ماکس پلانک
| لەدایکبوون | ماکس پلانک ٢٣ی نیسان ١٨٥٨ کێل ، ئەڵمانیا |
|---|---|
| مەرگ | ٤ی تشرینی یەکەم ١٩٤٧ شاری گۆتینگن، ئەڵمانیا |
| شوێنی گۆڕ | ئەڵمانیا، |
| خەڵاتەکان | نۆبلی فیزیا لە ١٩١٨ |
| واژۆ | |
ماکس پلانک (١٨٥٨ - ١٩٤٧) زانایەکی فیزیایی ئەڵمانی بوو. پلانک بە داھێنەری بیردۆزی کوانتەم دادەنرێت ، وە ھەروەھا یەکێک بووە لە زانا ھەرە گرنگەکانی فیزیا لە سەدەی بیستەمدا ، پلانک خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ١٩١٨ وەرگرتووە.
پێرست |
ژیانی [دەستکاری]
لە ٢٣ی نیسان ١٨٥٨ پلانک لە خێزانێکی ئاساییەوە لە دایک بوو. ھەردوو باوکی باپیرە گەورەی و باپیری مامۆستا بوون لە گۆتینگن، باوکی مامۆستای یاسا بوو لە ھەردوو شاری کێل و میونخ .وە مامەی قازی بوو . پلانک لە شاری کێل لە دایک بووە لە ژنی دووەمی یۆھان جۆلیۆس ویھلێم پلانک کە ناوی ئیما پێتزیگ بوو ، ناوی تەواوی پلانک بریتی بوو لە کارڵ مارکس ئێرنست لۆدڤیک پلانک ، لە دووای تەمەنی ١٠ ساڵیەوە وشەی ماکس بەکارھێنرا بۆ ناوەکەی ھەتا کۆتای ژیانی.
پلانک بریتی بوو لە مناڵی شەشەمی خێزانەکە لەسەر ئەوەی دوو لە خوشک و براکانی مناڵی ژنی یەکەمی باوکی بوون .ھەندێک لە یادگاریەکانی بریتی بوون لەو کاتانەی کە ھێزی نەمساوی و ڕوسی ھاتن بۆ کێل لە کاتی شەڕی دانیمارک و ڕوسیا دا لە ساڵی ١٨٦٧، ھەر لەو ساڵەدا بە خێزانی چوون بۆ شاری میونخ ، پلانک چووە خوێندنگەی جومناستیکی ماکسیمیلیانی کە ئەمەش جۆرێک بوو لە خوێندنگایانەی کە لە ئەوروپا ھەبوو کە تیایدا خوێندی جووڵە فیزیایەکان باس دەکران.وەک باس دەکرێت لە ژێر ئامۆژگاریەکانی ھیرمان مولەرەوە ھات ، جیھانی بیرکاری لە گەنجیەوە حەزی پێدەکرد ، ھیرمان فێری زانستی فەلەکی و میکانیک وە ھەروەھا بیرکاری کرد.ھەر لە مۆلەرەوە بوو کە پلانک یەکەم شت فێری بوو چۆنیەتی پارێزگاری کردن بوو لە ووزە .پلانک لە تەمەنی ١٧ دەرچوو.
بوواری مۆسیقی [دەستکاری]
پلانک بەھرەدار بوو لە مۆسیقادا کاتێ فێری ئامێری پیانۆ و دەرسی گۆرانی وتنی دەخوێند ، وە چەلۆ لەگەڵ ئۆرگان ، وە ڕێکخستنی گۆرانی و ئۆپێراکان، بەڵآم لەسەر و ئەمانەشەوە ھەر زانستی فیزیای ھەڵبژارد.
تاقیکردنەوەکانی [دەستکاری]
لە ،یونخ مامۆستا فیلیپ فۆن جوڵی ئامۆژگاری پلانکی کرد کە لەگەڵ فیزیا دا خەریک نەبێت چونکە دەی ووت " لەم بووارەدا ، لەوانەیە ھەموو شتێک ئاشکرا بوبێت بە دڵنیایەوە ،ئەوەی ماوە پڕکردنەوەی ھەندێ کوونی بچوکە " بەڵآم پلانک وەڵامی دایەوە و وتی " نامەوێت شتی نوێ بدۆزمەوە بەلکوو دەمەوێت بنەڕەتی کارەکان تێبگەم لەم بووارەدا" ، گەڕانەکانی دەستی پێکرد لە ساڵی ١٨٧٤ لە زانکۆی میونخ لە ژێر چاودێری جوڵی ، پلانک تاقیکردنوەکانی بە پێی تووانا زانستیەکەی خۆی ئەنجام دەدا، تا تاقیکردنەوەی بڵاوکردنەوەی ھایدرۆجین بەھۆی پلاتینی گەرمکراوەوە کە ئەمەش گواسترایەوە بۆ بیردۆزی فیزیای.
کۆچی دووای [دەستکاری]
لە ٤ی تشرینی یەکەم ١٩٤٧ لە شاری گۆتینگن ماڵ ئاوای لە جیھانی فیزیا کرد و کۆچی دووای کرد.
سەرچاوە [دەستکاری]