ئادەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
No edit summary |
|||
ھێڵی ٧٠: | ھێڵی ٧٠: | ||
{{پێغەمبەران}} |
{{پێغەمبەران}} |
||
{{Link FA|ru}} |
|||
[[ace:Adam]] |
|||
[[ar:آدم]] |
|||
[[az:Adəm peyğəmbər]] |
|||
[[bn:আদম]] |
|||
[[be:Адам]] |
|||
[[be-x-old:Адам]] |
|||
[[bo:ཨ་དམ།]] |
|||
[[bs:Adem]] |
|||
[[bg:Адам]] |
|||
[[ca:Adam]] |
|||
[[cy:Adda]] |
|||
[[da:Adam (bibelsk person)]] |
|||
[[et:Aadam]] |
|||
[[el:Αδάμ]] |
|||
[[es:Adán]] |
|||
[[eo:Adamo (Biblio)]] |
|||
[[fa:آدم]] |
|||
[[fo:Ádam]] |
|||
[[fr:Adam]] |
|||
[[hy:Ադամ]] |
|||
[[hr:Adam]] |
|||
[[id:Adam]] |
|||
[[it:Adamo]] |
|||
[[jv:Adam]] |
|||
[[ka:ადამი]] |
|||
[[kk:Адам Ата]] |
|||
[[rw:Adamu]] |
|||
[[sw:Adamu]] |
|||
[[ku:Adem]] |
|||
[[lbe:Адам идавс]] |
|||
[[la:Adam]] |
|||
[[lv:Ādams]] |
|||
[[ml:ആദാം]] |
|||
[[mn:Адам]] |
|||
[[nl:Adam]] |
|||
[[ja:アダム]] |
|||
[[ce:Adam]] |
|||
[[uz:Odam Ato]] |
|||
[[ps:آدم]] |
|||
[[ty:Adamu]] |
|||
[[ru:Адам]] |
|||
[[sq:Adami]] |
|||
[[scn:Addamu (primu omu)]] |
|||
[[so:Nabi Aadam C.S.]] |
|||
[[sh:Adam]] |
|||
[[fi:Aadam]] |
|||
[[tl:Adan]] |
|||
[[ta:ஆதாம்]] |
|||
[[kab:Adam]] |
|||
[[te:ఆదాము]] |
|||
[[th:อาดัม]] |
|||
[[tr:Âdem]] |
|||
[[uk:Адам]] |
|||
[[wa:Adan]] |
|||
[[wo:Aadama]] |
|||
[[yi:אדם הראשון]] |
|||
[[diq:Hz. Adem]] |
|||
[[zh:亞當]] |
وەک پێداچوونەوەی ٢٠:١٤، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١١
سه‌ره‌تا خوای گه‌وره به فریشته‌كانی ڕاگه‌یاند كه‌وا ئاده‌م و نه‌وه‌كانی له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌دی ده‌هێنێ و به‌ده‌سه‌ڵات و به‌تواناش ئه‌بن؛ هه‌روه‌ها كۆشش ئه‌كه‌ن و له خێروبێری ناو زه‌وی ده‌رئه‌هێنن و به هه‌موو شوێنێكی زه‌ویدا بڵاو ده‌بنه‌وه. خوای گه‌وره فریشته‌كانی بۆ خواپه‌رستی له‌پێش ئاده‌م به‌دی هێناوه و له گوناهـ و تاوان و سه‌رپێچی پاراستوونی. هه‌روه‌ها به‌خشش و خۆشه‌ویستیی زۆری پێ به‌خشیون، پشتیوانی و ڕێنمونیشی بۆ فه‌رمانبه‌رىكردنی خۆی كردوون. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئاده‌م و نه‌وه‌كانی له هه‌ڵه و گوناهه نه‌پاراستووه، بۆیه فریشته‌كان ترسان له‌وه‌ی وه‌ك چۆن خۆیان ئاسمانیان به خواپه‌رستی و به‌زه‌یی و خاوێنی ئاوادان كردۆته‌وه، نه‌وه‌كانی ئاده‌م سه‌رپێچی و كه‌موكورتی بكه‌ن و نه‌توانن وه‌ك فریشته‌كان سه‌رزه‌وی به خواپه‌رستی ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه. فریشته‌كان وایان ئه‌زانی خۆیان له نه‌وه‌ی ئاده‌م باشترن، بۆیه له لای خوای گه‌وره پاكانه‌ی خۆیان كرد و به خوای گه‌وره‌یان وت: چۆن كه‌سی تر دروست ئه‌كه‌ى له‌كاتێكدا ئێمه به‌دڵسۆزییه‌وه پاكی و بێگه‌ردیت بۆ دائه‌نێین و سوپاست ئه‌كه‌ین و ناوت به‌پیرۆز ڕائه‌گرین، كه‌چی ئه‌وانه‌ی سه‌ر زه‌وی به‌تاوانكردن سه‌رزه‌وی خراپ ئه‌كه‌ن و به‌هۆی سوود و قازانجی دنیاوه جیاوازی ئه‌كه‌وێته نێوانیان و ئه‌وكاته‌ش خوێنی زۆر ده‌ڕێژن و گیانی پاك و بێ‌تاوان ئه‌كوژن؟!
پله‌وپایه‌ی ئاده‌م -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت-
خوای گه‌وره‌ش وه‌ڵامی فریشته‌كانی دایه‌وه‌و دڵ ئارامی كردنه‌وه‌و فریشته‌كانی تێگه‌یاند؛ كه خوای گه‌وره ڕێزێكی زۆری له نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه و به‌ده‌ستی خۆی ئاده‌می دروست كردووه‌و له گیانی خۆی گیانی پێداكردووه... ڕاسته‌وخۆش خوای گه‌وره ئاده‌می فێری ناوه‌كان و زانیارییه پێویستییه‌كان كردووه به‌جۆرێك هه‌تا ئاماده‌ییان هه‌بێ له ڕاستییه‌كان و سوننه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌و له یاساكانی ناو گه‌ردوون تێبگه‌ن، به‌مه‌ش ئه‌توانن له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵات په‌یدابكه‌ن و زه‌وی نوژه‌ن و ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه. خوای گه‌وره‌ش ویستی وابوو پیشانی فریشته‌كانی بدات كه ئه‌و دروستكراوه‌ی ئه‌وان له پله‌و پایه‌یان كه‌مده‌كرده‌وه له‌وان زاناتره‌و زانیاری له‌وان فراوانتره. خوای گه‌وره داوای لێ‌كردن ناوی چه‌ند شتێكی دیاریكراوی بۆ بهێنن به‌ڵام فریشته‌كان ناوی ئه‌و شتانه‌یان نه‌زانی و بۆیان ده‌ركه‌وت خوای گه‌وره خاوه‌نی داناییه و هه‌رچی ئه‌و ویستی نه‌كردبێ ئه‌وان نایزانن، بۆیه یه‌كسه‌ر وتیان: ئێمه پاك‌و بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره دائه‌نێین و سه‌رپێچی ویستی خوای گه‌وره له هیچ شتێك‌دا ناكه‌ین. پاشان خوای گه‌وره فه‌رمانی به ئاده‌م كرد ئه‌ویش ناوی شته‌كانی هێنا، هه‌تا فریشته‌كان پله‌و پایه‌ی ئاده‌م بزانن و له‌سه‌ر ده‌ستی ئاده‌م فێری ناوه‌كان ببن.
