یانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی
ناوی تەواو | مانچستەر سیتی | |||
---|---|---|---|---|
نازناو | یانە شینەکە ، ذە سیتیزنس ، سیتی | |||
ناوی کورتکراوە | مان سیتی | |||
دامەزراندن | ١٨٨٠ | |||
زەوی | یاریگای ئیتیحاد | |||
پانتایی | ٥٣٫٤٠٠ | |||
خاوەن یانە | کۆمەڵەی سیتی بۆ تۆپی پێ | |||
سەرۆک | خەلدون ئەل موباڕەک | |||
بەرپرسی جێبەجێکەر | فێران سۆریانۆ | |||
ڕاهێنەر | پێپ گواردیۆلا | |||
خول | پرێمیەرلیگ | |||
گۆڵکەر | سێرخیۆ ئەگوێرۆ (٢٨٠ گۆڵ) | |||
|
یانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی (بە ئینگلیزی: Manchester City Football Club) یانەیەکی ئینگلیزییە بەشداربووی خولی نایابی یانەکانی ئینگلیزییە کە ناسراوە بە پرێمەر لیگ یانەکە لە ساڵی ١٨٩٤ دامەزراوە لەشاری مانچستەر لە ووڵاتی ئینگلتەرا لە سەرەتا بەنێوی ڕۆژئاوای گۆرتۆن بوو دواتر ناوەکەی بۆ یانەی مانچستەر سیتی گۆڕدرا ، لە ئێستادا براوەی پریمەرلیگـه و یانەکە لە ٢٠١١ بەدواوە بووژانەوەی بەخۆوە بینیوە دوای ئەوەی یانەکە لەلایەن شێخێکی عەرەبەوە کڕدرا بەنێوی شێخ مەنسوور و ھەڵسا بەکڕینی ئەستێرەکانی جیھان بە پارە و مووچەی خەیاڵی کە بەھۆی کۆکردنەوەی ئەم ئەستێرانە یانەکە توانی لە وەرزی ٢٠١١ - ٢٠١٢ پرێمەر لیگ بەدەست بھێنێت کە دوای زیاتر لە ٤٠ ساڵ لە بەدەستھێنانی خولەکە بێ ھیوا بووبوو ، یانەکە خاوەنی یاریگایەکی قەشەنگە کە جێگای زۆرتر لە ٤٧ ھەزار کەس دەبێتەوە ، دوابەدوای دەستنیشانکردنی پێپ گواردیۆلا وەک ڕاھێنەری سەرەکی یانەکە لەسەر ئاستی ناوخۆیی باڵادەستی خۆی سەلماندۆتەوە کە تێیدا چەندین پریمەرلیگ بەدەستهێناوە و توانی خەونی هاندەرانی مانچستەر سیتی بەدی بێنێت ئەویش بەدەست هێنانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو لە وەرزی ٢٠٢٢ - ٢٠٢٣ لەگەڵ چوار نازناوی گەورە
دەستکەوتەکان[دەستکاری]
- خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ١ جار لە ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣
- خولی پرێمەر لیگ ٩ جار لەساڵانی: ١٩٣٦–٣٧, ١٩٦٧–٦٨, ٢٠١١–١٢, ٢٠١٣–١٤، ٢٠١٧-٢٠١٨، ٢٠١٨ - ٢٠١٩، ٢٠٢٠-٢٠٢١, ٢٠٢١-٢٠٢٢ ،٢٠٢٢-٢٠٢٣
- جامی جیھانی یانەکان ١ جار لەساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤
- جامی سووپەری ئەورووپا ١ جار لە ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤
- جامی ئینگلتەڕا (جامی کاراباو) ٦ جار لەساڵانی ١٩٠٤، ١٩٣٤، ١٩٥٦، ١٩٦٩، ٢٠١١. ٢٠١٤
- جامی ئەورووپا ١ جار لەساڵی ١٩٧٠
- ئێف ئەی کەپ ٧ جار ١٩٠٣-١٩٠٤, ١٩٠٣٣-١٩٠٤, ١٩٥٥-١٩٥٦, ١٩٦٨-١٩٦٨, ٢٠١٠-٢٠١١ , ٢٠١٨-٢٠١٩ ، ٢٠٢٢-٢٠٢٣
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی تێدایە. |