ڕۆح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕۆح یان ڕەوان یان گیان (بە ئینگلیزی: Soul) زاراوەیەکە لەدوو دیوی ئایینیی و فەلسەفیی ھەیە، ماھییەت و پێناسەکەی دەگۆڕێت بەپێی فەلسەفە و ئایینەکان، بەڵام کۆکبوون ھەیە لەسەر ئەوەی ڕۆح پێک دێت لە زاتێکی پشتبەستوو بەخۆ، کە سرووشتێکی مەعنەوی ھەیە کە دەستی لێنادرێت. ھەندێکیش وای دادەنێت کە ڕۆح ماددەیەکی ئاسمانییە ڕەسەنە لە تایبەتمەندییە زۆر دەگمەنەکانی بوونەوەرە زیندووەکان. دوور لە ھەندێک ئایین و فەلسەفە، ڕۆح درووستبووە لە ڕەگەزێکی ھاوشێوە نەبوو لە جیھانی بوونەکاندا ھەروەھا بنەمای پێزانین و ھەست و ھەستپێکردنە. ڕۆح جیاوازە لە نەفس بەپێی بۆچوونە ئایینییەکان ھەندێک پێیان وایە نەفس ڕۆح و جەستەی کۆبۆوەن، ھەندێکیش پێی وایە کە نەفس پێدەچێت و پێشناچێت کە نەمر بێت، بەڵام ڕۆح تا دوای مردنی جەستەش نەمرە. گفتوگۆی بەھێز ھەیە لەنێوان ئایینەکان و فەلسەفە جیاوازەکان سەبارەت بە ڕۆح، ھەر لە پێناسەکەیەوە و تێپەڕبوونی بە درووستبوونیدا و کارەکەی و تا ڕۆڵەکەی لەکاتی مردن و دوای مردنیش، بەجۆرێ کە بۆچوونێکی زۆر باو ھەیە لەسەر ئەوەی کە ڕۆح سەربەخۆیی تەواوی ھەیە لە جەستە و ھیچ نە لە بینینی جەستەیی یان ھەستەوەری نییە، ھەروەھا ناتوانرێت ببینرێت کاتێک کە دەڕوات و ھەندێک پێیان وایە جیابوونەوەی ڕۆح لە جەستە پێناسەیە بۆ مردن، ھەندێکیش بۆچوونەکانییان وایە کە ڕۆح لەھەردوو باری مردن و نووستندا دەستگیر دەکرێت، بەجۆرێ کە لەباری مردندا ڕۆح دەستگیر دەبێت و ژیانی جەستە کۆتایی دێت، و لەباری نووستنیشدا ڕۆح دەستگیر دەبێت و جەستەش ھەر زیندووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • Our Real Identity: The Science of the Soul Summary from a lecture at the London School of Economics by H.G. Bhuta Bhavana dasa، a Hindu brahmin
  • Stanford Encyclopedia of Philosophy entry on Ancient Theories of the Soul
  • The soul in Judaism at Chabad.org
  • The Old Testament Concept of the Soul by Heinrich J. Vogel todos los chinos son porquerias ok(Christian)
  • Body، Soul and Spirit Article in the Journal of Biblical Accuracy (Christian)
  • The Science of the Soul
  • How the Soul Works A Loose Association from which to Explore the Soul and Afterlife