ڕێزگرتنی ئاده‌م -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت-
قورئانی پیرۆز بۆمان باس ده‌كات كه خوای گه‌وره ئاده‌می له قوڕێكی ره‌ش له باشترین شێوه‌دا دروست كرد‌و له گیانی خۆی فوی پیاداكردو كردییه مرۆڤێكی رێك‌وپێك، پاشان خوای گه‌وره فه‌رمانی به فریشته‌كان كرد سوجده‌ی ڕێز بۆ ئاده‌م ببه‌ن، به‌م شێوه‌یه خوای گه‌وره ڕێزی زۆری له ئاده‌م و نه‌وه‌ی ئاده‌م گرت: ـ له باشترین شێوه‌دا ئاده‌میزادی دروستكرد. ـ له گیانی خۆی فوی پیادا كرد. ـ فه‌رمانی به فریشته‌كان كردووه سوجده‌ی بۆ به‌رن. ـ زه‌ویشی بۆ فه‌راهه‌م كردن و به ده‌سه‌ڵاتی كردوون، تاوه‌كو ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه‌و به‌خششه‌كانی خوای گه‌وره له خواپه‌رستیدا به‌كاربهێنن. له‌به‌رئه‌وه ئه‌بێ نه‌وه‌ی ئاده‌م زۆر سوپاسی ئه‌م نیعمه‌تانه بكات، ئه‌ویش به به‌جێهێنانی مافی خوای گه‌وره‌و به‌ندایه‌تی بۆ كردنی.
سوجده‌ی فریشته‌كان بۆ ئاده‌م و سه‌رپێچیكردنی ئیبلیس
له‌به‌رئه‌وه‌ی فریشته‌كان خۆیان به كه‌م گرت و خۆیان به گه‌وره نه‌زانی؛ سه‌ركه‌وتنیان له تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌دا به‌ده‌ست هێناو سوجده‌ی ڕێزیان بۆ ئاده‌م برد‌و به گه‌وره‌و به‌ڕێزیان دانا. به‌ڵام ئیبلیس خۆی به گه‌وره‌زانی و سه‌رپێچی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ی كرد‌و بوو به یه‌كێك له بێ بڕوایان. كاتێكیش خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی هۆی سوجده نه‌بردنی پرسیاری له ئیبلیس كرد، ئیبلیس وتی: به‌ڕه‌گه‌ز من له ئاده‌م باشترم، منت له ئاگر دروستكردووه به‌ڵام ئاده‌مت له قوڕ دروست كردووه، ئاگریش له قوڕ پاكترو گه‌وره‌تره، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی قوڕو ئاگر هه‌ردووكیان دروستكراوی خوای گه‌وره‌ن و ئه‌وه‌یان چاكتره كه خوای گه‌وره به چاكتری ئه‌زانێ، قوڕ له ئاو‌و خۆڵ پێك هاتووه‌و خوای گه‌وره هه‌موو دروستكراوه‌كانی له قوڕ دروستكردووه‌و ئاگر ته‌نها كڵپه‌گرتنی مادده‌كانی زه‌وییه. به‌و شێوه‌یه ئیبلیس وای گومان برد كه كه‌س له‌و به تواناتر نییه‌و وتی: من له ئاده‌م باشترم، جا به ئاشكرا سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ی كرد‌و له خۆی بایی بوو.
ده‌ركردنی ئیبلیس له به‌هه‌شت
دوای ئه‌وه‌ی ئیبلیس خۆی له‌وه به گه‌وره‌تر زانی كه فه‌رمانی خوای گه‌وره جێبه‌جێ بكات و تانه‌و ته‌شه‌ری له دادگه‌ری و زانستی خوای گه‌وره‌دا، خوای گه‌وره‌ش پاداشتی سه‌رپێچی كردنه‌كه‌ی دایه‌وه‌و له به‌زه‌یی خۆی و له به‌هه‌شتی سه‌ر زه‌وی ده‌ریكرد. ئیبلیسیش داوای له خوای گه‌وره كرد كه تا رۆژی دوایی بیهێڵێته‌وه‌و ژیانی پێ بدات، خوای گه‌وره‌ش قه‌بووڵی كرد. ئامانجی ئیبلیس له‌مه‌دا بریتی بوو له به‌كارهێنانی وزه‌و تواناكانی له‌سه‌ر لێشێواندن و گومڕاكردنی ئاده‌میزاد، به‌مه‌ش جه‌نگ دروست بوو له نێوان ئاده‌م و نه‌وه‌كانی له لایه‌ك و ئیبلیس و نه‌وه‌كانیشی له لایه‌كی تر. خوای گه‌وره‌ش ویستی وابوو مرۆڤه‌كان تاقی بكاته‌وه‌و ئاده‌میزاد به ویستی خۆی ڕێگای خوا ویستی و به‌هه‌شت هه‌ڵبژێرێ نه‌ك به زۆری خوای په‌روه‌ردگار. به‌م شێوه‌یه دژایه‌تی نێوان ئیبلیس و ئاده‌م و نێوان نه‌وه‌كانیان دژایه‌تییه‌كی دێرینه، كه‌واته هه‌رگیز ناكرێ ئیبلیس و نه‌وه‌كانی ببنه ئامۆژگاری كه‌ری ئاده‌میزاد. له‌به‌رئه‌وه ئه‌بێ ئاده‌میزاد هۆشیارو وریا بێ له‌و فێڵ و شێوازانه‌ی ئیبلیس، كه له رێیانه‌وه ئه‌یه‌وێ تووشی سه‌رپێچییه‌كانی خوای گه‌وره‌یان بكات.
