سەڵاحەدین بەھائەدین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سەلاحەدین بەھائەدینەوە ڕەوانە کراوە)
سەڵاحەدین بەهائەدین

لەدایکبوون١٩٥٠
نیشتەجێیسلێمانی
نەتەوەکورد
پەروەردەدەرچووی دار المعلمین
پیشەئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
تەلەڤیزیۆنسپێدە
حیزبی سیاسییەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
ئایینئیسلام، سوننە
مناڵ(ەکان)ئەیوب
وێبگەhttp://www.yakgrtw.net/ar

سەڵاحەدین محەممەد بەھائەدین سادق (عەرەبی: صلاح الدين محمد بهاء الدين)[١] سیاسی و نوسەرێکی کوردە، لە دایک بووی ١/٧/١٩٥٠ ی شارۆچکەی تەوێڵەیە، لە نزیک شاری ھەڵەبجە، دەرچوی (دار المعلمین) ی ساڵی ١٩٦٨ و ١٩٦٩، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی حوکمی عێراقیە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٤، وە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە.[٢][٣][٤]

پیشە[دەستکاری]

  • لە ساڵەکانی ١٩٧١ بۆ ١٩٨١ کاری مامۆستایی ئەنجام داوە، تا ئەو کاتەی کە لەلایەن ڕژێمەوە فرمانی گرتنی بۆ دەرکرا و دوورخرایەوە لە کارەکەی دوای ئەوەی کە نەچوو بۆ سەربازی زۆرە ملێ لە ساڵی ١٩٨١ دا و بەهۆی داواکرانی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە عێراقی بەجێھێشت و زیاتر لە ١٠ ساڵی دور لە عێراق لە وڵاتەکانی ئێران و تورکیا و وڵاتانی کەنداو بەسەر بردووە پاشتریش گەرایەوە بۆ کوردستان و لە ساتی ڕابەڕینە گەورەکەی خەڵکی کوردستاندا بەشدار بووە و ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە.
  • بەشدار بوو لە پێکھێنانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ڕاگەیاندنی لە ٦ی شوباتی ١٩٩٤ دا، و دواتر لە کۆنگرەی یەکەمی دا بە ئەمینداری گشتی ھەڵبژێردرا و دواتریش لە کۆنگرەکانی دووەم و سێھەم و چوارەم و پێنجەم دا بە ئەمینداری گشتی ھەڵبژێردرایەوە.
  • لە پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعس دیاری کرا بە ئەندامی ئەنجومەنی حوکمی عێراقی کە لە ٢٥ کەسایەتی عێراقی پێکھێنرابوو کە ٥ لەوان کورد بوون.
  • ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی بووە.

کۆنگرەی شەشەم و حەفتەم[دەستکاری]

وێنەیەکی سیاسەتمەدار سەلاحەدین محەممەد بەھائەدین لە نووسینگەکەی

لەکۆنگرەی شەشەمی حیزبی یەکگرتوو ئەمینداری پێنج کۆنگرەی ڕابردوو سەڵاحەدین محەممەد بەھائەدین لەسەر داوای خۆی خۆی نەپاڵاوت بۆ پۆستی ئەمیندارییەتی یەکگرتوو، ئەمەش تا ئێستا لە مێژوویی ھیچ لایەنێک و حیزبێکی کوردی باشوور نەبووە کە سەرۆکی حیزب لەسەر داوای خۆی واز لە پۆستەکەی بھێنێت، لە ڕێکەوتی ٢ی ئایاری ساڵی ٢٠١٢ ھەڵبژاردن بۆ ئەمیندارییەتی حیزب کرا و محەممەد فەرەج بە ئەمیندارییەتی ھەڵبژێردرا لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەی شەشەم. لەکۆنگرەی حەفتەمدا لەڕۆژی ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦ دووبارە خۆی ھەڵبژاردەوە بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و سەرەنجام بەبەدەستھێنانی سەدا حەفتا و پێنجی (٧٥٪) دەنگەکانی کۆنگرە دووبارە ھەڵبژێردرایەوە وەک ئەمینداری گشتی یەکگرتوو.[٥][٦][٧]

نوسین و کاری فیکری[دەستکاری]

سەڵاحەدین بەهائەدین گرنگیێکی زۆری داوە بە ھونەر و ئەدەب و ڕۆشنبیری هزری و بانگخوازی، چەندین کۆبونەوە و کۆڕ و بڵاو کراوە و نوسینی لەم بوارانەدا هەیە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی.[٨]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوە دەرەکیەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "صلاح الدين محمد بهاء الدين". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2022-11-08.
  2. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2512202114. Retrieved 2022-11-08. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  3. ^ "سەڵاحەدین بەهائەدین هۆشداری ده‌دات". www.xendan.org. Retrieved 2022-11-08.
  4. ^ presidency.gov.krd https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-congratulates-the-kurdistan-islamic-union/. Retrieved 2022-11-08. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  5. ^ "مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە سەڵاحەدین بەهائەدین دەكات". www.aa.com.tr. Retrieved 2021-03-27.
  6. ^ "سەڵاحەدین بەهائەدین: هەندێك لایەن دژی لیستی هاوبەشی کوردستانی بوون".
  7. ^ "سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین: هەڵبژاردن ڕێگای ئەو ئاواتانەیە کەهاوڵاتیان هەیانە". VOA (بە کوردی). Retrieved 2022-11-08.
  8. ^ "سەڵاحەدین بەهائەدین: با بە وەڵامی كرداری پێشوازیی گەرم له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ بكەین". www.kdp.info. Retrieved 2022-11-08.