ئەلبەرت ئاینشتاین

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئەلبەرت ئاینشتاین
Albert Einstein
لێدوان=
ئەلبەرت ئاینشتاین لە ساڵی ١٩٢١.
لە دایکبوون ١٤ی ئازاری ١٨٧٩
مردن ١٨ی نیسانی ١٩٥٥
پرینستۆن، نیوجێرسی، ئەمریکا
نیشتەجێ ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، سویسرا، ئەمریکا، بەلجیکا، نەمسا، شانشینی یەکگرتوو
نەتەوە جولەکە، ئەڵمانی
بواری زانستی فیزیا
شوێنی کار
ڕاوێژکاری پەیمانگا هێنریک فریدریک وێبەر
قوتابییە دیارەکان
خەڵاتەکانی
خێزان میلێڤا ماریک (١٩٠٣–١٩١٩)
ئێلسا لۆڤەنتال (١٩١٩–١٩٣٦)
ئیمزا

ئەلبەرت ئاینشتاین (لەدایکبوون ١٤ی ئازاری١٨٧٩ - کۆچی دوایی ١٨ی نیسانی ١٩٥٥) زانای بەناوبانگی بواری فیزیا و گەلێکی تر لە بوارەکانی زانست، خەڵکی ئەڵمانیا بوو. گرینگترین بەرھەمی تیئۆریای پەیوەندی بوو. ئاینشتاین خەڵکی ئەڵمانیا بوو بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە، کۆچی بو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە. ئەنیشتاین بە باوکی فیزیای نوێ دادەنرێت. [٢]

پێرست

ژیانی [دەستکاری]

ئاینشتاین لە ١٤ی مارسی ساڵی ١٨٧٩ لە شاری ئۆڵم کە شارێکی بچووکی ئاڵمانیایە لە دایک بووە.[٣] واش ڕێکەوتووە کە دایک و باوکی جوولەکە‌ بن. دوای لەدایکبوونی، بە ساڵێک بنەماڵەکەیان گواسترایەوە بۆ شاری موونیخ. دوای ساڵێکی تر خوشکێکی بوو بە ناوی فکانا. ھارمان ئاینشتاین (باوکی ئەلبێرت)، خاوەنی کارگەیەکی کارەبایی بوو. ھەروەھا خۆی و براکەی (کە لەگەڵی دەژیا)، پێکەوە چاودێرییان لە کارگەکە دەکرد. دایکی ئەلبێرت (پولین کوخ) یەکێک بوو لە ئەویندارانی مۆسیقا.

پاشان بەرەو میلانۆ ڕۆیشت بۆ لای دایک و باوکی ، لەوێ چووە پەیمانگایی پولوتێکنیک ، بەڵام لە تاقی کردنەوەکە دەرنەچوو تەنھا بیرکاری نەبێت ، بۆیە بەڕێوەبەری پەیمانگا داوای لێکرد کە دبلۆم لە یەکێک لە شارەکانی سویسرادا بخوێنێت ، تا پاشی ساڵێک بتوانێت لە پولۆتێکنیدا بخوێنێت. لە ساڵی ١٩٠١ز ئاینشتاین تەمەنی گەیشتە ٢١ ساڵ. پاشی ھەوڵدانێکی زۆر بۆ بەدەست ھێنانی کار توانی کارێک لە نووسینگەی موڵەت پێدانی داھێنان لە بێرن بەدەست بھێنێت، کە زۆری خوێندەوە دەربارەی زانا و فەیلەسووفەکان ، بەڵام نوسینەکانیانی بە دڵی ئاینشتاین نەبوون چونکە پێ وابوو کە زۆر قووڵ نین. لە ساڵی ١٩٠٥ز ئاینشتاین لە کاتی کارکردنی لە نووسینگەی تۆمارکردنی داھێنانەکاندا. چەندین بیردۆزی دانا ، ئەو کارەش وای کرد کە ساڵی ١٩٠٥ز ببێتە ساڵی شۆرش لە مێژووی جیھاندا.

بلیمەتی ئاینشتاین لە ساڵی ١٩٠٥ز ئاشکرا نەبوو بوو تەنھا لای ھەندێ لە ھاوڕێیەکانی نەبێت، بەڵام بە کۆتایی ئەو ساڵە ئەم زانایە ئەڵمانیە بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین زاناکانی جیھانی و سەرنجی زاناکانی فیزیایی لە ھەموو زانکۆکانی سویسرا بۆ خۆی ڕاکێشا ھەر بۆیە داوایان کرد کە پۆستەکەی لە نووسەر بگۆڕێت بۆ مامۆستای زانکۆ ، لە ساڵی ١٩٠٩ز وەکو سەرۆکی فیزیای بیردۆزی لە زانکۆی زۆریخ دەست نیشانکرا ، پاشان بەرەو زانکوی براگ بە ڕێکەوت لە ساڵی ١٩١٠ز تا ھەمان پۆست بگرێتە دەست بەڵام لە ساڵی ١٩١٢ز ناچاربوو بەجێیبھێڵێت بەھۆی ھاوسەرەکەی کە ڕازی نەبوو زۆریخ بەجێبھێلێت، وە لە کاتی ئاشکرابوونی ڕاستی یەکێک لە نامۆترین بیردۆزەکانی لە ساڵی ١٩١٠ ، ئاینشتاین بوو بە دیار ترین زاناکانی جیھان ، وێنەکەی لەسەر لاپەڕەی یەکەمی ھەموو ڕۆژنامەکانی جیھان بڵاوبوەوە.

لە خوێندنگە [دەستکاری]

ئالبێرت ئانیشتاین لە ساڵی ١٨٩٣ (١٤ ساڵی)

لە خوێندنگە،‌ ئەلبێرت، تەنھا قوتابییەک بوو کە جوولەکە‌ بێت، لە نێوان ھەموو قوتابیەکانی تر کە کاتۆلیک بوون. ئەلبێرت زیاتر حەزی لە زانستە سروشتییەکان بوو. دوای تەواوکردنی خوێندنی، بووە مامۆستا لە زانکۆیەکی ئەڵمانیا، پێش ئەوەی کۆچ بکات بۆ ئەمەریکا و لە دەست نازییەکان ڕزگاری بێت، لە ساڵی ١٩٣٣دا.

کارەکانی ئاینشتاین [دەستکاری]

