گووگڵ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کۆمپانیای گووگڵ
Google Inc.
جۆر گشتی
بازرگانی دەکات لە NASDAQ: GOOG ، FWB: GGQ1 ، NASDAQ-100 Component ، S&P 500 Component
پیشەسازی ئینتەرنێت ، نەرمەکاڵای کۆمپیوتەر
دامەزراوە لە پارکی مینلۆ ، کالیفۆرنیا ، ئەمریکا (٤ی سێپتەمبەری ١٩٩٨ز)
دامەزرێنەر(کان) سێرجی برین ، لاری پەیج
شوێنی سەرەکی ماونتن ڤیو ، کالیفۆرنیا, ئەمریکا
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتی هەموو جیهان
بەڕێوەبەران لاری پەیج (هاودامەزرێنەر و بەڕێوەبەر)
داھات ٥٠.١٨ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی لەساڵی ٢٠١٢ increase
ماڵپەڕ https://www.google.com/
سەرچاوەکان: [١]


گووگڵ (بە ئینگلیزی: Google) یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی وێب، کە بەرھەمھێنەری گەورەترین و بەناوبانگترین گەڕانچییەکانی ئینتەرنێت لە جیھاندا. لە ٤ی ئەیلوولی ١٩٩٨[٢][٣]ز دامەزراوە لەلایەن سێرجی برین و لاری پەیج کە هەردووکیان قوتابی بوون لە زانکۆی ستانفۆرد.

وێنەی دامەزرێنەرانی گووگڵ سێرجی بین و لاری پەیج

چەند زانیارییەک لەسەر سێرجی برین و لاری پەیج :[دەستکاری]

سێرجی برین لەساڵی ١٩٧٣ لەدایکبووە زانایەکی کۆمپیوتەرە ، سێرجی برین جولەکەیە . لاری پەیج لەساڵی ١٩٧٣ لەدایکبووە ئێستا بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گووگڵەو وە ھاوڕێکەی سێرجی برین پلەی Co-Founder ی ھەیە لە گووگلڕ . ئەو دوو ھاوڕێیە لەسەرەتادا ھەستان بە دروستکردنی پەڕگەیەکی گەڕان بە ناوی BackRub دواتریش ناویان نا گووگلڕ و لەساڵی ١٩٩٨ گووگلڕ دەستیان کرد بەپێشکەشکردنی ئەو گەڕانە . ئێستاکەش لاری پەیج خاوەنی ١٨,٧ ملیۆنە و ناوبراو مـامـۆستای زانکۆی کۆمپـیـوتــەرە .

مانای گووگڵ[دەستکاری]

وشەی گووگڵ خۆی لە (Googol) ـەوە ھاتووە کە گووگۆڵ زاراوەیەکی وەرزشی یە بەمانای (١ بەدوا دەکەوێ بەسەد بەرامبەر بە سفر ) دێت ، ئەو وشەیە لەلایەن زانا (میلتۆن سیرۆتا) دانراوە کە لە کتێبێکی ئینگلیزی بەناوی (بیرکاری و خەیاڵ) ھاتووە .


مێژووی گووگڵ[دەستکاری]

گووگل لەساڵی ١٩٩٦ دەستی کرد بە گەڕانکارییەکەی کە لەلایەن سێرجی برین و لاری پەیج دروست کرابوو کاتێک ھەردووکیان قوتابی بوون لەزانکۆی ستانفۆرد . لەکاتێکدا گەڕان کاری گووگڵ گەڕانکارێکی ئاسایی بوو ، ھەردووکیان بیریان کردەوە و پلانێکیان دانا بۆ ئەوەی گەڕان کارییەکەیان باشترو جوانتر بکەن چونکە زۆر سادە بوو ئەوکات ، ھەر بۆیە ئەوان بەرەو پێشەوەیان برد بەھۆی تەکنەلۆژیایەکی نوێ بەناوی PageRank کە چەند پەڕێکی سایتە بەناوبانگەکانی تێدا بوو ، گرنگی ئەم پەڕانە لەوە بوو کە دەتویست بگەڕێیت ھەر لەناو گووگڵ بۆی دەگەڕا . ئەم گەڕانکارییە بچووکە بوو بە سیستەمێکی تر کەناوی RankDex بوو ئەم سیستەمەش لەلایەن Robin Li ـەوە دیزاین کرابوو ، ئەم سیستەمە داھێنەرەکەی ڕۆبن لی بوو کاتێک ئەو سیستەمەی دۆزیەوە لەناوچەی بایدو لەچین . لاری پەیج و برین بنەڕەتیانە نازناوی ئەو سیستەمەیان نوێیەیان کرد بە BackRub ، لەبەر ئەوەی سیستەمەکە ھەندێک لە ھەڵەکانی سیستەمەکانی پێشتری چاک کردبوو ، لەکۆتاییدا ناویان نا Google کە بەھۆی یاریکردنەوە بەوشەی Googol ـەوە بۆتە Google . تا ئەو کاتە سایتی گووگلڕ ھەر سەر بە زانکۆی ستانفۆرد بوو ، بەڵام گووگڵ ویستی لەمەش ڕزگاری بێت و توانی دۆمەینێکی نوێ بکڕێت کە ئەو کات ناوی دۆمەینەکە بریتی بوو لە google.stanford.edu . دواتر لەساڵی ١٩٩٧ بەتەواوی خۆی جیاکردەوە لەزانکۆی ستانفۆرد و دۆمەینێکی سەربەخۆی تۆمارکرد ، دواتر گووگلڕ بەتەواوی یەکی گرت لەساڵی ١٩٩٨ ، وە ئەوکات ھاورێیەکیان لە زانکۆی ستانفۆرد بەناوی ( Susan Wojcicki ) بنکەیەکی بۆ بە کرێ گرتن لە لەکالیفۆرنیا وەکو دەستپێکردنێک بۆ ئەو کۆمپانیایە. لە مانگی ٥ ی ٢٠١١ سەردانکەرانی گووگڵ بێ ھاوتا بوو کە لەماوەی تەنھا یەک ھەفتەدا یەک بلیۆن کەس سەردانی گووگڵیان کرد کە ئەمەش داھاتێکی زۆری بۆ گووگڵ پەیدا کرد کە داھاتەکەی ٩٣١ ملیۆن بوو تەنھا لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا . لەمانگی ١ ی ٢٠١٣ گووگل ٥٠ بلیۆنی بەدەستھێنا کە بووە یەکەم کۆمپانیا زۆرترین داھات بەدەست بێنێت لەماوەیەکی زۆر کورت دا .