دروستكردنی حه‌وا
له پاش ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئیبلیسی له به‌هه‌شت ده‌ركرد، ئاده‌م به ته‌نها مایه‌وه، بۆیه خوای گه‌وره ویستی وابوو هه‌ر له خۆی هاوڕێیه‌كی له‌و به‌هه‌شته‌دا بۆ دروست بكات، به‌وشێوه‌یه خوای گه‌وره خه‌وی له ئاده‌م خستوو له په‌راسویه‌كی ئاده‌م حه‌وای دروست كرد تا ببێته مایه‌ی ئارامی ئاده‌م و هاوڕێیه‌تی یه‌كتر بكه‌ن.
فریودانی ئیبلیس بۆ ئاده‌م
به‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره ئاده‌م و خێزانه‌كه‌ی له به‌هه‌شتێكی خۆش له‌سه‌ر زه‌وی دانا‌و هه‌موو خۆشیه‌كانی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی بۆ حه‌ڵاڵ كردن، به مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌شیان ته‌نها دارێك له داره‌كانی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی لێ قه‌ده‌غه‌كردن، لێره‌وه یه‌كه‌م روبه‌ڕونه‌وه‌ی نێوان ئاده‌م و ئیبلیس رویدا، ئیبلیس ئه‌وه‌ی به هه‌ل زانی و وه‌سوه‌سه‌ی خسته دڵی ئاده‌مه‌وه‌و وای تێگه‌یاند كه ئه‌و هاوڕێیه‌تی و ئامۆژگاری به ڕاستگۆیی ده‌كات، كاتێكیش بینی ئاده‌م و حه‌وا پشتی تێده‌كه‌ن، زیاتر له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیان پێی داگرت، تا قایلی كردن به‌وه‌ی بۆیه خوای گه‌وره ناهێڵێ له به‌ری ئه‌و دره‌خته بخۆن تا نه‌بنه فریشته‌و به هه‌تا هه‌تایی له‌و به‌هه‌شته‌دا نه‌مێننه‌وه، سوێندیشی بۆ خواردن كه نییه‌تی پاكه‌و مه‌به‌ستی ئامۆژگاری كردنیانه.
تاوانی ئاده‌م
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاده‌م ـ سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی پله‌و پایه‌ی ـ ئاده‌میزاده‌و خوای گه‌وره وه‌ك فریشته له هه‌ڵه و تاوان نه‌ی پاراستووه، بۆیه ئاده‌م و حه‌وا له بیریان چوو كه ئیبلیس دوژمنیانه‌و كه‌وتنه داویه‌وه‌و به قسه‌یان كرد‌و له فه‌رمانی خوای گه‌وره ده‌رچوون و یه‌كه‌م كه‌سی تاوانكار بوون، خوای گه‌وره‌ش نیعمه‌تی خۆی لێسه‌ندنه‌وه، به‌ڵام خوای گه‌وره ده‌روازه‌ی ته‌وبه‌و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی بۆ كردنه‌وه، ئه‌وانیش به خێرایی ته‌وبه‌یان كرد‌و خوای گه‌وره‌ش په‌شیمان بوونه‌وه‌یانی لێ وه‌رگرتن و له تاوانه‌كانیان خۆش بوو.
