زوولقەرنەین
زوولقەرنەین | |
---|---|
بە عەرەبی: ذو القرنين | |
پیشە | فەرماندەیەکی سەربازی |
ئایین | یەکتاپەرستی |
دەردەکەوێت لە بەرھەمی | قورئان |
سەردەم | مێژووی دێرین |
دوژمن | یەئجووج و مەئجووج |
زوولقەرنەین ناوی کەسێکە کە لە قورئاندا وەک پاشایەکی دادپەروەر و بەندەیەکی ڕاستگۆی خودا ئاماژەی پێکراوە، کە بەربەستێکی دروستکردووە بەھۆیەوە زیانەکانی یەئجووج و مەئجووج لە گەلانی دیکەی دورخستەوە.[١] [٢]
قورئان چیرۆکی زوولقەرنەین دەگێڕێتەوە و کە لەگەڵ سوپاکەی دەستی کردووە بە گەڕان بەسەر زەویدا، بە فەرمانی خودا بەرەو ڕۆژاوا ڕۆیشت، تا گەیشتە کۆتایی ئەو زەوییەی کە لەو کاتەدا ناسرابوو. {حَتَّىٰۤ إِذَا بَلَغَ مَغۡرِبَ ٱلشَّمۡسِ وَجَدَهَا تَغۡرُبُ فِی عَیۡنٍ حَمِئَةࣲ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوۡمࣰاۖ قُلۡنَا یَـٰذَا ٱلۡقَرۡنَیۡنِ إِمَّاۤ أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّاۤ أَن تَتَّخِذَ فِیهِمۡ حُسۡنࣰا} بە کوردی: (خۆی و له‌شکره‌که‌ی) که‌وته ڕێ هه‌تا کاتێک گه‌یشته ناوچه‌کانی خۆراوا، (که‌وا ده‌هاته به‌رچاو) له گۆمێکی قوڕاودا، ڕۆژ، ئاوا ده‌بێت، له‌و ناوه‌دا ڕێی که‌وت له قه‌ومێکی (خوانه‌ناس و بێ دین)، ئێمه‌ش پێمان وت: ئه‌ی (ذو القرنین) یان ئه‌وه‌یه به سزا له‌ناویان ده‌به‌یت (ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کوفر و تاوانیان به‌رده‌وام بوون) یان چاکه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌یت (ئه‌گه‌ر شوێنی ئیمان و چاکە نه‌که‌وتن).[٣] ( سورەتی کەھف، ئایەتی ٨٦) و لە لێکدانەوەی ئیبن کەسیردا واتە: «واتا لە ڕووانگەی خۆیەوە خۆری بینی لە دەریای دەوروبەری ئاوابوو و ھەرکەسێک کە دەگاتە کەناراوەکانی ئەمە دەیبینێت وەک ئەوەی تێیدا ئاوا بێت».[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ الهمدان، د حاتم. ذو القرنين: النبي المصري الذي طاف بالعالم وعلم الناس الدين والحضارة (بە عەرەبی). E-Kutub Ltd. ISBN 9781780581750. لە ڕەسەنەکە لە 24 يناير 2020 ئەرشیڤ کراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archive-date=
(یارمەتی) - ^ https://shamela.ws/book/37473
- ^ قورئان، کەھف، ئایەتی ٨٦
- ^ https://web.archive.org/web/20180323003829/http://quran.al-islam.com/Page.aspx?pageid=221&BookID=11&Page=1
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زوولقەرنەین تێدایە. |