بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یوانی سانچێز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەدایکبوون
یوانی ماریا سانچێز کۆریدۆ

پیشەبلۆگەر، پرۆگرامساز، شوناسناس
ھاوسەرڕینالدۆ ئیسکۆبار (ھاوسەرگیری ١٩٩٣)
مناڵ(ەکان)تیۆ (لەدایکبووی ١٩٩٥)
وێبگەGeneration Y website

یوانی سانچێز (لە دایکبووی ٤ی ئەیلوولی ١٩٧٥) بلۆگەرێکی کوبایییە کە ناوبانگێکی جیھانی پەیاکرد بەڕەخنەکانی لە حکوومەی کوبا و لەبەرامبەر چالاکییەکانی چەند خەڵاتێکی نێودەوڵەتی وەرگرتووە.

ئەوکاتەی یوانی لە قۆناغی سەرەتایی دەیخوێند ئەوا کوبا باری دارایی زۆر باشبوو بەوەرگرتنی یارمەتی لە یەکێتیی سۆڤیەت. بەڵام لە قۆناغی ئامادەیی و زانکۆ، کوبا یارمەتییە داراییەکانی نەما بەھۆی ھەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەت. ئەوکاتە یوانی حەزی لەخوێندنی شوناسناسی بوو بەڵام حەزی بۆ ئەو بەشە نەما. یوانی سانچێز کوبای جێھێشت بۆ سوویس، لەوێ حەزی کەوتە زانستی کۆمپیوتەر. کاتێک گەڕایەوە کوبا ئەوا کۆنتۆدۆسی ڕاگەیاند، کە وەک سەکۆیەکبوو کە خەڵکی کوبا بتوانن ئازادانە بیرووڕای خۆیان دەربڕن و ڕاپۆرتیش بنووسن. یوانی ناسرا بەھۆی بلۆگەکەی بەناوی نەوەی وای (Generación Y)، وێڕای سانسۆرکردنی لە کوبا، بەڵام لەڕێگای ئیمەیڵ نووسینەکانی دەنارد بۆ ھاوڕێکانی، ئەوانیش لە بلۆگەکە بڵاویان دەکردەوە. بلۆگەکە بە ١٧ زمان بەردەست بوو.

لە ساڵی ٢٠١١، یوانی یەکەم کتێبی خۆی بڵاوکردەوە بەناوی "ھاڤانای ڕاستەقینە: یەک ژن شەڕدەکات لەپێناو درکاندنی ڕاستییەکان لەبارەی کوبای ئەمڕۆ"، کتێبەکە کۆکراوەی ٤ ساڵ لە بلۆگەکانی یوانی بوو، کە باسی لەژیانی ڕۆژانەی خەڵک دەکرد لەژێردەستی فیدێل و ڕائول کاسترۆ. لەبەرئەوەی نەیدەتوانی گەشت بکات، ئەوا نەیتوانی بچێتە دەرەوەی وڵات بۆ ناساندنی کتێبەکەی بەڵام دواتر فلاشێکی بەڕێگای قاچاغ گەیاندە دەرەوەی وڵات کە گرتەیەکی ڤیدیۆیی تێدابوو لەبارەی کتێبەکەی.[١][٢][٣]

پشتگیری و گیران

[دەستکاری]

باراک ئۆباما

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٩، سانچێز حەفت پرسیاری ئاڕاستەی سەرۆککۆماری ئەمریکا، باراک ئۆباما کرد.[٤] لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩، ئۆباما وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و پشتگیری بلۆگەکەی کرد.[٥][٦]

بلۆگەکەت پەنجەرەیەکی جیاوازی بەرەو جیھان کردەوە بەنیشاندانی ژیانی ڕاستەقینەی کوبا. ئەوە پێمان دەڵێت کە ئینتەرنێت ئازادی ڕادەربڕینی بەتۆ و بلۆگنووسەرەکانی دیکەی کوبای داوە تاکوو بە ئازادانە قسەبکەن، وە من دەستخۆشی و چەپڵەلێدەدەم بۆ ئەو کوباییانەی کە دەیانەوێت بۆچوونی خۆیان دەرببڕن لەڕێگای تەکنەلۆژیا. حکوومەت و خەڵکی ئەمریکا چاوەڕێی ئەو ڕۆژەن کە خەڵکی کوبا ئازادانە بۆچوونی خۆیان بۆ ڕای گشتی دەرببڕن بەبێ ترس و کاردانەوەی ھەڕەشە.[٧][٥][٨]

دەستگیرکردنی ٢٠١٢

[دەستکاری]

یوانی سانچێز لەگەڵ ھاوسەرەکەی لەڕؤژی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ گیران، وەک ئەوەی دەردەکەوت بۆ ڕێگریکردن بوو لە بڵاوکردنەوەی بلۆگ لەسەر دادگاییکردنی کەسایەتی سیاسیی ئەنخێل کارۆمیرۆ کە لەڕووداوێکی ھاتووچۆ، کەسایەتی چالاکوانی سیاسیی کوبای، ئۆسوالدۆ پایای کووشت. ڕۆژی دواتر یوانی و ھاوسەرەکەی ئازادکران.[٩]

گەشتی ٢٠١٣

[دەستکاری]
یوانی لە ساڵی ١٩٨٢.

کاتێک ڕێساکانی پاسپۆرت لەکانوونی دووەمی ٢٠١٣، لە کوبا گۆڕانکارییان بەسەردا ھات. یوانی بە پاسپۆرتی کوباییەکەی توانی گەشت بکات، کە پێشتر لە ٣٠ ھەوڵیدا نەیتوانیبوو گەشت بکات.[١٠][١١] لە ١٧ی شووباتی ٢٠١٣، یوانی توانی گەشت بۆ زیاتر لە دوانزدە وڵاتی ئەوورپی و ئەمریکا بکات،[١٢] لەنێویاندا بەڕازیل[١٣] و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش ھەبوون، لەھەمان کاتدا یوانی ڕەخنەی لە سزا ئابوورییەکانی سەر کوبا گرت لەلایەن ئەمریکاوە.[١٤] لە ڕۆژی ٣٠ی ئایار، یوانی گەڕایەوە کوبا.[١٥]

خەڵاتەکان

[دەستکاری]
  • ٢٠٠٨ – خەڵاتی ئۆرتیگا گاسیت بۆ ڕۆژنامەوانی
  • ٢٠٠٨ – ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ لە گۆڤاری تایم[١٦]
  • ٢٠٠٨ – "١٠٠ کەسایتی ساڵ - ڕۆژناممەی ئێل پایس[١٧]
  • ٢٠٠٨ – "١٠ کەسایەتی ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن گۆڤاری گاتۆپاردۆ[١٨]
  • ٢٠٠٨ – "١٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ لە ئەمریکای لاتین لەلایەن فۆرین پۆلسی[١٩]
  • ٢٠٠٩ – "٢٥ باشترین بلۆگی ٢٠٠٩" – گۆڤاری تایم[٢٠]
  • ٢٠٠٩ – «سەرکردەی گەنجی جیھانی» – کۆڕبەندی ئابووری جیھان[٢١]
  • ٢٠٠٩ – خەڵاتی ماریا موورس کابۆت – خەڵاتی زانکۆی کۆلۆمبیا[٢٢]
  • ٢٠١٠ – خەڵاتی ڕۆژنامەوانی ئازادی جیھانی – پەیمانگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی[٢٣]
  • ٢٠١٠ – خەڵاتی شازادە کلاوس
  • ٢٠١١ – خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا[٢٤]
  • ٢٠١٢ – "١٠ کەسایەتی کاریگەری کیشوەری ئەمریکا، گۆڤاری فۆرن پۆلسی[٢٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Auburn، Childress (15 May 2011). «Sanchez, Yoani. Havana Real: One Woman Fights To Tell the Truth About Cuba Today». Library Journal. لە April 13, 2012 ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ «Havana Real:One Woman's Fight to Tell the Truth About Cuba Today». Publishers Weekly. 20 June 2011. لە April 13, 2012 ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ Rother، Larry (٥ی تەممووزی ٢٠١١). «In Cuba the Voice of a Blog Generation». New York Times. لە ١٣ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  4. ^ «Seven Questions». DesdeCuba.com. ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا Franks، Jeff (١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩). «Obama Praises Dissident Cuban Blogger Sanchez». ABC News.
  6. ^ De Cordoba، Jose (٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩). «Obama Airs Cuba Views in Answers to Blogger». Wall Street Journal. لە ٨ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  7. ^ Hamilton، Andrew (٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩). «Yoani Sanchez, Cuba's popular blogger, has been beaten up for describing life». The Daily Telegraph. London. لە ٢ی شوباتی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  8. ^ «President Obama's Responses to Yoani Sanchez's Questions». Generation Y Blog. ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  9. ^ Fausset، Richard (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢). «Cuba dissident blogger arrested». Los Angeles Times.
  10. ^ «Yoani Sanchez Visas». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  11. ^ «Cuba dissident Yoani Sanchez granted passport». BBC News. ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣. لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
  12. ^ Rodriguez، Andrea (٣٠ی ئایاری ٢٠١٣). «Cuban blogger Sanchez back after world tour». Yahoo News. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
  13. ^ Gallas، Daniel (١٩ی شوباتی ٢٠١٣). «Dissident Cuban blogger booed during first visit abroad». BBC News. لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
  14. ^ Whitefield، Mimi (١ی نیسانی ٢٠١٣). «Cuban blogger Yoani Sanchez gets joyous Miami welcome». لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
  15. ^ Rodriguez، Andrea (٣٠ی ئایاری ٢٠١٣). «Cuban blogger Sanchez back after world tour». Yahoo News. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
  16. ^ «The 2008 Time 100». Time 100. Time. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  17. ^ «The Cuban government blocks the exit of Yoani Sanchez to receive the Ortega y Gasset Prize – English». El Pais. ٥ی ئایاری ٢٠٠٨. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  18. ^ «Influential people» (بە Spanish). Gatopardo. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ «LOS 10 INTELECTUALES MÁS INFLUYENTES DE IBEROAMÉRICA». Foreign Policy. ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  20. ^ «25 Best Blogs 2009». Time. ١٣ی شوباتی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئابی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  21. ^ «Young Global Leader Honorees 2009» (PDF). World Economic Forum. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١ی ئازاری ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  22. ^ «Yoani Sánchez Denied Permission to Leave Cuba to Receive Cabot Prize». Columbia Journalism Review. لە ٨ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  23. ^ «World Press Freedom Heroes: Symbols of courage in global journalism». International Press Institute. 2012. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ «Secretary Clinton To Host the 2011 International Women of Courage Awards». ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١١. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  25. ^ https://web.archive.org/web/20070702194227/http://libweb.princeton.edu/libraries/firestone/rbsc/aids/llosa/

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]