نووسینگەی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤ
Office of the High Commissioner for Human Rights (OHCHR))
پەڕگە:United Nations Human Rights Council Logo.svg
ناوبڕOHCHR
HCDH
دۆخی یاساییچالاک
ئۆفیسی سەرەکینیویۆڕک ستی، ویلایەتە یەکگرتووەکان
ژنێڤ سویسرا
سپێردراوی باڵای مافی مرۆڤ
میشێل باچێلێت [١]
ڕێکخراوی دایک
کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
وێبگەwww.ohchr.org

نووسینگەی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Office of the United Nations High Commissioner for Human Rights) بەشێوەیەکی گشتی ناسراو بە کۆمیسیارانی باڵای مافی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Office of the High Commissioner for Human Rights (OHCHR)) بەشێکی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە بۆ ھاندان و پاراستنی مافی مرۆڤ لەژێر یاسای نێودەوڵەتی و مافنامەی مرۆڤ مسۆگەر کراوە کار دەکات. ئەم نووسینگە لە ٢٠ کانوونی یەکەم ١٩٩٣ لەلایەن کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزرێنرا.[٢]

ئامانجەکان[دەستکاری]

ئامانجەکانی ڕێکخراوەکە بریتین لە:

  • ھاندانی سوودبینێکی جیھانی ھەموو مافەکانی مرۆڤ لەڕێی پێدانی ویستێکی کاریگەریی کردەیی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی جیھان.
  • بینینی ڕۆڵی پێشڕەو دەربارەی کێشەکانی مافی مرۆڤ و جەختکردنەوە لە گرنگیی مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستی دەوڵەتی و نێودەوڵەتی.
  • ھاندانی ھەماھەنگی نێودەوڵەتی لەسەر مافەکانی مرۆڤ.
  • بزواندن و ڕێکخستنی چالاکییەکانی مافی مرۆڤ لە تەواوی سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان.
  • ھاندانی پەسەندکردنی و جێبەجێکردنی پێوانەیییە نێودەوڵەتییەکان.
  • یارمەتیی بەروەپێشبردنی دابونەریتی نوێ.
  • پشتگیریکردنی ئەندامانی مافی مرۆڤ و ناوەندەکانی چاودێری.
  • وەڵامدانەوەی سەرپێچییە توندەکانی سەر مافی مرۆڤ.
  • جێبەجێکردنی کردەکانی پارێزگاریکردن لە مافی مرۆڤ.
  • ھاندانی دامەزراندنی ژێرخانە نەتەوەیییەکانی مافی مرۆڤ.
  • جێبەجێکردنی چالاکی و کارە مەیدانییەکانی مافی مرۆڤ.
  • دابینکردنی پەروەردە، خزمەتی ڕاوێژکاریی زانیاری و پاڵپشتی کرداری لە بوارەکانی مافی مرۆڤ.[٣]

ڕێکخراوەی (OHCHR) دابەشکراوە بەسەر چەند یەکەیەکی بەڕێوبەری و تەواوی بەشەکانی ڕێکخراوەکە لەلایەن کۆمیسیاری باڵاوە بەڕێوەدەبرێت و سەرپەرشتی دەکرێت بە پلەی پیشەیی (جێگری وەزیری گشتی). و یەکە بەڕێوبەرییەکان پێکدێن لە:

  • کۆمیسیارانی باڵای مافی مرۆڤ (جێگری وەزیری گشتی)
  • جێگری کۆمیسیارانی باڵای مافی مرۆڤ (یاریدەدەری وەزیری گشتی)
  • یاریدەدەری وەزیری گشتی مافەکەکانی مرۆڤ (بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان – نیویۆرک)
  • نووسینگەی کارمەندانی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ
  • بەشی بەڕێوبردن
  • نووسینگەی نیویۆرک
  • بەشی بەژدارییە بابەتییەکان، ڕێکارە تایبەتەکان و مافی بەرەوپێشبردن
  • بەشی دەستەی مافی مرۆڤ و ڕێکارەکانی ڕێکەوت
  • بەشی چالاکییە مەیدانییەکان و ھەماھەنگییە کردارەیییەکان
  • نووسینگەی کارمەندانی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ[٤]

