ئیساک نیوتۆن

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
سێر ئیساک نیوتۆن
GodfreyKneller-IsaacNewton-1689.jpg
لەدایکبوون 1643
لینکۆڵنشایر، ئینگلیز
مەرگ 1727
کینگستۆن، میدڵسێکس
نیشتەجێی بەریتانیا
نەتەوە بەریتانى
شارومەندێتی ئینگلیزی
ناسراو بە هۆی میکانیزمى کلاسیکى
رێساى کێشکردنى گشتى
تێروانینەکان
بیروڕای ئایینی ئاریانیزم


سێر ئیساک نیوتۆن (١٦٤٣ -١٧٢٧) فیزیکزان، بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلەسوفى سروشتی، کیمیاگەر و زاناى ئیلاهیاتی خەڵکی ئینگلیز و لە پیاوانى ئەنجومەنی پادشایی بوو. نیوتۆن لە لایەن لێکۆڵەران و خەڵکی ئاسایییەوە وەکوو یەکێک لەو کەسانەى کە گەورەترین کاریگەریی لەسەر مێژووى مرۆڤ درووستکردوە دەناسرێت[١].

پەڕتووکەکەی بەناوی پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەى سروشتی (بە لاتین: Philosophiæ Naturalis Principia Mathematica) کە ساڵى 1687 دەرچووە، بە یەکێک لەو پەڕتووکانەى کە گەورەترین کاریگەریی لە سەر مێژووى زانستدا ھەبووە دەژمێردرێت و بناغەی بۆ بەشیکی گەورە لە میکانیکی کلاسیک داناوە. لەم پەڕتووکەدا، نیوتۆن وەسفی یاسای ڕاکێشانی گەردوونی و ھەرسێ یاساکانی جووڵەی کردووە، کە زاڵێتی پەیداکرد بەسەر ڕوانگەی زانستیی سێ سەدەی داھاتووی خۆیدا سەبارەت بە گەردوونی فیزیکی. نیوتۆن بە سەلماندنی تەبایی و جۆربوونی یاساکانی کیپلەر بۆ جووڵەی ھەسارەیی لەگەڵ بیرۆکەی ڕاکێشانەکەی خۆی، نیشانی دا کە جووڵەی شتەکان لە سەر زەوی و جووڵەی تەنە ئاسمانییەکان یەک کۆمەڵە یاسای سروشتی دەستی گرتووە بەسەر ھەردووکیاندا و بەم جۆرە ھیچ گومانێکی لە دەوروپشتی بیرۆکەی ناوەندێتیی خۆر نەھێشتەوە و ڕاپەڕینی زانستیی پێشخست.

لە میکانیکدا، نیوتۆن پرەنسیپەکانی مانەوەی ڕاوەش و ڕاوەشی گۆشەیی داڕژاند. لە ئۆپتیکدا، یەکەم تەلیسکۆپی پێچەوانەکەری داھێنا، ھەروەھا گەشەی بە تیۆری رەنگەکان (رەنگ) دا، پتشبەستوو بەوەی کە پەپکەی شیکەرەوە دەتوانێت تیشکی سپی بگۆڕێت بە رەنگەکانی پێکھێنەری شەبەنگی دیار.

لە بیرکاریدا، نیوتۆن ئیعتیباری گەشەپێدانی حیسابی دیفرانسیەڵ و ئەنتیگراڵی لەگەڵ گۆتفرید لەیبنیزدا کردە دووکوتەوە. ئەو ھەروەھا بیردۆزی دووڕستەییی گشتی‌پێدراوی سەلماند، گەشەی دا بەو میتۆدە کە ئەمڕۆکە میتۆدی نیوتن بۆ نزیکبوونەوە بە سفرەکانی نەخشەی پێ دەلێن.