بە درێژایی ژیانی ئاینشتاین سەدان کتێب و وتاری بڵاوکردەوە.[٤][٣] وە هەروەها بێجکە لەو کارە زانستییانەی کە خۆی ئەنجامی دان چەندین کار پرۆژەی تری لەگەڵ زاناکانی تردا بۆ نموونە (کارەکانی بۆس-ئاینیشتاین) و هەروەها ساردکەرەوەی ئەنیشتاین.[٥] لە ساڵی ١٩٠٥ ئاینشتاین چوار لێکوڵینەوەی زانستی بڵاوکردەوە، یەکەمیان دەربارەی شیکردنەوەی دیاردەی کارۆتیشکی (Photoelectric Effect) بوو، دووەمیشیان جوڵەی ئوبروانی گەردەکان و سێیەمیش بۆ سروشتی شوێن و کات چوارەمیش دەربارەی دینامیکای جوڵەی تاکی جەستەکان بوو. دوو لێکۆلینەوەی دووایی بنەڕەتی تیۆری ڕێژەیی تایبەتی بوون کە ھاوکێشەی ووزەی بەرھەم ھێنا ) (E=mc٢ . کە بە ھۆی ئەم ھاوکێشەیە توانرا ووزەیەکی زۆر بەدەست بھێندرێت ئەویش بەگواستنەوەی بەشێکی زۆر بچووکی بارستە بۆ ووزە کە(ووزەی ئەتۆمی) بوو . لەساڵی ١٩٢١ ، ئاینشتاین یاسای دیاردەی کارۆتیشکی دۆزیەوە (واتا گۆڕانی تیشک بۆ کارەبا) کە زاناکانی سەردەمەکەی تووشی سەرسوڕمان کردبوو.... ئاینشتاین بنەمای بۆ چەندین بواری نویێ فیزیا دانا وەکو :- ١-تیۆری ڕێژەیی تایبەت. ٢- تیۆری ڕێژەیی گشتی . ٣- میکانیکی بڕ(١لکم). ٤- تیۆری بواری یەکبوو (نڤریە المجال الموحد) ئاینشتاین ھاوکێشەیەکی فیزیایی بە ناوبانگی دۆزیەوە کەووزەی ماددە بە بارستاییەکەی و خێرایەکەی دەبەستێتەوە و خێرایی تیشک ئەوەی کە بووە ھۆی دۆزینەوەی ھێزی گەورەی بۆمبە ئەتۆمیەکان . بەڵام بۆچەند لایەنی باشیش بەکارھاتووە. وە تا ئەمڕۆ زاناکان ناتوانن بزانن کەچۆن گەیشتوەتە ئەم تیۆرانە . بەتایبەتی ئەو تاقیکردنەوانەی کەلەسەر تیۆری ڕێژەیی دەکرێن ، ئەوانەی ڕاستی تیۆرەکەی ئاینشتاین دووپات دەکەنەوە ، ساڵانە(١٠٠٠) لێکۆڵنەوە دەربارەی تیۆری ڕێژەیی دەردەچێت . لیندا تبۆرگی ھاوڕێی دەربارەی ئاینشتاین دەڵێت :-" لەبەرلیین دوو جۆر لە فیزیا گەران ھەبوون : جۆری یەکەم ئاینیشتاینە و جۆری تریش ھەموو فیزیا گەرانی تربوون". پارتە سیاسییەکان ھەوڵیاندا بەشداری سیاسی پێی بکەن ، بەڵام ئەو ھەردەم دەیگوت ((کە من بۆ سیاسەت دروست نەکراوم ، لەبەر ئەوە دوورکەوتنەوە لە خەڵک و تەنیایی ھەڵبژارد و ووتی تاکی بەتەنیا دەتوانێت بیربکاتەوە و شتی بەسوود و نوێ دابھێنێ کە کۆمەڵ پێی تەواو دامەزراو دەبێت )) ئاینشتاین زۆر داوەتنامەی بۆ ھاتبوو بەھۆی ناوبانگی تیۆری ڕێژەیەکەی ، وە ھەرجارێک کە وانەی پێشکەش دەکرد ، بە ئاھەنگێکی گەورە پێشوازی لێدەکرا بە ئامادە بوونی گشت خەڵک و ئەوانەش کەھاتبوون بۆ ناسینی ئەو پیاوە گەورەیە ، ھەرچەندە کە لە تیۆری ڕێژەیی تێناگەن ، بەڵام گرنگی خەڵک بۆ ئەو بێ وێنەبوو . لەڕاپۆرتی نێردراوی فەلەکناسی ئینگلیزی لە ساڵی ١٩١٩ز دا ھاتووە کەڕاستی تیۆری ئاینشتاین دەربارەی لاربوونی تیشک لەکاتی ڕۆیشنی بە ئاسماندا گرنگترین ھۆکارەکانی ناوبانگی بوون بەڵام چونکە بەڕەگەز ئەڵمانی بوو بۆیە ناوبانگەکەی لەئینگلتەرا کەم بوو، بەڵام مالدین داوەتی کرد بۆ ئینگلتەرا و لە کاتی پێشکەشکردنی بۆ ئاینشتاین ووتی (ئەوەی کە نیوتن لە سەدەی ھەژدەمدا کردی ، ئاینشتاین لە سەدەی بیستەمدا دەیکات . ئاینشتاین حەزی لە ئاشتی بوو و ڕقی لە جەنگبوو ، لە بانگەوازێکی تەلەفیزیۆنیدا بۆ سەرۆکی ووڵاتە یەکگرتووەکان ترومان ، ئاینشتاین گووتی :-(دەبوایە سەرەتا پێشبڕکێی خۆ پڕچەکردن لە پێناو بەرگری لە خۆکردن بووایە ، بەڵام ئەمڕۆ شێوازێکی شێتانەی پێوە دیارە ، چونکە ئەگەر کار بەم شێوەیە بڕوا ، ئەوا لە داھاتوو ھێچ ژیان لەسەر زەویدا نامێنێت ). ساڵی ١٩٢٣ ز خەڵاتی (نۆبڵ)ی وەرگرت لەلایەن پاشای سوید ، پاشان لەبەرلین نیشتە جێبوو کە میوانەکانی لە سەرانسەری جیھان دەھاتن بۆلای و گوێیان لە قسەکانی دەگرت ، تا ساڵی ١٩٢٩ ز کاتێک تەمەنی گەیشتە پەنجاساڵ بڕیاری ونبوونی دا و کەس نەیزانی لە کوێ دەژیت ، لە ١٨ ئەپریل ساڵی ١٩٥٥ ز لە شاری برنستون ئاینشتاین کۆچی دوایی کرد،..زۆر لە زانکۆکان پێشبڕکێیان بوو تا مێشکی ئەم پیاوە بەدەست بھێنن تا نھێنیەکانی ئەم زانایە بزانن،. زانای فیزا ئەلبیرت ئاینشتاین پلەی گەورەترین زانای لە جیھاندا بەدەستی ھێنا ، پاشان ئیسحاق نیوتین لە دوای ئەو دێت ، و ئەم پلەیەی لە گۆڤاری جیھانی پێبەخشرا کە سەد زانا لە بەناوبانگترین زاناکانی ئەم بوارە بەشداریان تێدا کرد . زانا برایت جرین لە زانکۆی کۆلۆمبیای ئەمریکی دەڵێت :(تیۆرەکانی ئاینشتاین بە تایبەتی تیۆری ڕێژەیی ھەموو بیروڕایەکانی سەبارەت ، بۆشایی ئاسمان و کات گۆڕی ، کەلە جیاتی ئەم دووانە جیھانێکی سەیر و جوڵاوی پێشکەش کرد کە بۆشایی و زەمان(کات) تێیدا دەجوڵێنەوە ھەرچەندە بیروڕاکانی زۆر قورسن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاینشتاین ھەر بە بەناوبانگترین زانا دادەنرێت و ھەر ئەم قورسییە بوو بە ھۆکاری ناوبانگیەکەی تا ئەمڕۆشی تێدابێت . چونکە بۆ زانست ژیاو و خەباتی لە پێناو جێبەجێ کردنی تاقیکردنەوەکان و بیروڕاکانی دەکرد ، ھەر بۆیە شوێنی خۆی لە مێژوودا دیاری کرد.

فیزیا [دەستکاری]

ئەنیشتاین لە ساڵی ١٩٢١ لەو کاتەی کە خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیادا وەرگرت

فیزیک یان فیزیا (بە ئینگلیزی: physics) یەکێکە لەو زانستانەی کە کۆمەڵێک زانای گەورە و بەناوبانگی تێدا ھەڵکەوتووە و دەستی باڵایان لەم زانستەدا ھەبووە. یەکێک لەو زانایانەی ڕۆڵێکی زۆر بەرچاوی ھەبوو لە زانستی ناوبراودا ئاینشتاین بوو. جگە لە زانستی ناوبراو، لە ‌زۆر بوارەکانی تری زانستدا دەستی باڵای ھەبوو. گرینگترین بیردۆزەکانی زانستی فیزیا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاینشتاین و ئاینشتاین خۆی. وەک بیردۆزی بەشی یاسای یەکسانیی وزە و بارستایی و ھتد.

بچووکترین شت کە ئاینشتاین وە‌ بیری بێتەوە، ئەوە بوو کە‌ باوک و باپیرانی لە شارە بچووکەکانی ئەڵمانیا دەژیان. ھەموویان لە ئاستێکی مامناوەندیدا بوون، ھیچ کامێکیان وا بەھرەدار نەبوون و بیریان بەم شێوەیەی ئاینشتاین تیژ نەبوو کە خەڵک ھەستیان پێ بکات.