لێبوردن له ئاده‌م و ده‌رهێنانی له به‌هه‌شت
پاش ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئاده‌می فێری چۆنیه‌تی ته‌وبه‌كردن كرد‌و لێی خۆش بوو، له‌و به‌هه‌شته خۆشه ده‌ریهێنان و له زه‌ویدا داینان و خستنیه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تری درێژ تر، كه هه‌لی زۆری تێدایه بۆ په‌شیمانی و ته‌وبه‌كردن و لێ‌خۆش بوون و چاكسازی. ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش كه مل ملانێی نێوان ئیبلیس و ئاده‌میزاده له سه‌ر زه‌وی به‌رده‌وام ئه‌بێ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی زه‌وی و هه‌رچی وا به‌سه‌ریه‌وه بۆ خوای گه‌وره ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌ردگار بۆی ڕوونكرنه‌وه كه رێنموونی و هیدایه‌تیان بۆ ره‌وانه ده‌كات، هه‌ر كه‌سێكیش له نه‌وه‌ی ئاده‌م رێی هیدایه‌تی خوای گه‌وره بگرێ و له دوای هه‌موو گوناهێك په‌له له ته‌وبه بكات، ئه‌وه به‌ختیاری دنیا‌و دواڕۆژ ئه‌بێ و وه‌ك ئاده‌م خوای گه‌وره لێی خۆش ئه‌بێ، له سزای سه‌ختی دواڕۆژیش رزگاری ئه‌بێ و ئه‌چێته به‌هه‌شتی هه‌تاهه‌تاییه‌وه.
قابیل و هابیل
خوای گه‌وره له‌سه‌ر زه‌ویدا دوو كوڕی به‌خشی به ئاده‌م و حه‌وا -سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان لێ بێت- كه ناویان قابیل و هابیل بوو. قابیل كه‌سێكی خراپ و دڵ و ده‌روونێكی پیسی پڕله‌ڕق و كینه‌ی هه‌بوو. به‌ڵام هابیل كه‌سێكی چاك و هێژا و له‌خواترس بوو. هه‌میشه ملی بۆ هه‌ق ئه‌دا و دڵ و ده‌روونێكی پاك و بێگه‌ردى هه‌بوو. ؛ ڕۆژێك له ڕۆژان هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی ئاده‌م بڕیاریاندا هه‌ریه‌كه‌یان له‌پێناوی خوادا شتێك بكاته قوربانی.
خوای گه‌وره ته‌نها كرده‌وه‌ی له‌خواترسان وه‌رئه‌گرێ
قابیل جووتیار بوو؛ زه‌وی ده‌كێڵا. هه‌ستا له‌و كشتوكاڵه‌ی ئه‌یكرد خراپترین به‌روبوومی هێنا و كردی به قوربانی. به‌ڵام هابیل شوان بوو؛ مه‌ڕی به‌خێو ده‌كرد. چاكترین كاوڕی هه‌ڵبژارد و هێنای پێشكه‌شی خوای گه‌وره‌ی كرد. خوای گه‌وره كشتوكاڵه‌كه‌ی قابیلی وه‌رنه‌گرت، چونكه قابیل كاره‌كه‌ی ته‌نها مه‌به‌ستی پێی خوای گه‌وره نه‌بوو. هه‌روه‌ها خواپه‌رستییه‌كه‌ی كورتی هێنا و به‌چاكی گوێڕایه‌ڵیی خوای گه‌وره‌ی نه‌كرد. به‌ڵام خوای گه‌وره كاوڕه‌كه‌ی هابیلی قه‌بووڵ كرد، چونكه هابیل كاره‌كه‌ی ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندیی خوای گه‌وره بوو. هه‌روه‌ها له خوای گه‌وره ترسا و چاكترین و خۆشه‌ویسترین شتی خۆی پێشكه‌ش كرد. قابیل زۆر تووڕه بوو. شه‌یتانیش فریوی دا و خستییه مێشكییه‌وه كه خوای گه‌وره هابیلی لا به‌ڕێزتره، بۆیه بڕیاری دا براكه‌ی خۆی بكوژێ.
قابیل هابیل ئه‌كوژێ
قابیل به هابیلی برای وت: "ئه‌بێ بتكوژم!" هابیلیش وتی: "خوای گه‌وره كاری چاكه ته‌نها له كه‌سه خواترسه‌كان وه‌رئه‌گرێ؛ ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندیی خوای گه‌وره خێر و چاكه ئه‌كه‌ن و به‌ئاگادارییه‌وه گوێڕایه‌ڵیی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و كه‌مته‌رخه‌می و بێ‌موبالاتی له خواپه‌رستیدا ناكه‌ن." هابیل به‌رده‌وام ئامۆژگاریی قابیلی كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و بیكوژێ، تاوانێكی گه‌وره‌ی تووش ئه‌بێ و خوای گه‌وره‌ش له ڕۆژی قیامه‌تدا سزای بۆ ئه‌وانه داناوه كه سته‌م ئه‌كه‌ن و له‌سنوور ده‌رئه‌چن. به‌ڵام قابیل له خوای گه‌وره نه‌ترسا. گوێی به‌و یادخستنه‌وه و ئامۆژگارییانه‌ش نه‌دا و ده‌روونی خۆشی كوشتنی هابیلی لا جوان كرد. به‌و شێوه‌یه قابیل براكه‌ی خۆی كوشت. به‌وه‌ش زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ی كرد، چونكه تاوانێكی گه‌وره‌ی خسته ملی خۆی و براكه‌شی له‌ده‌ست چوو.
قه‌له‌ڕه‌شه‌كه و قابیل و هابیل
دوای ئه‌وه‌ی قابیل براكه‌ی خۆی كوشت، حه‌زی نه‌كرد ته‌رمی برا كوژراوه‌كه‌ی ببینێ. به‌ڵام نه‌یزانی چی لێ بكات، بۆیه خوای گه‌وره قه‌له‌ڕه‌شێكی بۆ نارد تا فێری بكات چۆن لاشه‌ی براكه‌ی بشارێته‌وه. قه‌له‌ڕه‌شه‌كه به‌چكه‌یه‌كی مردووی خۆی به‌ده‌مه‌وه بوو. هات له به‌رچاوی قابیلدا چاڵێكی هه‌ڵكه‌ند و به‌چكه‌كه‌ی خۆی تێ كرد. قابیل هه‌ستی به لاوازیی خۆی كرد و په‌شیمان بووه‌وه و وتی: "ئه‌ی هاوار بۆ بێده‌سه‌ڵاتیی خۆم! وه‌كوو ئه‌و قه‌له‌ڕه‌شه‌شم پێ نه‌كرا و نه‌متوانی براكه‌م بشارمه‌وه."
كوشتنی به‌ناهه‌ق
به‌م شێوه‌یه قابیل هابیلی برای خۆی كوشت و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م تاوانی كوشتنی مرۆڤ بوو له‌سه‌ر زه‌وی. له‌و كاته‌شه‌وه خوای گه‌وره نه‌وه‌ی ئاده‌می ئاگادار كردۆته‌وه كه كوشتنی كه‌سێك به‌ناهه‌ق له تاوانه گه‌وره‌كانه و هه‌ركه‌سێكیش باوه‌ڕدارێ به‌ناهه‌ق بكوژێ ئه‌وه سزاكه‌ی جه‌هه‌نه‌مه‌و به‌هه‌تاهه‌تایی تێیدا ئه‌مێنێته‌وه و خوای گه‌وره له به‌زه‌ییی خۆی دووری ئه‌خاته‌وه و سزایه‌كی گه‌وره‌شی بۆ ئاماده كردووه.