ئیمرالی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەڵکەوتی دوورگەی ئیمرالی

ئیمرالی (بە تورکی: İmralı)، دوورگەیەکی بچووکە کەوتووەتە خوارووی دەریای مەرمەرە بەرامبەر لێوارەکانی بورسا لە ڕۆژاوای تورکیا. ناسراوە بە زیندانەکەی کە لە بەرزترین شوێنی دوورگەکە بنیاتنراوە و ٢١٧ مەتر بەرزترە لە ئاستی دەریا. دەوڵەت دوو شت ناھێلێت بکرێت لە ئیمرالی فڕین بەسەر ئەم دوورگەیە و ماسیگرتن لە کەنارەکانیدا.

مێژووی ئیمرالی[دەستکاری]

مێژووی ئاوەدانی لەم دوورگەیە بۆ ڕۆژگاری رۆمانەکان دەگەڕێتەوە سترابۆ و پلینی کە دوو ناسراوی ئەو سان بە دوورگەی بەسبیکوس: Besbicus ناوی دەبەن.[١] دواتر بە کالۆلیمنوس (Kalolimnos) ناونراوە کە وشەیەکی یۆنانییە. لە ڕۆژگاری شەڕی ئیمپراتۆریی بیزانس و عوسمانییەکان دوورگەکە بە کۆششی یەکەم ئەدمیرالی دەریاوانی عوسمانی بە ناوی ئەمیر عەلی (ئەمیر ئالی) داگیرکراوە بۆ پاراستنی ڕێرەوی دەریاوانی شاری بورسا کە ئەوسا پێتەختی عوسمانییەکان بوو بەر لە داگیرکردنی قوستەنتینییەی پێتەختی دەوڵەتی ڕۆم کە دواتر بە ئەستەمبوڵ ناسرا. وادەزانرێت کە ناوی ئیمرالی ھەر لە ناوی ئەمیرعەلی وەرگیرابێت. دوورگەکە تا دوایین ڕۆژگاری عوسمانییەکان ئاوەدانی لێ بووە و لە سێ گوندی یۆنانی پێکھاتبوو بە بەرھەمھێنانی ترێی نایاب و ئاوریشم و ماسی دەناسرا. کیمۆن فرایار (Kimon Friar) کە ئەکادیمییەکی ناسراوی وەرگێرانی ئەدەبیاتی یۆنانییە بۆ زمانی ئینگلیزی، دانیشتووی ئەم دوورگەیە بووە و کۆچی کردووە بۆ ئەمریکا.[٢] لە جەنگی ئەتاتورک دژ بە یۆنانییەکان ١٩١٩–١٩٢٢ و پاش ڕێککەوتنی نێوان ھەردوو لایەنی شەرکەڕ و ئالوگۆڕی دانیشتووان دوورگەکە لە یۆنانی چۆلکراو دواتر لە ١٩٣٥ کرا بە بەندیخانەیەکی ترسناک. بنکەیەکی سەربازیشی لەسەر بناتنرا. لە دوای گیران و حوکمدرانی ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان عەبدوڵڵا ئۆجەلان و زیندانیکردنی لەم دوورگەیە ساڵی ٢٠٠٩ ئیمراڵی بە شوورەیەکی ئەولەھی توند تەنرا.

ناسراوترین گرتووانی ئیمرالی[دەستکاری]

ھەروەھا سێ پیاوی دەوڵەت لە کودەتای ساڵی ١٩٦١ لەم دوورگەیە لە سێدارەدران:

سەرچاوەکان[دەستکاری]