ئاینشتاین لەم بارەیەوە خۆی دەڵێت: ئەو بارودۆخەی کە ئەوان تیای دەژیان زۆر ناخۆش و قورس بووە‌ و ھیچ دەرگایەکیان بۆ نەکراوەتەوە بۆ دیاربوون و دەرچوون، ئەمەش بارودۆخی ھەموو جوولەکە‌یەک بوو لەو کاتەدا.

بۆمبی ئەتۆمی [دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٠٧دا یاسای یەکسانیی وزە ‌و بارستایی دۆزییەوە. یاساکە دەڵێت: وزە = بارستایی * دووجای خێرایی ڕووناکی. بەپێی ئەم یاسایە دەتوانرێت چەندیەتیی وزە‌ی جیاکراوی ناو ناوکی یۆرانیۆم بدۆزرێتەوە بە زانینی بارستاییەکەی و لەسەر ئەم بنچینەیەش بۆمبی ناوکی و ھەروەھا بۆمبی ئەتۆمی دروست کران. ئەلبێرت خاوەنی ھەردوو تیئۆریای بەشیی تایبەتی کە بڵاو کرایەوە لە ساڵی ١٩٠٥، ھەروەھا [[تیئۆریای بەشیی گشتی، ئەمیشیان لھ ساڵی ١٩١٥دا بڵاو کرایەوە، کە ھەردووکیان لە بەرزترین ئاستی ئاڵۆزیدان.

ئاینشتاین بیردۆزی لە زۆر بوارەکانی بیرکاری و فیزیک و فەلەک و ھەروەھا زۆر بیروبۆچوونی کۆکردۆتەوە لە ھەریەکە لە کات و شوێن و ڕووناکی و ھێزی کێشکردن.

یەکێک لە دۆزەرەوەکانی دیاردەی کارەبایی، ئەویش دیاردەی چوونەدەرەوە یان دەرپەڕینی ئێلیکتڕۆنەکان لەسەر ڕووی کانزا‌وە لە ئەنجامی بەرکەوتنی تیشکێک کە لەرەیەکی گونجاوی ھەبێت لەگەڵی. سەلماندی کە تیشک لەو کاتەدا وەک تەن (Particle) ھەڵسوکەوت دەکات.

ئاینشتاین لێکۆڵینەوەی زۆری ھەیە؛ گرینگترینیان مانای ڕێژەییە‌ بڵاوکراوەی ساڵی ١٩٢٣یە، وە پەرتووکی (نباە الکون) ئەمیشیان ھی ساڵی ١٩٣٢ە.

ئەم کەڵەپیاوە لە ساڵی ١٩٥٥، لە شاری برینکون، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوە [دەستکاری]

پەراوێز [دەستکاری]

  1. موحەممەد ڕەزییەددین سدیقی. Ias.ac.in. سەردان لە ڕێکەوتی 3 April 2011.
  2. Zahar, Élie (2001), Poincaré's Philosophy. From Conventionalism to Phenomenology, Carus Publishing Company, Chapter 2, p.41, ISBN 0-8126-9435-X.
  3. ٣٫٠ ٣٫١ Albert Einstein – Biography. Nobel Foundation. سەردان لە ڕێکەوتی 7 March 2007.
  4. Paul Arthur Schilpp, editor (1951), داڕێژە:Italiclink, New York: Harper and Brothers Publishers (Harper Torchbook edition), pp. 730–746 His non-scientific works include: About Zionism: Speeches and Lectures by Professor Albert Einstein (1930), "Why War?" (1933, co-authored by Sigmund Freud), The World As I See It (1934), Out of My Later Years (1950), and a book on science for the general reader, The Evolution of Physics (1938, co-authored by Leopold Infeld).
  5. "Einstein archive at the Instituut-Lorentz". Instituut-Lorentz. 2005. Retrieved on 21 November 2005.