بەرکەوتی ژیری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
نموونەیەک بڕگەی تێستی IQ

بەرکەوتی ژیری یان IQ (لە دەستەوشەی Intelligenz-Quotient-ی زمانی ئاڵمانیایییەوە ھاتووە) نمرەیێکە وەرگیراو لە یەکێک لە چەندین تێستی ستانداردی جیاواز بۆ ھەڵسەنگاندنی ژیری. زاراوەی IQ لە ساڵی ١٩١٢، وەکوو شێوازێکی پێشنیارکراوی نوێ بۆ نمرەدان بە تێستەکانی ژیریی منداڵان کە پێشتر لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمەوە پەرەیان گرتبوو، لەلایەن دەروونزانی ئاڵمانیایی ویلیام شتێرن-ەوە دانرا.