نووسینگەی کارمەندانی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ لەلایەن بەرپرسێکەوە بەڕێوەدەبرێت کە کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات و ئەرکە سەرەکییەکان ئەم بەشە بریتین لە:

  • یارمەتیدانی کۆمیسیاری باڵا لە ئاراستە و سەرپەرشتیکردنی چالاکییەکانی مافی مرۆڤ.
  • یارمەتیدانی کۆمیسیاری باڵا لە دروستکردن، پەیوەندی، جێبەجێکردن و ھەڵسەنگاندنی سیاسەت و چالاکییەکان، بەمەبەستی ھاندانی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.
  • یارمەتیدانی کۆمیسیاری باڵا لە پاراستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، دامەزراوە ھەرێمی و نەتەوەیییەکان، دامەزراوە ناحکومییەکان، کەرتی تایبەتی و ناوەندا زانستییەکان و دامەزراوەکانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
  • ئەنجامدانی کردارەکانی ئابوونە کۆکردنەوە و بەرنامە تایبەتییەکان بۆ ئەو بابەتانەی لەلایەن کۆمیسیاری باڵاوە دەستنیشکراون.
  • یارمەتیدانی کۆمیسیاری باڵا لە بەرەوپێشبردن و ھێشتنەوەی چوارچێوەیەکی بەڕێوبردن و ھەروەھا نەخشەسازی کردنی چالاکییەکانی مافی مرۆڤ.
  • نوێنەری کردنی کۆمیسیاری باڵا لە کۆبوونەوەکان و پێدانی لێدوان لە جێی ئەو.
  • بەشی چالاکییە مەیدانییەکان و ھەماھەنگییە کردارەیییەکان[٥]

بەشی چالاکییە مەیدانییەکان و ھەماھەنگییە کردارەیییەکان، لەلایەن بەڕێوبەرێکەوە بەڕێوەدەبرێت کە کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات و ئەرکە سەرەکییەکان ئەم بەشە بریتین لە:

  • بەرەوپێشبردن، جێبەجێکردن، چاودێریکردن و ھەڵسەنگاندنی خزمەتگوزارییە ڕاوێژکارییەکان لەگەڵ پێدانی یارمەتیی کرداریی لە کاتی داواکردن لەلایەن حکوومەتەکانەوە.
  • نەخشەسازی، پاڵپشتی و ھەڵسەنگاندنی مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستی مەیدانی و بەرنامەکان کە دانان و بەرەوپێشبردنی باشترین ڕێگە، ڕێکارەکانی کارپێکەری و نموونەکانیش لەخۆدەگرێت.
  • جێبەجێکردنی «نەخشەی کرداری» لە بەرنامەی دەیەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردەی مافەکانی مرۆڤ، کە بەرەوپێشبردنی بابەت و زانیارییە پەروەردەیییەکانیش لەخۆدەگرێت.
  • بەڕێوبردنی ئابوونە خۆبەخشەکانی مافی مرۆڤ لەسەر ئاستی مەیدانی.
  • بەڕێوبردنی ئابوونەی خۆبەخشانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر شێوازە نوێیەکانی کۆیلایەتی و ئابوونەی خۆبەخشانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر دانیشتووە ڕەسەنەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "OHCHR | High Commissioner - Michelle Bachelet Jeria". www.ohchr.org. Retrieved 20ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ "OHCHR | Brief history". www.ohchr.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 20ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  3. ^ "Ivan Šimonović Secretary-General for Human Rights". Ohchr.org. 17 تەممووز 2010. Archived from the original on 25 October 2012. Retrieved 10 December 2012. ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Deputy High Commissioner". Ohchr.org. Retrieved 3 December 2013.
  5. ^ "OHCHR | Ilze Brands Kehris". ohchr.org. Retrieved 2021-03-05.