بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویلیام جەیمز سایدیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
William James Sidis
ویلیام جەیمز سایدیس

ویلیام جەیمز سایدیس لە ئاھەنگی دەرچوونی زانکۆی ھارڤارد، ١٩١٤
لەدایکبوون (١٨٩٨-0٤-0١) ١ی نیسانی ١٨٩٨
مەرگ١٧ی تەممووزی ١٩٤٤(١٩٤٤-٠٧-١٧) (٤٦ ساڵ ژیاوە)

ویلیام جەیمز سایدیس (بە ئینگلیزی: William James Sidis؛ لەدایکبووی ١ی نیسانی ١٨٩٨ – ١٧ی تەممووزی ١٩٤٤ کۆچی دوایی کردوە) منداڵێکی زیرەکی ئەمریکی بوو، لەگەڵ ھەبوونی توانایەکی نایاب لە زانستی بیرکاری و شارەزایی لە چەندین زماندا ھەبووە. بەرکەوتی ژیری ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ بوو. توانیوییەتی لە تەمەنی ١ ساڵیدا بە ئاسانی بنووسێت و لە تەمەنی ٥ ساڵیدا شارەزا بووە بە ٥ زمانی گرنگی جیھان، و لە تەمەنی ١١ ساڵیدا وەک مامۆستای زانکۆی ھارڤاردی ئەمریکا دەستنیشانکراوە. توانایەکی باشی لە فێربوونی بیرکاری و زمان ھەبووە، لە تەمەنی ١٨ مانگیدا توانیویەتی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بخوێنێتەوە، لە تەمەنی ٨ ساڵیدا شارەزای ٨ زمانی گرنگی جیھان بووە. ھەروەھا زمانێکی نوێی بەناوی Vendergood دروستکردوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]