بەشداریکردنی گووگل لەگەڵ چەندین کۆمپانیای دیکە :[دەستکاری]

لەساڵی ٢٠٠٥ کۆمپانیای گووگل بەشداریکرد لەگەل چەندین کۆمپانیا و دەزگای حکومی بەمەبەستی باشترکردنی بەرھەمەکانی . ھەر بۆیە کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە ھاوبەشی دەست پێکرد لەگەل کۆمپانیای (ناسا) ی ئەمریکی بەمەبەستی پەخشکردنی ئاسمان و چاودێریکردنی زەوی و کەش وھەوا . دواتر ھاوبەشییەکی دیکەی کرد لەگەل کۆمپانیای سەن میکرۆسیستەمز لە ١٠ ی ٢٠٠٥ بە مەبەستی بەشداریکردن ئەو تەکنەلۆژیایانەی کە بەکۆمپانیەکە دەگەیشت . وە بەمەبەستی باشترکردنی خزمەتگووزارییە ڤیدیۆییەکانی دەستی کرد بە ھاوبەشی لەگەل کۆمپانیای AOL کە ئەو کۆمپانیایەش سەر بە کۆمپانیای Time Warner ـە کە ئەویش یوتیوب بوو کە گووگل توانی باشترین قازانج بکات لە یوتیوب و لە ئێستادا یوتیوب بەناوبانگترین سایتی ڤیدیۆیی یە . وە لەھەمان سال گووگل بوو بە باشترین کۆمپانیای بازرگانی . دواتریش توانی گرێبەست بکات لەگەل چەند کۆمپانیایەکی دیکە وەکو مایکرۆسۆفت و نۆکیا و سۆنی ئیریکسۆن وە چەند کۆمپانیایەکی دیکە . وە لەساڵی ٢٠٠٧ گووگل خزمەتگوزاری مۆبایلی ژیری ڕاگەیاند .


تایبەتمەندیەکانی ماڵپەڕی گووگڵ[دەستکاری]

ماڵپەڕی گووگڵ پێکدێت لەکۆمەڵێ خزمەتگوزاری جیاواز کە بەکارهێنەرانی سەرسام کردووە هەر ئەمەشە ڕۆژ بەڕۆژ بەکارهێنانی ڕوو لە زۆربوونە

  • گەڕان Google Search
  • گەڕان بۆ وێنە Google Image
  • ڤیدیۆ Google Video
  • پۆستی ئەلیکتڕۆنی Google Mail
  • بازاڕ Shop
  • تۆڕی کۆمەڵایەتی Google plus
  • وەڕگێڕ بۆ چەندەها زمانی جیهانی Google Translate
  • بلاگ blogger
  • نەخشە Google Map
  • دۆکەمێنت Documents
  • کۆگای ئەپڵیکەیشنی سیستەمی ئەندڕۆید Google Play
  • پەرتووکخانە Google Books

کڕینی یوتیوب[دەستکاری]

لەساڵی ٢٠٠٦ کۆمپانیای گووگڵ هەڵساوە بە کڕینی ماڵپەڕی یوتیوب کەتایبەتە بە سەیریکردنی ڤیدیۆ بەمەش داهاتێکی باشی بۆخۆی مسۆگەر کرد چوونکە یوتیوب لە ئێستادا لەڕیزبەندی جیهانی سێیەم ماڵپەڕە لەڕووی زۆری سەردانیکەرانی جگە لەوەش داهاتی ڕێکلامیش داهاتێکی بێ سنووری بۆ گووگڵ مسۆگەر کردووە

بەرهەمەکان[دەستکاری]

  • ماڵپەڕی گووگڵ
  • ماڵپەڕی یوتیوب
  • سیستەمی ئەندڕۆید
  • گەڕۆکی گووگڵ کڕۆم بۆ کردنەوەی پەڕگەی ئینتەرنێت

ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین سەردان دەکەن بۆ گووگڵ[دەستکاری]

ئەرجەنتین ، ئوسترالیا ، بەلجیکا ، بەڕازیل ، کەنەدا ، دانیماڕک ، فەڕەنسا ، ئیتاڵیا ، ئەڵمانیا ، مەکسیک ، فەڕەنسا ، سوید ، سویسڕا ، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا .

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ویکپیدیای (ئینگلیزی[٢]
- عەرەبی[٣]

)