بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕی مووسڵ (٢٠١٦)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی مووسڵ
بەشێکە لەشەڕی عێراق، US-led intervention in Iraq
وڵاتعێراق
جێپارێزگای ھەولێر، پارێزگای نەینەوا
پۆتانی شوێن٣٦°٢٠′١٤″N ٤٣°٨′٩″E
کاتی ڕوودان١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦
Map
نەخشەی ھێرشکردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ گرتنەوەی مووسڵ لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦.

شەڕی مووسڵ ئەو شەڕە بوو لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦[١][٢] لەلایەن سوپای عێراق و پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بەھاوبەشی لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام دەستیپێکرد بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ.[٣][٤][٥] ئەمەش دوای ئەوەی شارەکە لە حوزەیرانی ٢٠١٤ لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش کۆنتڕۆڵکرابوو. درووشمی شەڕەکەش (ئێمە دێین، نەینەوا).[٦][٧]

ژمارەی ھێزە چەکدارەکان

[دەستکاری]
یەکێک لە سەرکردە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا لە ٢٠١٦

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە (وەزارەتی بەرگری ئەمریکا) و بڵاو کراونەتەوە، ژمارەی چەکدارانی داعش لە نێو شاری مووسڵدا لە نێوان ٣٬٠٠٠–٥٬٠٠٠ چەکدارە؛ و سەربازانی سوپای کە ئامادەن، لە نزیکەی ٩٤٬٠٠٠ سەربازن، بەڵام ئەوانەی کە بەشدارییەن پێدەکرێ لە ئۆپڕاسیۆنی مووسڵ نادیارە، نزیکەی ٤٠٬٠٠٠ پێشمەرگە بەشدارن لە شەڕەکە؛ و ھێزەکانی نێو (ھاوپەیمانییەتی دژ بە داعش)، ھەر یەکێک و بە ژمارەیەکی جیاواز و شێوازی جیاواز بەشدارن، بەڵام وڵاتی تورکیا کە ژمارەی سەربازانی لە نزیک مووسڵ لەنێوان ١٬٥٠٠ بۆ ٢٬٠٠٠ سەربازن، لە نێو خاکی عێراق نیشتەجێ بوون، کە بوونی ئەو ھێزەش بووەتە ھۆی دروستبوونی کێسشەی سیاسی لە نێوان ھەردوو دەوڵاتی (عێراق - تورکیا).

ڕووکاری شەڕەکە

[دەستکاری]
پێشووەچوونی ھێزەکانی پێشمەرگە

لە حوزەیرانی ٢٠١٤ شاری مووسڵ کە دووەم گەورەترین شاری عێراقە، لەمیانەی شەڕی ٢٠١٤ی مووسڵ کەوتە ژێردەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام. و بەھۆی ئەوەی زۆرینەی دانیشتووانی مووسڵ پەیڕەوی سوننە مەزھەبن ئەوا شارەکە بەئاسانی کەوتە دەست دەوڵەتی ئیسلامی.

ڕاگەیاندنی شەڕ

[دەستکاری]

لەبەرەبەیانی ١٦ تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵی ڕاگەیاند.

ڕووماڵی میدیایی

[دەستکاری]

لەئاستی ناوخۆ کەناڵە کوردییەکان و عێراقییەکان شەڕەکەیان بەشێوەی ڕاستەوخۆ گواستەوە، ھەروەھا میدیا عەرەبییەکانی دەرەوە و جیھانییەکانیش گرنگی تایبەتییان بەو شەڕەدا.[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Battle for Mosul: Iraq and Kurdish troops make gains». BBC News. 17 October 2016. لە 17 October 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ «Battle for Mosul: Iraqi forces close in». CNN. 17 October 2016. لە 17 October 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ «Battle for Mosul: UN prepares for aftermath 'chaos'». BBC News. 15 October 2016. لە 15 October 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ «The Coming Battle for Mosul». The New York Times. 14 October 2016. لە 15 October 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ «Interview: Battle for Mosul likely to lead to power struggle». Deutsche Welle. 14 October 2016. لە 15 October 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  6. ^ «العبادي يطلق على عمليات تحرير نينوى تسمية "قادمون يا نينوى" أمن». Al Sumaria. 17 October 2016. لە 21 October 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  7. ^ «How ISIS Is Spinning the Mosul Battle». The Atlantic. 20 October 2016. لە 21 October 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ کەناڵی ئێن ئارتی ڕاستەوخۆ شەڕی مووسڵ دەگوازێتەوە