جەمال عەبدولناسر
ڕواڵەت
جەمال عەبدولناسڕ | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٥ کانوونی دووەمی ١٩١٨ |
مەرگ | ٢٨ی ئیلوولی ١٩٧٠ |
پیشە | سەرۆکی پێشووی میسر |
حیزبی سیاسی | پارتی سۆشیالیستی یەکگرتوو |
ئایین | ئیسلام، مەزھەبی سوننە |
وێبگە | http://www.nasser.org |
واژوو | |
جەمال عەبدولناسڕ ناوی تەواوی جەمال عەبدولناسڕ حوسێن سوڵتان عەلی عەبدولنەبی لەدایک بووی ١٥’ی جانێوەری ساڵی ١٩١٨، ناوبراو دووەمین سەرۆکی میسر بووە پاش سەرۆکی یەکەم محەممەد نەجیب و جەمال یەکێک بووە لە گەورە بەشداربووەکان شۆڕشی ٢٣ی تەممووز لە میسر، جەمال لە ساڵی ١٩٥٦ سەرۆکی میسر بووە تاوەکوو ساڵی ١٩٧٠. جەمال لە ساڵی ١٩٧٠ کۆچی دوایی کرد. لەدوای ئەو محەممەد ئەنوەر سادات بووەتە سەرۆکی میسڕ. فەرمانڕەوایی جەمال وەک سەرۆکی میسر ماوەی ١٨ ساڵی خایاند. جەمال ئەندامبووە لە پارتی ئیشتراکی عەرەبی میسر. ژیانی خێزانی لەگەڵ تەحیە کازم پێکھێناوە، خاوەنی شەش منداڵ بوون. جەمال عەبدولناسڕ بەشداری لە شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل کردووە. سەرەتا وەک سەربازێک لە ساڵی ١٩٤٨ دواتریش لە ساڵی ١٩٦٧، وەک سەرۆکی میسری بەشداری شەڕەکەی کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ژیاننامەی جەمال عەبدولناسڕ ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ماڵپەڕی جەزیرە لەسەر جەمال عەبدولناسڕ
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەمال عەبدولناسر تێدایە. |