جادووگەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
'بازنەی جادوو لەلایەن جۆن ویلیام وۆتەرهاوس (1886)

جادووگەر (بە ئینگلیزی: Witch (word)) ئەو کەسەیە کە جادوو دەکات. باوەڕ بە بوونی سیحر و جادوو و ئەو ڕاستییەی کە تاقمێک کەس دەتوانن هەندێک جۆر هێزی نائاسایی بەکاربێنن، لە زۆر کەلتوورەکانی جیهان لە مێژە تا ئێستا هەبووە و هەمو کاتێک بەدواداکەوتن یان ڕق هەڵگرتن لە جادووگەران بوونی هەبووە.[١][٢][٣]

سەرلێشێواوییەکی زۆر هەیە لە پێناسەکردن و ناسینەوەی جادووگەران لە بوارە مێژوویی و مرۆڤناسی و ئایینی و میتۆلۆژییەکاندا. باوەڕکردن بە جادووگەری زۆربەی کات وەک جۆرێک لە ئایدیۆلۆژیای کولتووری سەیر دەکرێت.

لە کەلتووری زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقای باشووردا (بۆ نموونە هۆزەکانی بانتو)، جادووگەران ڕێزیان لێگیراوە. بەڵام بە درێژایی مێژوو و بە تایبەتی لە سەردەمی ئەمڕۆدا چالاکی جادووگەران جێی مشتومڕ بوون و زۆرجار باوەڕ بە جادووگەران بە یەکێک لە بیرۆکە هەڵەکان ناودەبەن.

لە سەرەتای ئەوروپای سەدەی 14 بۆ 18، جادووگەران بە پیلانێکی خراپ دژی مەسیحیەت و بە تایبەتی لە ئەوروپا و ئەڵمانیا تۆمەتبار کران و ئەمە بووە هۆی شەڕ و ڕاوکردن و کوشتنیان. بێگومان زۆرێک باوەڕیان وایە کە ئاگر یەکێکە لەهێزەکانی جادووگەران و بەو هۆیەشەوە سووتانی جادووگەرەکان نەک هەر نابێتە هۆی ئازاردانیان بەڵکو خۆشیشان لی دێت.[٤][٥]

پرسەکانی هاوپیشەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Reallexikon der germanischen Altertumskunde IV, p. 506.
  2. ^ Grimm's view is repeated by the Online Etymology Dictionary: "possible connection to Gothic weihs 'holy' and Germanic weihan 'consecrate,' s, 'the priests of a suppressed religion naturally become magicians to its successors or opponents.داڕێژە:' "
  3. ^ داڕێژە:OEtymD
  4. ^ Walker, Barbara G. (1983). The Women's Encyclopedia of Myths and Secrets.
  5. ^ R. Lühr, Expressivität und Lautgesetz im Germanischen, Heidelberg (1988), p. 354