بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فاتیمەی زەھرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فاتیمەی زەھرا
بە عەرەبی: فَاطِمَةُ الزَّهْرَاء
لەدایکبوون٢٧ی تەممووزی ٠٦٠٤
مەککە، عەرەبستانی سعوودی
مردن١٤ی کانوونی یەکەمی ٦٣٢(٦٣٢-١٢-١٤) (٢٨ ساڵ ژیاوە)
مەدینە، عەرەبستانی سعوودی
بەشێکە لەھاوەڵان
شوێنی ناشتنقەبرستانی بەقیع
باوکمحەممەد
دایکخەدیجە کچی خووەیلید
ھاوسەرعەلی کوڕی ئەبووتاڵیب
منداڵUmm Kulthum bint Ali ibn Abi Talib، زەینەب کچی عەلی، موحسین کوڕی عەلی، حەسەن کوڕی عەلی، حوسێن کوڕی عەلی
ئایینئیسلام

فاتیمە کچی محەممەد ناسراو بە فاتیمە زەھرا (بە عەرەبی: فَاطِمَة ٱبْنَت مُحَمَّد؛ لەدایکبووی ٦١٥ - مردووی ٢٨ی ئابی ٦٣٢[١][٢][٣]) کچی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد و خەدیجە، و ژنی عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب بوو. بەگوێرەی بیرووباوەڕی سوننە، فاتیمە کچە بچووکەکەی محەممەد بوو، و بەگوێرەی شیعە، تاکە منداڵی خوێنیی نێوان محەممەد و خەدیجە بوو.[٤][٥][٦] ھاوسەرەکەی فاتیمە، عەلی چوارەمین و کۆتا خوولەفای ڕاشیدین و یەکەم ئیمامی شیعە بوو. ئەوان بەیەکەوە دوو منداڵیان بوو بەناوەکانی حەسەن و حوسێن؛ دووەم و سێیەم ئیمامەکانی شیعە.[٧][٨] فاتیمە یەکێکە لە ژنە ڕێزلێگیراوەکانی ئیسلام و نازناوی گەورەی ژنانی جیهانی هەیە،[٩] کە لە تەمەنی منداڵیدا لە باوکی نزیک بوو و لە کاتە دژوارەکاندا ھاوکاریی کردووە. دواتریش بە ھەمان شێوە ھاوکاری ھاوسەر و منداڵەکانی بووە. فاتیمە تاکە منداڵی محەممەدە کە کوڕی بووبێت و تەمەنیان لە قۆناغی منداڵیدا تێپەڕیبێت.

فاتیمە لەناو جیھانی ئیسلامیدا بەردەوام ناوێکی ڕێزلێگیراو بووە، و یەکێکە لەو ناوانەی کە زۆرترین کچی موسڵمان ناویان لێ نراوە.[١٠][١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Fatima (sa), the Daughter of Muhammad (S), a Brief Biography» (بە ئینگلیزی). Al-Islam.org. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ «مؤسسة الإمام الخوئي الخيرية – مركز الإمام الخوئي في نيويورك / السيدة فاطمة الزهراء عليها السلام». www.al-khoei.us. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ «"الإجابة على الأسئلة العقائدية "مركز الأبحاث العقائدية» (بە عەرەبی). www.aqaed.com. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ "Fatimah", Encyclopaedia of Islam. Brill Online.
  5. ^ Ordoni (1990) pp.42–45
  6. ^ «Fatima (sa), the Daughter of Muhammad (S), a Brief Biography». Al-Islam (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  7. ^ «Fatimah bint Muhammad». Muslim Students' Association (West) Compendium of Muslim Texts. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ Chittick 1981, p. 136
  9. ^ «سيدة نساء العالمين.. من هي؟». amrkhaled.net (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. ^ The Heirs of the Prophet Muhammad: And The Roots Of The Sunni-Shia Schism By Barnaby Rogerson [١]
  11. ^ Companions of the Prophet. Umram. 15 June 1982. ISBN 978-0-907757-02-3 – via Google Books. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)