تەموورە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:tambur.jpg|چەپ|100px|وێنۆک|تەموور]]
[[پەڕگە:tambur.jpg|چەپ|100px|وێنۆک|تەموور]]


''تەمبوور'' (ھەروەھا : ''تەنبوور'' یان ''تەموور'' یان ''تەمیرە'' یان ''تەموورە'') ناوی [[ئامێری مۆسیقا|ئامێرێکی مۆسیقایە]] <ref>بێهزاد نەقیب سەردەشتی، "ئامێرناسی مۆسیقای کوردی"</ref>. ئەم سازە لە کاسەیەکی گەورە بە دەسکێکی درێژەوە پێکھاتووە کە چوار تاڵ ژێی بە سەردا تێدەپەڕێ و بە قامکان دەژەنرێت. تەموور سازێکی تایبەتی [[یارسان|ئایینی یارسان]]ە کە زۆرتر لە ناوچەکانی [[کرماشان]] لە [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]] باوە، شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان وەک سازێکی پیرۆز لە بۆنە ئایینییەکاندا کەڵکی لێ وەردەگرن.
''تەمبوور'' (ھەروەھا : ''تەنبوور'' یان ''تەموور'' یان ''تەمیرە'' یان ''تەموورە'') ناوی [[ئامێری مۆسیقا|ئامێرێکی مۆسیقایە]] <ref>بێهزاد نەقیب سەردەشتی، "ئامێرناسی مۆسیقای کوردی"</ref>. ئەم سازە لە کاسەیەکی گەورەی باڵ درێژ پێکھاتووە کە چوار تاڵ ژێی بە سەردا تێدەپەڕێ و بە قامک دەژەنرێت. تەموور سازێکی تایبەتی [[یارسان|ئایینی یارسان]]ە کە زۆرتر لە ناوچەکانی [[کرماشان]] لە [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]] باوە، شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان وەک سازێکی پیرۆز لە بۆنە ئایینییەکاندا کەڵکی لێ وەردەگرن.


== ڕوانگەی جیاواز==
== ڕوانگەی جیاواز==

وەک پێداچوونەوەی ‏١٨:٣١، ١٥ی ئابی ٢٠١٥

تەموور

تەمبوور (ھەروەھا : تەنبوور یان تەموور یان تەمیرە یان تەموورە) ناوی ئامێرێکی مۆسیقایە [١]. ئەم سازە لە کاسەیەکی گەورەی باڵ درێژ پێکھاتووە کە چوار تاڵ ژێی بە سەردا تێدەپەڕێ و بە قامک دەژەنرێت. تەموور سازێکی تایبەتی ئایینی یارسانە کە زۆرتر لە ناوچەکانی کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان باوە، شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان وەک سازێکی پیرۆز لە بۆنە ئایینییەکاندا کەڵکی لێ وەردەگرن.

ڕوانگەی جیاواز

سەبارەت بە ناوی ئەم ئامێرە ڕوانگەی جیاواز ھەیە. لە "Grove Dictionary of Music" ھاتووە کە وشەی تەمبوور لەگەڵ دەرباز بوونی زەمان بە وشەکانی پاندۆرا (Pandora)، پاندۆلا (Pandola) و ماندۆرا (Mandola) و ماندۆلا (Mandola) و ماندۆلین (Mandoline) دەر ھاتوە [٢].

لە زمانی کوردی و لە ناو کوردان دا تەمبوور بە چەن ئامێری جیاواز دەبێژرێت.

مێژووی تەمبوور

بە شێوەیەکی گشتی‌، لە سەنەدە مێژووییەکان دا لە ٧ جۆر تەمبوور ناو براوە:

  1. تەمبووری شێروانی
  2. تەمبووری خوراسانی
  3. تەمبووری بەغدادی یان مەزانی
  4. تەمبووری تورکی
  5. تەمبووری دوو تەلی، لە ئامێرگەلی‌ سەرەتاییە و لە باکووری ئافریقا دەژەنرێت.
  6. نای تەمبوور، کە بە کەمان دەژەنرێت.
  7. تەمبووری مەراکەشی، کە ٧ تەلی ھەیە.

فارابی لە کتێبی "الموسیقی الکبیر" لە تەمبووری بەغدادی و تەمبووری خوراسانی ناو دەبات.

ژەنیارانی بەناوبانگی تەموور

سەید خەلیل عالی نژاد ، کاکە ئەڵا موراد حەمیدی ، سەید وەلی حسەینی ، خەسرەو نەزەری لە گۆران ، چەنگیز فەرمانی ، دەرویش ئەمیر حەیاتی و...

مەقامەکانی تەموور

شێخ ئەمیری، سەحەری، عابدینی، باباکاوسی، سارۆخانی، چەپی، قەتار، شاخوشین، جڵەوشاھی، فەتاح پاشایی، ھەڵپەڕکێ، تەرز

ژەنراوەکانی سەید خەلیل عالی نژاد کە ھێشتا بەر گوێی خەڵک نەکەوتووە، لە دوامین ئاسەوارەکانی زنجیرەی عیرفانی- ھونەری کوردستانە کە تێیدا دابی کۆن و داھێنانی نوێ بە شێوەیەکی سیحراوی یەکانگیر بووە.

چێکەرانی تەموور

ئەسەدوڵای فەرمانی دانیشتووی گەھوارە لە بەناوبانگترین دروستکەرانی تەموور بوو کە لە سەردەمی قاجارەوە تا ئێستا بەم کارە پەرژاوە.

سەعید زوننووری لە شاری سەحنە

ئەمانەش ببینە



سەرچاوەکان

  1. ^ بێهزاد نەقیب سەردەشتی، "ئامێرناسی مۆسیقای کوردی"
  2. ^ Grove Dictionary of Music here

[١]