تایم ١٠٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تایم ١٠٠ (بە ئینگلیزی: Time 100) بریتییە لە لیستێکی ساڵانەی گرنگترین ١٠٠ کەسایەتیی جیھان، کە کاریگەری زۆریان ھەبووە لەسەر خەڵک، ئەم لیستە لەلایەن گۆڤاری تایم کۆدەکرێتەوە. بۆ یەکەم جار ئەم لیستە لە ساڵی ١٩٩٩ بڵاوکرایەوە، بەھۆی مشتومڕ و وتووێژی پەیمانگاکان ئەم لیستە بووە بۆنەیەکی ساڵانە.[١]

لیستی ١٠٠ کەسایەتیی جیھان[٢][دەستکاری]

پلە ناو ژیان وێنە پیشە وڵات ڕوونکردنەوە و کاریگەری
١ ھۆمیرۆس ٨ سەدە پ. ز–؟ ھۆنراوەنووس و نووسەر یۆنان نووسەری ئیلایادە و ئۆدیسی بەناوبانگ.
٢ ئیساک نیوتۆن ١٦٤٣–١٧٢٧ زانای فیزیا بەریتانیا فیزیازانی ئینگلیز، بیرکاریزان، گەردوونناس، فەیلەسووفی سروشت، کیمیازان و ڕەوانبێژ.
٣ چارڵز داروین ١٨٠٩–١٨٨٢ زانای سروشت بەریتانیا سروشتزانی ئینگلیز، بیردۆزی پەرەسەندنی بڵاوکردەوە، کە پێی وابوو مرۆڤ لە مەیموونەوە ھاتووە.
٤ یوریپیدیس ٤٨٠ پ. ز–٤٠٦ پ. ز فەیلەسووف یۆنان فەیلەسووفی یۆنانی
٥ ئەفلاتوون ٤٢٧ پ. ز–٣٤٧ پ. ز فەیلەسووف یۆنان فەیلەسووفی یۆنانی و دانانی فەلسەفەی ئەفلاتوونی.
٦ پیتەر ئەبیلارد ١٠٧٩ ز–١١٤٢ ز فەیلەسووف فەڕەنسا فەیلەسووفی سەدەکانی ناوەڕاست، بە ڕۆمانسیترین پیاو دادەنرێت لە مێژوودا.
٧ لیۆناردۆ داڤینشی ٤٢٧ پ. ز–٣٤٧ پ. ز وێنەکێش و زانای چەندین بوار ئیتالیا بیرکاریزان، وێنەکێش، موزیکژەن، زانا، ئەندازیار، داھێنەر، زەویناس، نووسەر، توێکاری لەش. بە بلیمەت ناسراوە لە ئەوروپادا.
٨ ڕامبرانت ١٦٠٦ ز–١٦٦٩ ز وێنەکێش ھۆڵەندا وێنەکێش و ھەڵکۆڵە، بەناوبانگ بووە بۆ کێشانی وێنەی کەسەکان.
٩ مۆزارت ١٧٥٦ ز–١٧٩١ ز ئاواز دانەری مۆسیقا نەمسا دەستێکی باڵای ھەبووە لە دانانی مۆسیقادا، زیاتر لە ٦٠٠ بەرھەمی ھەیە.
١٠ یۆھان سباستیان باخ ١٦٨٥ز–١٧٥٠ز ئاواز دانەری مۆسیقا ئەڵمانیا ئاوازدانەر، ئۆرگانژەن، پیانۆژەن، کەمانژەن، ڤیۆلاژەن، چەندین بەرھەمی گەورەی ھەبووە لە مۆسیقادا.
١١ لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن ١٧٧٠–١٨٢٧ز ئاواز دانەری مۆسیقا ئەڵمانیا ئاوازدانەر، پیانۆژەن، بە یەکێک لە ھەرە گەورەترین ئاوازدانەرەکان ناسراوە لە جیھاندا.
١٢ ویلیام شێکسپیر ١٥٦٤–١٦١٦ز ھۆنراوەنووس و شانۆنووس. ئینگلتەرا ھۆنراوەنووس، شانۆنووس، بە شێوەیەکی بەرفراوان ناسراوە بە گەورەترین نووسەری ئینگلیز.
١٣ فریدریش نیچە ١٨٤٤ – ١٩٠٠ز فەیلەسووف و شاعیر ئەڵمانیا شارەزا بووە لە بوارەکانی مێژووی فەلسەفە و شیعر و حوکمڕانی.
١٤ ئێدموند کین ١٧٨٧ – ١٨٣٣ز ئەکتەر ئینگلتەرا بە مەزنترین ئەکتەری سەردەمی خۆی ناسراوە.
١٥ کۆنستانتین ستانیسلاڤسکی ١٨٦٣ – ١٩٣٦ز ئەکتەر ڕووسیا کاریگەری گەورەی ھەبووە لە وڵاتی ڕووسیا لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Time_100
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 17ی Augustی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٩ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.