شەیتانپەرستی
شەیتانپەرستی بە (ئینگلیزی: Satanism) بزووتنەوەیەکە لە ساڵی ١٩٦٦ دروستکرا لەلایەن ئەنتوان لیڤی لەگەڵ دروست کردنی کڵێسای شەیتان ئامانجەکانی پەرستنی شەیتانە و خۆشەویستی شەیتانە. یەکەم جار ناوی شەیتان نووسرا لە تەورات کە بە شێوەی فریشتەیەک وەسف کرا کە دژایەتی یەھوای دەکرد.
شەیتانپەرستی زاراوەیەکی گشتییە کە ئاماژەیە بۆ کۆمەڵێک بیروباوەڕی بنەمایی و فەلسەفی. شەیتانپەرستی پەیوەندییەکی ھێمایی و سەرسامی بە شەیتان لەخۆدەگرێت. لە ساڵی ١٩٩٠ مەزەندە کرا کە ٥٠ ھەزار شەیتانپەرست ھەبوون. لە ئێستادا ڕەنگە لایەنیکەم سەد ھەزار شەیتانپەرست لە جیھاندا ھەبن.[١]
ھەرچەندە کرداری کراوەی شەیتانپەرستی لە دامەزراندنی کڵێسای شەیتان لە ئەمریکا لە ساڵی ١٩٦٦ دەستیپێکرد، بەڵام پێشینەی مێژوویی ھەیە: کۆمەڵەیەک بە ناوی خاتوونی ئێندۆر کۆڤێن لە ئۆھایۆ لەلایەن ھێربێرت ئارسەر سلۆنەوە لە ساڵی ١٩٤٨ دامەزراوە.
ئەو کۆمەڵە شەیتانییەی کە لە دوای شەستەکانەوە سەریان ھەڵدا، جۆراوجۆرن، لەگەڵ ئەوەشدا دوو مەیلی سەرەکی ھەن کە بریتین لە شەیتانپەرستی خودایی و شەیتانپەرستی بێئایینی.
بۆ یەکەمجار لە تەوراتدا باسی شەیتان کراوە لە شێوەی فریشتەیەکدا کە چەقۆ دەدات بەو ئایینانەی مرۆڤ پەیڕەوی دەکەن ڕەتیدەکاتەوە دان بە دەسەڵاتی یەھوادا بنێت. بزووتنەوەی شەیتانی لە ساڵی ١٩٦٦ بە دامەزراندنی کڵیسای شەیتان دەستی پێکرد.
ھەموو دەقە ئایینییەکانی ئایینە ئیبراھیمییەکان شەیتان وەک نەیارێک یان دوژمنێک دەڕوانن، بەڵام ھەندێک بەرھەمی وێژەیی ھەن کە شەیتان وەک پاڵەوانێک بەرجەستە دەکەن، وەک نووسینەکانی جۆرج بێرنارد شۆ و مارک توین کە شەیتانپەرستەکان وەریانگرتن.
کۆمەڵە شەیتانییە ھاوچەرخەکان (کە لە دوای ساڵی ١٩٦٠ سەریان ھەڵداوە) مەودایەکی فراوان و جۆراوجۆریان ھەیە، بەڵام دوو ڕەوتی سەرەکی ھەیە: شەیتانپەرستی خودایی و شەیتانپەرستی بێئایینی. شەیتانپەرستی خودایی ڕێز لە شەیتان دەگرێت وەک خوداوەندێکی سەروو سروشتی، بە پێچەوانەی شەیتانپەرستە بێئایینەکان کە خۆیان وەک کەسانێکی بێئایین دەبینن و باوەڕیان بە شەیتانی فێزیکی نییە بەڵکو باوەڕیان بە شەیتانی ھێماییە کە ھێمای ھەندێک تایبەتمەندی مرۆڤە.