شوێن و پایەی نیوتن ھەر بەرز و پلەدار بووە لە نێو زانیاندا، بەپێی ئەو ڕاپرسییەی ساڵی ٢٠٠٥ کە پەیوەندیدار بوو بە زانایانی کۆمەڵگە شاھانەی بەریتانی، کە پرسی ڕاپرسیییەکە دەیوت (ئایا کام زانا گەورەترین کاریگەری لەسەر مێژووی زانست ھەبووە، نیوتن یان ئالبێرت ئاینیشتاین؟ لە ئەنجامی ڕاپرسییەکەشدا نیوتن ئەو پلەیەی بەدەستھێنا، کە خاوەنی زۆرترین و گەورەترین کاریگەرە. لەگەڵ ئەوەی نیوتن کەسێکی ئیمانداربووە (ھەرچەندە لەگەڵ ھیچ ئاینێکی سەرەکیدا ڕێکنەکەوتوە). نیوتن لە وولستروب- ی سەر بە ناوچەی (لینگ شنایر) لە دایک بووەکە باوکی کۆچی دوایی کرد ئەم لە سکی دایکیدا بوە بە سێ مانگ ، پاش ئەوەی نیوتن تەمەنی بوو بە دوو ساڵ دایکی شویکردوە بە پیاویکی ترو نیوتن_ی لای نەنکی بە جێھێشت ، نیوتن سەرەتای ژیانی بە کولە مەرگی و بەبی دایک و باوک بەسەر برد ، نەنکی ھەوڵێکی زۆری دا بۆ پێگەیاندن و خستنە بەر خوێندنی ، لە سالی ١٦٦١دا دواناوەندی تەواو کردو لە شاری کامبێرگ لە کۆلێجی (ترینیتی) وەرگیرا ، ئەو کۆلێجەی کە نیوتن دەستی بە خوێندن کرد تیایدا لەسەر رێچکەی فەلسەفی ئەرستۆ دەیان خوێند ، بەلام نیوتن حەزی بە لێکۆلیینەوەی فەیلەسوفەکانی ئەو سەردەمەی خۆی دەکرد وەکو دیکارت و گالیلۆ و کۆبرنیکۆس و کیبلەر . لە ساڵی ١٦٦٥ دا نیوتن دەستی بە دارشتنی بیردۆزیک کرد کە لە پاشە رۆژدا بە زانستی (ماتماتیک) ناسرا ، پاش ئەوەی کە نیوتن بروانامەی زانکۆی بە دەستھێنا لەو ساڵەدا نەخۆشی تاعون لە ئەوروپا بلاوبوەوە کە بوە ھۆی داخستنی زانکۆکە ، پاش بە جێھێشتنی زانکۆ نیوتن بۆ ماوەی دوساڵ لە ماڵەوە مایەوە و خۆی بە لیکۆلینەوەی ( ماتماتیک وئاوێزەو یاسای کێشکردنی زەوییەوە ) سەرقاڵ کرد. نیوتن بیست و پێنج ساڵی دوایی تەمەنی خۆی لە دژیەتی کردنی (لیبنز)دا بەسەر برد کە یەکیک بوو لە نەیارانی ئەو ، (لیبنز) ھەمیشە نیوتنی بە فێڵباز لە قەڵەم دەدا ئەویش ھەوڵی ئەوەی دەدا کە لە رێگەی سەلماندنی بیردۆزەکانیەوە بەر پەرچی (لیبنز) بداتەوە ، لە ساڵی ١٦٧٠ بۆ سالی ١٦٧٢ نیوتن لێکۆلیینەوەیەکی چڕو پڕی لە سەر زانستی بینین زانی ئەنجامدا و لەپاشانیش بە شێوەکی زانستیانە بۆچونەکانی خۆی سەلماند ، جاریکی دیکە نیوتن بۆ لێکۆلیینەوە لەسەر ئەو بنەمایانەی (کیبلر) دای رشتبو لەسەر کایەی کێشکردنی زەوی دەستپێکردەوە پاش ئەوەی راوبۆچونی ھەردوو زانا (ھۆک و فلامیستد)ی سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی لە لێکۆلینەوەکەی وەرگرت دەر ئەنجامی ئەو لیکۆلیینەوەیەی ئاشکراکرد کە یاساکانی جوڵەی لە خۆگرتبو . لەساڵی ١٧٠٣ دا نیوتن بە ھۆی شارەزاییەوە لە زانستی فیزیادا بو بە سەرۆکی ئەکادیمیای شاھانە، لە ساڵی ١٧٠٥ دا لەلایەن شاژنی بەریتانیای ئەو کاتەوە کەناوی (ئان) بو وەک رێزلێنانێک لە کارەکانی نازناوی سوار چاکی لێنرا ، نیوتن لە ژیانی خۆیدا ژنی نەھێناوە و کەسی لە پاش بەجێنەماوە دوا رۆژەکانی ژیانی خۆی لە شاری لەندەن بەسەر برد و ھەر لەو شارەش لە رۆژی ٢٠ ئابی ١٧٢٧ لەتەمەنی ١٠٣ ساڵیدا ماڵ ئاوایی لە جیھانکردو لە گۆڕەپانی (وێست مانشستر ئابی) تەرمەکەی بە خاک سپێردراوە) , شایەنی باسکردنە بەپیی کتیبەکەی مایکل ھارت کە لە سالی ١٩٧٨ دا بلاوی کردەوە تیایدا ناوی گرنگترین ١٠٠ کەسایەتی مێژووی مرۆڤایەتی نووسیوە و بە پێی پلە ڕێکیخستوون , نیوتن ی لە پلەی دووەمدا داناوە .

[دەستکاری] پەراوێزەکان


ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر