کەنداو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی کەنداو

کەنداو بریتییە لە کۆمایەکی ئاوی کە لە سێ لاوە بە وشکانی دەورە دراوە. زۆربەی کەنداوەکان لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان لە کۆتایییەکانی سەردەمی بەستەڵەکدا دروست بوون. ھەندێک لە کەنداوەکان وەکوو کەنداوی فارس و کەنداوی کالیفۆرنیا و کەنداوی عومان لە ئەنجامی ڕۆچوونی کەنارەکانی سەر دەریاکان دروست بوون. ھەروەھا کەنداو لە ڕێگای ڕێچکەیەکی ئاویی باریک کە بە گەرووی ئاوی ناو دەبرێت دەڕژێتە ناو دەریاوە و تێکەڵ دەبێتەوە لەگەڵی.


کەنداوی ئیزمیر لە تورکیا.