ھەرچەندە شەیتانپەرستی لەلایەن کۆمەڵە ئایینییەکانی ترەوە ڕەخنەی توندی لێ گیراوە، بەڵام شەیتانپەرستی لە ھەندێک کۆمەڵگادا پەسەندکراو بووە. بۆ نموونە ئێستا ڕێگە بە شەیتانپەرستان دەدرێت بچنە ناو ھێزە چەکدارەکانی ھێزی دەریایی شاھانەی بەریتانیا، سەرەڕای دژایەتی زۆرێک لە مەسیحییەکان و کۆمەڵە ئایینییەکانی دیکە.
ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٥دا دادگای باڵا مافی شەیتانپەرستانی پاراست کە ڕێوڕەسمەکانیان لە زیندانەکاندا ئەنجام بدەن.[١]
دووژمنایەتی بەرامبەر بە شەیتانپەرستی
[دەستکاری]لێکۆڵینەوە مێژوویی و ئەنترۆپۆلۆژییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکەی ھەموو کۆمەڵگاکان بیرۆکەی ھێزێکی خراپەکاریان پەرەپێداوە کە دژی مرۆڤە و دەتوانێت خۆی لەناو کۆمەڵگادا بشارێتەوە. ئەمەش بە شێوەیەکی تایبەت باوەڕبوون بە جادووگەرەکان دەگرێتەوە، کە کۆمەڵێک تاکن کە بنچینەکانی کۆمەڵگاکەیان دەشێوێنن و ھەوڵدەدەن زیانیان پێ بگەیەنن، بۆ نموونە لە ڕێگەی کردارەکانی سێکسی خزمایەتی و کوشتن و مرۆڤخۆری. ڕەنگە تۆمەتەکانی جادووگەری بنەمای جیاوازیان ھەبێت کە خزمەت بە ئەرکە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگا بکەن. بۆ نموونە لەوانەیە کار بکات بۆ پاراستنی بنچینە کۆمەڵایەتییەکان، زیادکردنی گرژی لە ململانێی نێوان تاکەکاندا، یان ھەندێک تاک وەک بزنی قوربانی بۆ کێشە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکان بخاتەڕوو.
ھۆکاری دیکە کە بەشدارە لە بیرۆکەی شەیتانپەرستیدا، بوونی بکەرێکی بەختی خراپەیە کە لەسەر پێوەرێکی گەردوونی کاردەکات، شتێک کە بەزۆری پەیوەستە بە شێوەیەکی بەھێزی دووانەیی ڕەوشتەوە کە بە ڕوونی جیھان دابەش دەکات بەسەر ھێزەکانی چاکە و ھێزی خراپەدا. کۆنترین قەوارەی لەو جۆرە کە ناسراوە، ئەنگرە ماینوە کە کەسایەتییەکە لە ئایینی زەردەشتی فارسیدا دەردەکەوێت. ھەروەھا ئایینی جوولەکە و مەسیحییەتی سەرەتایی ئەم چەمکەیان گرتەبەر کە ھەرچەندە ھەر زوو لە بیری جوولەکەدا پەراوێز خرا، بەڵام لە تێگەیشتنی سەرەتایی مەسیحییەکان بۆ گەردوون گرنگییەکی زیاتری وەرگرت. لە کاتێکدا بیرۆکەی مەسیحی سەرەتایی شەیتان بە شێوەیەکی باش پەرەی نەسەندبوو، بەڵام وردە وردە لە ڕێگەی دروستکردنی چاند و ھونەر و وێژەی تیۆلۆژی و چیرۆکی ڕەوشتییەوە گونجێندرا و فراوانتر بوو، و کەسایەتییەکە لە ڕێگەی کۆمەڵێک پەیوەندی دەرەوەی پەرتووکی پیرۆزەوە پێشکەش کرا.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب «شەیتانپەرستی»، ویکیپیدیا (بە عەرەبی)، 2023-04-06، لە 2023-07-09 ھێنراوە
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەیتانپەرستی تێدایە. |