چارڵز داروین

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
چارڵز داروین

چارڵز ڕابێرت داروین (لەدایکبوون: ١٢ فێبریە١٨٠٩ - مردن: ١٩ ئەپریل ١٨٨٢) بڕوادار بە فەلسەفەی سروشت؛ خەڵکی ئینگلیز، ئەو کەسایەتیە بوو وا ئەو بەڵگانەیە خستە بەر دەست کەوا ئەسلمێنێت ھەموو جۆرەکانی ژیان لە پرۆسەیەکدا کە ناوی نا ھەڵبژاردنی سروشتی لە بنەیەکی ھاوبەش و لە‌ درێژەی زەمەن‌دا پێگەیشتوون. لە ساڵانی ١٩٣٠دا کاتێ تێۆریای ھەڵبژاردنی سروشتی وەک ھۆی سەرەکی پرۆسەی پێگەیشتن خستە بەردەستی ھەموان، ئەو ڕاستیەی کە پێگەیشتن ڕووی داوە لە لایەن کۆمەڵەی زانایان و ھەروا جەماوەر پەسندکرا لە کاتی ژیانی خۆیدا و ئێستاش ھەر ئەوە بنەمای تێئۆریای نوێی پێگەیشتنە. لە نمای ڕوونترەوە، دۆزینەوەکەی داروین، یەک‌خستنی تئۆریاکانی زانستی ژیان و خستنە بەرچاوی وەسفی ھۆدار بۆ جۆربەجۆری ژیان بوو.

داروین خوێندنی پزیشکی لە زانکۆی ئدینبوورگ Edinburgh University جێ دەھێڵی بۆ بەداچوونی خوێندن سەبارەت بە گیان‌لەبەرە بێ ئێسکەکانی ژێر دەریا و دواتر یارمەتی زانکۆی کەمبریج ھانی دەدات بۆ خوێندنی لە بواری زانستی سروشت‌دا. ئەو سەفەرە ٥ساڵە دەریاییەی وای لێ‌دەکا وەک زەوی‌ناسێکی بە‌توانا ڕوانگەکانی و تیئۆریاکانی پاڵپشتی لە تیئۆریای یەک‌گرتوویی uniformitarian چارڵز لیل Charles Lyell دەکرد و ھەروا بڵاو کردنەوەی گۆڤاری سەفەرەکەی ناسراوی کرد. بە دیتنی بڵاوبوونەوەی جوگرافیایی ژیانی ئاژەڵان و کۆکردنەوەی فوسیل لە سەفەرەکەیدا سەڕی سووڕ دەمێنێ و‌ بە دواداچوونی گۆڕانی چەشنەکان دەکات و ئەوە تیئۆریای ھەڵبژاردنی سروشتی خستە مێشکیەوە لە ساڵی ١٨٣٨دا. ئەگەرچی زۆر سەبارەت بە تیئۆریاکەی دەگەڵ چەندین زانای بواری سروشت وتووێژی بوو ، بەڵام پێویستی بە لێکۆڵەنەوی زیاتر بوو و کارە زەوی‌ناسیەکانی پێشەنگی بوو. لە ١٨٥٨دا کاتێ ئالفرێد ڕاسێڵ والاس Alfred Russel Wallace لە وتارێکدا تئۆریای یەکسانی وەک ڕای خۆی، بە خێرایی ھەردوو تیئۆریاکەیان بڵاو کردەوە.

کتێبەکەی لە ساڵی ١٨٩٥ لەسەر سەرچاوەی چەشنەکان دامەزرێنەر باسی تەکامۆڵی نەژادی بوو بە پێداچوونەوەیەک وەک لێکدانەوەیەکی زانستی سەرکەوتوو سەبارەت بە جیاوازی لە سروشت‌دا. ھەروا لێکدانەوەی پێگەیشتنی ئینسانی کرد لە ھەلبژاردن لە سێکس‌دا لە نەژادی بنیام و ھەڵبژاردن سەبارەت بە سێکس و بە شوێن‌ ئەودا بەیانی ھەستۆکە لە ئینسان و ئاژەڵ. لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە گیاکان لە زنجیرە کتێبێک‌دا بڵاوکرایەوە و لە دوایین کتێبەکەی باسی گرم‌بوونی زەوی و کاریگەریەکی لە سەر خۆڵ‌ کرد.


ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر