یوانی سانچێز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەدایکبوون
یوانی ماریا سانچێز کۆریدۆ

پیشەبلۆگەر، پرۆگرامساز، شوناسناس
ھاوسەرڕینالدۆ ئیسکۆبار (ھاوسەرگیری ١٩٩٣)
مناڵ(ەکان)تیۆ (لەدایکبووی ١٩٩٥)
وێبگەGeneration Y website

یوانی سانچێز (لە دایکبووی ٤ی ئەیلوولی ١٩٧٥) بلۆگەرێکی کوبایییە کە ناوبانگێکی جیھانی پەیاکرد بەڕەخنەکانی لە حکوومەی کوبا و لەبەرامبەر چالاکییەکانی چەند خەڵاتێکی نێودەوڵەتی وەرگرتووە.

ئەوکاتەی یوانی لە قۆناغی سەرەتایی دەیخوێند ئەوا کوبا باری دارایی زۆر باشبوو بەوەرگرتنی یارمەتی لە یەکێتیی سۆڤیەت. بەڵام لە قۆناغی ئامادەیی و زانکۆ، کوبا یارمەتییە داراییەکانی نەما بەھۆی ھەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەت. ئەوکاتە یوانی حەزی لەخوێندنی شوناسناسی بوو بەڵام حەزی بۆ ئەو بەشە نەما. یوانی سانچێز کوبای جێھێشت بۆ سوویس، لەوێ حەزی کەوتە زانستی کۆمپیوتەر. کاتێک گەڕایەوە کوبا ئەوا کۆنتۆدۆسی ڕاگەیاند، کە وەک سەکۆیەکبوو کە خەڵکی کوبا بتوانن ئازادانە بیرووڕای خۆیان دەربڕن و ڕاپۆرتیش بنووسن. یوانی ناسرا بەھۆی بلۆگەکەی بەناوی نەوەی وای (Generación Y)، وێڕای سانسۆرکردنی لە کوبا، بەڵام لەڕێگای ئیمەیڵ نووسینەکانی دەنارد بۆ ھاوڕێکانی، ئەوانیش لە بلۆگەکە بڵاویان دەکردەوە. بلۆگەکە بە ١٧ زمان بەردەست بوو.

کتێب[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١١، یوانی یەکەم کتێبی خۆی بڵاوکردەوە بەناوی "ھاڤانای ڕاستەقینە: یەک ژن شەڕدەکات لەپێناو درکاندنی ڕاستییەکان لەبارەی کوبای ئەمڕۆ"، کتێبەکە کۆکراوەی ٤ ساڵ لە بلۆگەکانی یوانی بوو، کە باسی لەژیانی ڕۆژانەی خەڵک دەکرد لەژێردەستی فیدێل و ڕائول کاسترۆ. لەبەرئەوەی نەیدەتوانی گەشت بکات، ئەوا نەیتوانی بچێتە دەرەوەی وڵات بۆ ناساندنی کتێبەکەی بەڵام دواتر فلاشێکی بەڕێگای قاچاغ گەیاندە دەرەوەی وڵات کە گرتەیەکی ڤیدیۆیی تێدابوو لەبارەی کتێبەکەی.[١][٢][٣]

پشتگیری و گیران[دەستکاری]

باراک ئۆباما[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٩، سانچێز حەفت پرسیاری ئاڕاستەی سەرۆککۆماری ئەمریکا، باراک ئۆباما کرد.[٤] لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩، ئۆباما وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و پشتگیری بلۆگەکەی کرد.[٥][٦]

بلۆگەکەت پەنجەرەیەکی جیاوازی بەرەو جیھان کردەوە بەنیشاندانی ژیانی ڕاستەقینەی کوبا. ئەوە پێمان دەڵێت کە ئینتەرنێت ئازادی ڕادەربڕینی بەتۆ و بلۆگنووسەرەکانی دیکەی کوبای داوە تاکوو بە ئازادانە قسەبکەن، وە من دەستخۆشی و چەپڵەلێدەدەم بۆ ئەو کوباییانەی کە دەیانەوێت بۆچوونی خۆیان دەرببڕن لەڕێگای تەکنەلۆژیا. حکوومەت و خەڵکی ئەمریکا چاوەڕێی ئەو ڕۆژەن کە خەڵکی کوبا ئازادانە بۆچوونی خۆیان بۆ ڕای گشتی دەرببڕن بەبێ ترس و کاردانەوەی ھەڕەشە.[٧][٥][٨]

دەستگیرکردنی ٢٠١٢[دەستکاری]

یوانی سانچێز لەگەڵ ھاوسەرەکەی لەڕؤژی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ گیران، وەک ئەوەی دەردەکەوت بۆ ڕێگریکردن بوو لە بڵاوکردنەوەی بلۆگ لەسەر دادگاییکردنی کەسایەتی سیاسیی ئەنخێل کارۆمیرۆ کە لەڕووداوێکی ھاتووچۆ، کەسایەتی چالاکوانی سیاسیی کوبای، ئۆسوالدۆ پایای کووشت. ڕۆژی دواتر یوانی و ھاوسەرەکەی ئازادکران.[٩]

گەشتی ٢٠١٣[دەستکاری]

یوانی لە ساڵی ١٩٨٢.

کاتێک ڕێساکانی پاسپۆرت لەکانوونی دووەمی ٢٠١٣، لە کوبا گۆڕانکارییان بەسەردا ھات. یوانی بە پاسپۆرتی کوباییەکەی توانی گەشت بکات، کە پێشتر لە ٣٠ ھەوڵیدا نەیتوانیبوو گەشت بکات.[١٠][١١] لە ١٧ی شووباتی ٢٠١٣، یوانی توانی گەشت بۆ زیاتر لە دوانزدە وڵاتی ئەوورپی و ئەمریکا بکات،[١٢] لەنێویاندا بەڕازیل[١٣] و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش ھەبوون، لەھەمان کاتدا یوانی ڕەخنەی لە سزا ئابوورییەکانی سەر کوبا گرت لەلایەن ئەمریکاوە.[١٤] لە ڕۆژی ٣٠ی ئایار، یوانی گەڕایەوە کوبا.[١٥]

خەڵاتەکان[دەستکاری]

  • ٢٠٠٨ – خەڵاتی ئۆرتیگا گاسیت بۆ ڕۆژنامەوانی
  • ٢٠٠٨ – ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ لە گۆڤاری تایم[١٦]
  • ٢٠٠٨ – "١٠٠ کەسایتی ساڵ - ڕۆژناممەی ئێل پایس[١٧]
  • ٢٠٠٨ – "١٠ کەسایەتی ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن گۆڤاری گاتۆپاردۆ[١٨]
  • ٢٠٠٨ – "١٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ لە ئەمریکای لاتین لەلایەن فۆرین پۆلسی[١٩]
  • ٢٠٠٩ – "٢٥ باشترین بلۆگی ٢٠٠٩" – گۆڤاری تایم[٢٠]
  • ٢٠٠٩ – «سەرکردەی گەنجی جیھانی» – کۆڕبەندی ئابووری جیھان[٢١]
  • ٢٠٠٩ – خەڵاتی ماریا موورس کابۆت – خەڵاتی زانکۆی کۆلۆمبیا[٢٢]
  • ٢٠١٠ – خەڵاتی ڕۆژنامەوانی ئازادی جیھانی – پەیمانگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی[٢٣]
  • ٢٠١٠ – خەڵاتی شازادە کلاوس
  • ٢٠١١ – خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا[٢٤]
  • ٢٠١٢ – "١٠ کەسایەتی کاریگەری کیشوەری ئەمریکا، گۆڤاری فۆرن پۆلسی[٢٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Auburn, Childress (15 May 2011). "Sanchez, Yoani. Havana Real: One Woman Fights To Tell the Truth About Cuba Today". Library Journal. Retrieved April 13, 2012.
  2. ^ "Havana Real:One Woman's Fight to Tell the Truth About Cuba Today". Publishers Weekly. 20 June 2011. Retrieved April 13, 2012.
  3. ^ Rother, Larry (July 5, 2011). "In Cuba the Voice of a Blog Generation". New York Times. Retrieved April 13, 2012.
  4. ^ "Seven Questions". DesdeCuba.com. November 19, 2009. Archived from the original on 27ی Augustی 2010. Retrieved August 8, 2010. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  5. ^ ئ ا Franks, Jeff (November 19, 2009). "Obama Praises Dissident Cuban Blogger Sanchez". ABC News.
  6. ^ De Cordoba, Jose (November 20, 2009). "Obama Airs Cuba Views in Answers to Blogger". Wall Street Journal. Retrieved August 8, 2010.
  7. ^ Hamilton, Andrew (November 28, 2009). "Yoani Sanchez, Cuba's popular blogger, has been beaten up for describing life". The Daily Telegraph. London. Retrieved February 2, 2010.
  8. ^ "President Obama's Responses to Yoani Sanchez's Questions". Generation Y Blog. November 19, 2009. Archived from the original on 3ی Septemberی 2012. Retrieved August 8, 2010. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  9. ^ Fausset, Richard (October 5, 2012). "Cuba dissident blogger arrested". Los Angeles Times.
  10. ^ "Yoani Sanchez Visas". Archived from the original on 29ی Septemberی 2009. Retrieved October 9, 2009. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  11. ^ "Cuba dissident Yoani Sanchez granted passport". BBC News. 30 January 2013. Retrieved 31 May 2013.
  12. ^ Rodriguez, Andrea (30 May 2013). "Cuban blogger Sanchez back after world tour". Yahoo News. Retrieved 31 May 2013. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  13. ^ Gallas, Daniel (19 Feb 2013). "Dissident Cuban blogger booed during first visit abroad". BBC News. Retrieved 31 May 2013.
  14. ^ Whitefield, Mimi (1 April 2013). "Cuban blogger Yoani Sanchez gets joyous Miami welcome". Retrieved 31 May 2013.
  15. ^ Rodriguez, Andrea (30 May 2013). "Cuban blogger Sanchez back after world tour". Yahoo News. Retrieved 31 May 2013. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  16. ^ "The 2008 Time 100". Time 100. Time. Retrieved August 8, 2010. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٦ی نیسانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ "The Cuban government blocks the exit of Yoani Sanchez to receive the Ortega y Gasset Prize – English". El Pais. May 5, 2008. Retrieved June 13, 2010.
  18. ^ "Influential people" (بە ئیسپانی). Gatopardo. Archived from the original on July 22, 2010. Retrieved August 8, 2010. ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ "LOS 10 INTELECTUALES MÁS INFLUYENTES DE IBEROAMÉRICA". Foreign Policy. November 24, 2008. Retrieved April 17, 2014.
  20. ^ "25 Best Blogs 2009". Time. February 13, 2009. Retrieved August 8, 2010. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢ی ئابی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ "Young Global Leader Honorees 2009" (PDF). World Economic Forum. Retrieved August 8, 2010. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  22. ^ "Yoani Sánchez Denied Permission to Leave Cuba to Receive Cabot Prize". Columbia Journalism Review. Retrieved August 8, 2010.
  23. ^ "World Press Freedom Heroes: Symbols of courage in global journalism". International Press Institute. 2012. Archived from the original on January 16, 2012. Retrieved January 26, 2012. ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ "Secretary Clinton To Host the 2011 International Women of Courage Awards". 2011-06-30. Retrieved 2017-03-09.
  25. ^ https://web.archive.org/web/20070702194227/http://libweb.princeton.edu/libraries/firestone/rbsc/aids/llosa/

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]