موراد قەرەیلان
موراد قەرەیلان (١٩٥٤- ) کەسی دووەمی پارتی کرێکارانی کوردستان و سەرکردەی ئێستای ئەو پارتە. لە دوای دەستگیرکردنی کەسی یەکەمی پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەو بوو بە سەرکردە ئەو پارتە. لە ئێستادا سەرۆکی کۆنسەی سەرۆکایەتی کۆما جڤاکێن کوردستانە.
ژیاننامە [دەستکاری]
موراد قەرەیلان لە ساڵی ١٩٥٤ لە شارۆچکەی بێرەجووگی سەر بە شاری ئورفا لە باکوری کوردستان لە دایک بووە. دەرچووی پەیمانگەی تەکنیکە بەشی میکانیک. لە ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کردووە، لە ساڵی ١٩٨٠ تورکیا بە جێدەھێلێت و تاوەکو ساڵی ١٩٩٢ لە سوریا کاری ڕێکخستنی پارتەکەی بەڕێوەدەبات. لە ساڵی ١٩٩٢ دێتە شاخ و وەک فەرماندەیەکی کاریگەری گەڕیلا دەردەکەوێت. دوای دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەرۆکی پەکەکە بۆ ماوەی ساڵێک دەبێتە بەرپرسی ئەم پارتە لە ئەورووپا، دواتر جارێکی تر دەگەڕێتەوە شاخەکانی کوردستان. دوای دامەزراندنی کۆنگرەی گەل لە ساڵی ٢٠٠٠ و دواتریش دامەزراندنی کەجەکە کۆما جڤاکێن کوردستان لەلایەن پەکەکەەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ بوو بە سەرۆکی کۆنسەی سەرۆکایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان و پەکەکە.
کەسایەتی [دەستکاری]
موراد قەرەیلان بە کەسی دووەمی پەکەکە ئەژمار دەکرێت لە دوای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەرۆکی دەستگیرکراو و دامەزرێنەری پارتەکە، ئەو جیاواز لە سەرکردە بە کۆمۆنیست ناسراوەکانی دیکەی پەکەکە زیاتر وەک کەسێکی ئاراستە و بۆچوون نەتەوەیی دەناسرێت. لە پەیوەندی دروست کردنیشدا سەرکەوتووە وھەروەھا کەسێکی خۆشەویستیشە لە نێو گەڕیلادا بە ھۆی بەشداری دیاری لە شەڕەکاندا.
سەرچاوە [دەستکاری]
ڕۆژنامەی ڕووداو، ژمارە ١٨٣، دووشەممە ١٧/١٠/٢٠١١