دیواری بەرلین
دیواری بەرلین | |
---|---|
بەشێکە لە | Inner German border، Iron Curtain |
دامەزران | ١٣ی ئابی ١٩٦١ |
ناو بە زمانی فەرمی | Berliner Mauer، Antifaschistischer Schutzwall |
ناسناو | Schandmauer |
ناکۆکی | شەڕی سارد |
ناونراوە لەدوای | بەرلین |
وڵات | ئەڵمانیای ڕۆژاوا، ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات، ئەڵمانیا |
دابەشکاریی کارگێڕی | بەرلین، East Berlin |
پۆتانی شوێن | ٥٢°٣٠′١٦″N ١٣°٢٦′٢٨″E |
ڕووداوە بەرچاوەکان | construction of the Berlin Wall، fall of the Berlin Wall |
دەستپێشخەر | ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات |
ماددەی بەکارھاتوو | کۆنکریتی بەھێزکراو |
کۆتاییھاتن | ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩ |
باری کەلەپووری | Heritage monument in Berlin |
وێبگە | https://www.berlin.de/mauer/ |
State of conservation | partially destroyed |
دۆخی بەکارهێنان | permanently closed |
دیواری بەرلین (بە ئاڵمانی:Berliner Mauer) ئەم دیوارە لە ١٣ی ئەیلوولی ١٩٦١، لەلایەن ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات[١] بۆ ڕێگەگرتن لە کۆچکەرانی ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات و چوونیان بۆ ئاڵمانیای ڕۆژاوا دروست کرا. ئەم دیوارە بوو بە نیشانی شەڕی سارد، [٢]بەڵام دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد ئەم دیوارە ڕووخێنرا، ئەمەش لە ساڵی ١٩٨٩ ڕووی دا[٣] و پاش ئەمە بووە نیشانی کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد.
دابەشبوونی ئاڵمانیا
[دەستکاری]لە دوای ڕووخانی رژێمی نازی، ئاڵمانیا و شاری بەرلین بوون بە دوو بەشەوە. بەشی رۆژاوا کە کەوتە بن دەستی ھاوپەیمانەکان (واتە: فەڕانسە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بریتانیا)؛ بۆ خۆی کرا بە چوار بەشی دیکە. ئەم چوار بەشە بوون بە شوێنی جێگیر بوونی ئەو ئاڵمانیایییانەی کە لە وڵاتە دراوسێکان بە ھۆی دژایەتی دەر کرا بوون.[٤] ئەم بەشانە لە ٢٣ی مەیی ١٩٤٩ زایینی پێکەوە لکێندران و بوون بە کۆماری فیدرالی ئاڵمانیا. بەشەکەی دیکە کەوتە بن دەستی یەکێتی سۆڤیەت و لە ٧ی ئۆکتۆبری ھەمان ١٩٤٩دا بوو بە کۆماری دیموکراتی ئاڵمانیا. ئەم دوو کۆمارە بە شێوەی نافەرمی بە ناوی "ئاڵمانیای رۆژاوا" و "ئاڵمانیای رۆژھەڵات" دەناسران. ئاڵمانیای رۆژھەڵات بەرلینی کرد بە پایتەختی خۆی، بەڵام ئاڵمانیای رۆژاوا پایتەختی خۆی گواستەوە بۆ شاری بۆن، بەڵام ئەم شارەی بە ناوی پایتەختی کاتی ناساند و بەم جۆرە نواندی کە کۆماری رۆژھەڵات دەبێ ڕۆژێک بڕوات و ئاڵمانیا یەک بگرێتەوە.[٥]
ئاڵمانیای رۆژاوا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بریتانیا و فەڕانسە یەکیان گرت. دواتر ئاڵمانیای رۆژاوا دەستی کرد بە پڕۆژەیێکی گەورە بۆ گەشە پێدانی ئابووری لە ساڵی ١٩٥٠ی زایینی و سەرکەوتنی زۆری لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەوە بە دەست ھێنا. لە ساڵی ١٩٥٥دا بوو بە ئەندامی ناتۆ. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥٧ دەستی کرد بە بناغەدانانی کۆمەڵەی ئابووری ئورووپا. لە ھەمان کاتدا ئاڵمانیای رۆژھەڵات بوو بە یەکێک لە ئەندامانی بلۆکی رۆژھەڵات.[٦] بەڵام بە ھۆی لاواز بوونی یەکێتیی سۆڤیەت (شۆرەوی) بارودۆخی ئابووری لە ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات بەرەو دابەزین چوو و ھیچ کاتێک بە ئاستی ئاڵمانیای ڕۆژاوا نەگەیی. ئەم بارودۆخە بوو بە ھۆی کۆچ کردنی کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵک بۆ ئاڵمانیای ڕۆژاوا. لە ساڵی ١٩٦١دا ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات دەستی کرد بە دروست کردنی دیوارێک لە نێوان دوو بەشی بەرلین، بۆ ئەوەی کە بەرگری لە ئەم کۆچانە بکات. ئەم دیوارە(ناسراو بە دیواری بەرلین) بوو بە نیشانێکی شەڕی سارد. ئەم دیوارە لە ساڵی ١٩٨٩ ڕووخا و ئەم جارە بوو بە نیشانی کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد.[٧]
پێشانگا
[دەستکاری]-
کەسێکی ئاڵمانیای ڕۆژاوا قسە لەگەڵ ڕۆژھەڵاتییەک دەکات لە کونێکی دیوارەکە
-
دیوارەکەی بەرلین کە جیاکەرەوەی ڕۆژاوا و ڕۆژھەڵاتی ئاڵمانیا بوو لەساڵانی ١٩٦١ تا ١٩٨٩
-
بەردێک لە دیوارەکەی بەرلین
-
بەسەرکەوتنی دیواری بەرلین
-
کرێکارانی ئاڵمانیای ڕۆژاوا لەکاتی دروستکردنی دیواری بەرلین ساڵی ١٩٦١
سەرچاوە
[دەستکاری]- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ http://www.youtube.com/watch?v=fK1MwhEDjHg
- ^ Richard J. Evans, "The Other Horror, Review of Orderly and Humane: The Expulsion of the Germans After the Second World War, by R.M. Douglas", The New Republic, 25 June 2012. Retrieved 1 July 2012
- ^ Wise, Michael Z. (1998). Capital dilemma: Germany's search for a new architecture of democracy. Princeton Architectural Press. p. 23. ISBN 978-1-56898-134-5.
- ^ maw/dpa (11 March 2008). "New Study Finds More Stasi Spooks". Spiegel Online – english site (www.spiegel.de/international). Der Spiegel. Retrieved 30 October 2011. "189,000 people were informers for the Stasi – the former Communist secret police – when East Germany collapsed in 1989 – 15,000 more than previous studies had suggested. [...] about one in 20 members of the former East German Communist party, the SED, was a secret police informant."
- ^ "Germany". U.S. Department of State. 10 November 2010. Retrieved 26 March 2011.
}
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دیواری بەرلین تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- دامەزرانەکانی ١٩٦١ لە ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات
- دامەزرانەکانی ١٩٦١ لە ئاڵمانیا
- مێژووی سەربازی لە ١٩٦١
- سیاسەت لە ١٩٦١
- خانووبەرەکان و پێکھاتەکان، تەواوبوونی ١٩٦١
- مێژووی ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات
- دامەزرانەکانی ١٩٦١ لە ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات
- دامەزرانەکانی ١٩٦١ لە ئەڵمانیا
- دیواری بەرلین
- بلۆکی ڕۆژھەڵات
- مێژووی ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات