بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چیرۆکی کایەکلێ ٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چیرۆکی کایەکلێ ٢
پۆستەری بڵاوبوونەوەی سینەمایی
دەرھێنەرجۆن لاسەتەر
بەرھەمھێنەر
  • ھێلین پلۆتکین
  • کارین ڕۆبێرت جاکسن
شانۆنامە
چیرۆک
ئەکتەران
مۆسیقاڕاندی نیومن
وێنەگری سینەماییشارن کاڵەھان
مۆنتاژ
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەبوێنا ڤیستا
دەرچوون
  • ١٣ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ (1999-11-13) (شانۆی ئێل کاپیتان)[١]
  • ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ (1999-11-24) (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
ماوەی فیلم٩٢ خولەک[٢]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون٩٠ ملیۆن $[٣]
داھات٥١٢ ملیۆن $[٤][٣]

چیرۆکی کایەکلێ ٢ (بە ئینگلیزی: Toy Story 2) فیلمێکی ئەنیمەیشنی کۆمپیوتەریی ئەمریکیی ١٩٩٩یە کە لە لایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی پیکسار بۆ واڵت دیزنی پیکچەرز بەرھەم ھێنراوە.[٥] بەشی دووەمی فرەنچایزی چیرۆکی کایەکلێ و پاشکۆی چیرۆکی کایەکلێ (١٩٩٥)ە، بە ھاوبەشی لە لایەن جۆن لاسەتەر، ئاش برانن و لی ئەنکریچ دەرھێنراوە، سیناریۆکە لە لایەن ئەندروو ستانتن، ڕیتا شاو، دەگ چەمبەرلین، و کریس وێب نووسراوە، ئەویش لە چیرۆکێک وەرگیراوە کە لە لایەن لاسەتەر، ستانتن، برانن، و پیت دۆکتەر نووسراوە. لە فیلمەکە، وودی لە لایەن خڕکەرەوەیەکی کایەکلێ دەدزرێت، ئەمەش وا لە بەز لایتییر و ھاوڕێکانی دەکات؛ بچن ڕزگاری بکەن، بەڵام دواتر وودی بە ئایدیای نەمری لە مۆزەخانەیەکدا فریو دەدرێت. تۆم ھەنکس، تیم ئاڵن، دۆن ڕیکڵز، واڵس شۆن، جۆن ڕاتزنبێرگەر، جیم ڤارنی، ئانی پۆتس، ئاڕ. لی ئێرمی، جۆن مۆریس و لۆری مێتکاف ڕۆڵەکانیان لە یەکەم فیلمی چیرۆکی کایەکلێ وەردەگرنەوە و جۆون کیووساک، کێڵسی گرامەر، ئەستێڵ ھاریس، وەین نایت، و جۆدی بێنسن دێنە پاڵیانەوە، کە ڕۆڵی کەسایەتییە نوێیەکانی نێو ئەم فیلمە دەگێڕن.

چیرۆکی کایەکلێ ٢ لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ بڵاو کرایەوە، داھاتی فیلمەکە زیاتر لە ٥١١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە. ستایشی بەرفرەی بەدەست ھێناوە، وەک فیلمی پێشووی، لە وێبگەی ڕاتن تۆمەیتۆز ھەڵسەنگاندنی ١٠٠٪ی بەدەست ھێناوە.[٦] چیرۆکی کایەکلێ ٢ سێیەم پڕداھاتترین فیلمی ١٩٩٩ بووە. پاشکۆیەکی تر، چیرۆکی کایەکلێ ٣، لە ٢٠١٠ بڵاو کرایەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ November 26، Dan Snierson Updated. «'Toy Story 2': The Premiere». EW.com (بە ئینگلیزی). لە 2023-03-01 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  2. ^ «Toy Story 2». The New York Times. November 24, 1999. لە September 21, 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە September 21, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا «Toy Story 2 (1999)». Box Office Mojo. لە May 4, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە August 20, 2016 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  4. ^ «Toy Story 2 (1999) - Financial Information». The Numbers.
  5. ^ «Toy Story 2». Turner Classic Movies. Atlanta: Turner Broadcasting System (Time Warner). لە June 13, 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە July 10, 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  6. ^ «Toy Story 2»، ڕاتن تۆمەیتۆز (بە ئینگلیزی)، لە ٢٠٢٣-٠٣-٠١ ھێنراوە {{citation}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]