جۆن دووی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆن دووی
John Dewey
لەدایکبوون٢٠ی تشرینی یەکەم ١٨٥٩
ڤێرمۆنت، ئەمریکا
مردن١ی حوزەیران ١٩٥٢
نیو یۆرک، ئەمریکا
نەتەوەئەمریکی
قوتابخانەواقیعیەت
بایەخی داوە بەفەلسەفەی پەروەردەیی، زانینزانی، ڕۆژنامەگەری، ڕەوشت.

جۆن دووی (لەدایکبووی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٨٥٩ – مردووی ١ی حوزەیرانی ١٩٥٢) فەیلەسوف، دەروونناس، چاکخوازی پەروەردەیی ئەمریکایی بوو کە بیرەکانی کاریگەر بوون لە چاکسازی لە پەروەردە و کۆمەڵایەتیدا. دووی یەکێکە لە کەسە بنەڕەتیەکانی پەیوەندیدار بە فەلسەفەی پراگماتیکی (واقعی) وە دا ئەنرێ بە یەکێ لە بناغەدانەرانی دەروونناسی کرداری (فەنکشنەڵ). جگە لەوەی کەسێکی ڕۆشنبیر بوو، ھەروەھا دەنگێکیش بوو بۆ پەروەردەی پێشکەوتنخوازی و لیبراڵیەت.[١][٢]

ئەوترێ کەوا بابەتی بنچینەیی کارەکانی دووی بریتیە لە باوەڕی تەواوی بە دیموکراسیەت، لە ڕایماریدا بێ، پەروەردە یان گەیاندن و ڕۆژنامەگەری. وەک خۆی لە ١٨٨٨دا کاتێ لە زانکۆی میشیگان ئەبێ ئەنوسێت: «لە مێشکی مندا دیموکراسیەت لەگەڵ تەنھا و باڵاترین ڕەوشتی نمونەیی مرۆڤایەتیدا ھاوواتان.»[٣]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ Alan Ryan, John Dewey and the High Tide of American Liberalism, (1995) p 32
  2. ^ Violas, Paul C. ; Tozer, Steven; Senese, Guy B. School and Society: Historical and Contemporary Perspectives. McGraw-Hill Humanities/Social Sciences/Languages. p. 121. ISBN 9-298556-07-0. {{cite book}}: Check |isbn= value: checksum (help)CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)
  3. ^ Early Works, 1:128 (Southern Illinois University Press) op cited in Douglas R. Anderson, AAR, The Journal of the American Academy of Religion, Vol. 61, No. 2 (1993), p. 383