

بزوێنەکان[٢][دەستکاری]

  • زمانی فارسی دەری ٨ بزوێنی ھەبووە (a, ,i, u, ā, ī, ū, ē, ō) بەڵام ئێستا زمانی تاجیکی و فارسی ٦ بزوێنیان ھەیە؛ تاجیکی (a, i, u, o, e, ů) و فارسی (a, e, o, â, i, u).
  • لە زمانی فارسیدا دوو بزوێنی ē و ōی فارسی دەری (یێی مەجھوول و واوی مەجھوول) بوونەتە دوو بزوێنی درێژی ī و ū بەڵام بە پێچەوانەی زمانی فارسی لە زمانی تاجیکیدا دوو بزوێنی درێژی ī و ū بوونەتە دوو بزوێنی کورتی i و .u
  • لە زمانی تاجیکیدا بزوێنە کورتەکان (a ,i, u) وەکوو خۆیان ماونەتەوە بەڵام لە زمانی فارسیدا بوونەتە (a, e, o).
  • âی زمانی فارسی کە لە āی زمانی فارسی دەری کەوتووەتەوە لە زمانی تاجیکیدا بووەتە o.

نەبزوێنەکان (کپەکان)[دەستکاری]

لە زمانی فارسیدا جیاوازییەک لە نیوان دو پیتی «غ» و «ق»» نییە و ئەم دوو پیتە وەکوو یک گۆدەکرێن بەڵام لە زمانی تاجیکیدا ئەم دوو پیتە لەگەڵ یەک جیاوازن و دەربڕینی تایبەتی خۆیان ھەیە.

وشەکان[٢][دەستکاری]

لەبەر ئەوی کە زمانی تاجیکی لە شوێنک قسەی پێ‌کراوە کە بە زمانە ئێرانییە ڕۆژھەڵاتییەکان و زمانە تورکییەکانی ئاسیای ناوەندی نزیک بووە، کەوتووەتە ژێر کاریگەری ئەم زمانانە؛ ھەر بۆیە لە زمانی تاجیکیدا وشەی وا ھەیە کە لە زمانی فارسیدا نییە یان زۆر کەم بە کاری دەھێنن، لەوانە: کورشب‌پرک، فوتبالباز، چایجوش، پنانج، نغز، کلان و ... .

وشەگەلێکی زۆریش له زمانی ڕووسی وەرگیراوە کە بووەتە ھۆی پتەوبوونی وشەکانی تاجیکی لە بوارەکانی زانست، کۆمەڵایەتی، چاند و ... .

ڕێزمان[٢][دەستکاری]

لە ڕێزمانیشدا زمانی تاجیکی لە ھەندێک شوێندا تایبەتمەندی خۆی ھەیە کە لە زمانی فارسیدا نییە و دەبێتە ھۆی جیاوازبوونی لەگەڵ زمانی فارسی. بۆ وێنە:

  • گەردانی کرداری ڕابردوو و ئێستای خەریک:
زمانی تاجیکی زمانی فارسی زمانی کوردی
Mo xorda istadæ-im Mā dārim mixorim خەریک بووم دەمخوارد
Mo istadæ-im xur
Mo xorda istadæ budim Mā dāštim mixordim خەریکم دەخۆم
Mo xorda istadæ budæ-im
  • دروستکردنی کرداری لێکدراو بە ئاوەڵناوی بەرکاری:
زمانی تاجیکی زمانی فارسی زمانی کوردی
Davida omad Davān āmad بەھەڵاتن ھات
Davida raft Davān raft بەھەڵاتن چوو
  • لە زمانی فارسیدا «را» پیتە و نیشانەی بەرکارە بەڵام لە زمانی تاجیکیدا «را» پاشگری بەرکارە و بە ناوەوە دەلکێ.
زمانی تاجیکی زمانی فارسی زمانی کوردی
Kitobro xondam Ketāb xāndam کتێبم خوێندەوە
  • دروستکردنی ئاوەڵناوی بەرکاری بە پاشگری -agi کە لە زمانی فارسیدا نییە وەک raftagi.

پەراوێز[دەستکاری]

  1. یاسای بنەڕەتیی تاجیکستان
  2. ٢٫٠ ٢٫١ ٢٫٢ ارانسکی، زبانهای ایرانی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ارانسکی، یوسیف. زبانهای ایرانی، چاپ دوم. تهران: چاپخانۀ توکلی، ١٣٨٦، صص ٢٩، ١١١، ١١٢ و ١١٣ ISBN 964-6961-24-X
  • ویکیپیدیای فارسی

بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]

Wikipedia
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە زمانی تاجیکی