حەج: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی ps, sh, vi; چاکسازیی an, da |
ب بۆت: پۆلی ھاوپلە (22): + پۆل:ئیسلام |
||
ھێڵی ٦٥: | ھێڵی ٦٥: | ||
*[http://www.moslim.se/hajj-omra/index.htm سایتی موسلیم] |
*[http://www.moslim.se/hajj-omra/index.htm سایتی موسلیم] |
||
[[پۆل:ئیسلام]] |
|||
[[پۆل:کۆڵەکەکانی ئیسلام]] |
[[پۆل:کۆڵەکەکانی ئیسلام]] |
||
وەک پێداچوونەوەی ١٠:٤٨، ٩ی شوباتی ٢٠١٣
کۆڵەکەکانی ئیسلام | |
|
حەج بنەمای پێنجەمە لە ئەڕکانەکانی ئیسلام بە پێی ئەم فەرمودەیەی پێغەمبەر؛ ((بني الإسلام على خمس: شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله، وإقام الصلاة، وإيتاء الزكاة، والحج، وصوم رمضان)) واتە؛ گوێم لە پێغەمبەر بوو درودی خوای لێبێت ئەیفەرموو؛ ئیسلام لەسەر پێنج بنەما بنیاتنراوە؛ شایەتمانی ھیچ خوایەک نیە بێجگە لە ڕللە و محەمەد پێغەمبەری خوایە, و نوێژکردن و زەکات دان و حەج و ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان. وحەج پێویستە لەسەر ھەر موسڵمانێک لە تواناییدا بێت وەک لە قورئاندا ھاتووە ﴿وَأَذِّن فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالا وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ﴾ واتە: وە جاڕ بدە بە ناو خەڵکیدا بابێن بۆ حەج، ئەوانیش بە پیادە بەدەم بانگەوازەکەتەوە، یان بە سواری (ئەو وشترانەی کە دووری ماوەکە) لاوازی کردوون و لە ھەموو ڕێگەیەکی دوورەوە ھەر دێن... وحەج تەنھا یەک جار پیویستە لە تەمەندا بەجێبھێنرت و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە حەج سودێکی ڕۆحی زۆر و فەزڵی گەورەی ھەیە.
مەبەست لە حەج
حهج له لایهنی زمانهوانییهوه نیاز و مهبهست دهگهیهنێت، بهڵام له ڕووی ئاینیەوە ڕۆیشتن و بهڕێکهوتنه بهرهو ماڵی خودا (بیت الله الحرام) و چهند شوێنێکی دیکه بۆ بهجێهێنانی چهند پەرستنێکی تایبهتی له کاتێکی سنووردار و به شێوهیهکی دیاریکراو. خوای گەورە دەفەرموێ: [إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ ﴿٩٦﴾ فِيهِ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ مَّقَامُ إِبْرَاهِيمَ وَمَن دَخَلَهُ كَانَ آمِنًا وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ الله غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ].... آل عمران ﴿٩٦﴾﴿٩٧﴾
عەقیدە وبیروباوەڕ |
خوا • فریشتە • کتێبى پیرۆز |
پایەکانی ئیسلام |
دەق و شەریعەتەکان |
تائیفە گەورەکان |
سوننە شیعە |
مێژووى ئیسلامى |
سەردەمی پێغەمبەرایەتی |
واتە: بەڕاستی یەکەم خانەیەک ک ەبۆ خەڵک دانراوە ئەو خانەیە کە لە مەککەی پیرۆزە، وە ھۆی ڕێنمایی جیھانیانە، لەو شوێنەدا نیشانەی ڕون و ئاشکرای خودای تێدایە، ئەویش شوێنی وەستانی ئیبراھیم (علیە السلام)ە، وەھەرکەس بچیتە ناوی لە ئەمن و ئاسایشدا دەبێت، وە خودا لەسەر خەلک دایناوە چوون بۆ ئەوخانەیە بۆ حەج ھەر کەس کە لە توانای دا ھەبێت، وە ھەر کەس باوەڕی بەوە نەبێت و کافر بێت، بەڕاستی خودای گەورە دەوڵەمەندە و بێ نیازە لە جیھانیان.
حەج چوونە بۆ مەکک بەمەبەستی بەجێ ھێنانی پەرستنی (تەواف) واتە؛ سوڕانەوە بەدەوری کەعبە، وبەپەلە ڕۆیشتن و ڕاکردنی نێوان سەفا و مەروە (سعی)، و ڕاوەستان لە (عەرەفە) و ھەموو کردەوەو پەرستەناکانی دیکەی حەج، بۆ وەڵام دانەوە و بەجێ ھێنانی فەرمانی خودای گەورە و بۆ ڕەزامەندی بوونی.
حەج لە ژیاندا یەکجارە
زانایان ھەموویان کۆن لەسەر ئەوەی کە حەج دووبارە ناکرێتەوە، و لەتەمەندا یەکجار پێویستە، مەگەر کەسێک نەزر بکات ئەوە دەبێت نەزرەکەی بەجێ بھێنێ، و ئەگەر یەکێک لە جارێک زیاتر بە جیی بگەیەنێت ئەوە خۆبەخشانەیە. وەک لەم فەرموودەیەی پێغمبەر محەمەد دا ھاتووە لە ئیبن عەبباسەوە پێغەمبەر ووتاری بۆ دەداین فەرموی: ((ياأيُها النَّاسُ كُتِبَ عَلَيكُم الحجّ))، واتە: ئەی خەڵکینە حەجتان لەسەر فەرز کراوە. ئەقرەعی کوڕی حابس ھەڵسا گوتی: ھەموو ساڵێک ئەی نێرراوی خودا؟ فەرمووی: حەج یەکجارە، ھەرکەس زیاتر بکات ئەوە (خۆبەخشانەیە).
فەزڵەکانی حەج
- گوناھەکانی پێشوو لەناو دەبات و نایانھێڵێت: پێغەمبەر بە (عەمری کوڕی عاێ)ی فەرموو: ((أما عَلِمتَ أنٌَ الاسلام يَهدِم ماقَبلَهُ، وأنَّ الهِجرَةَ تَهدم ماقَبلَها، وأنّ الحجَّ يَهدم ماقبلهُ))
- ئهوهی حهجی کرد، خۆی دهرباز کرد له ئاگری دۆزهخ؛ له دایکی موسوڵمانان عائیشه -خوا لێی ڕازی بێت- دهگێڕدرێتهوه که پێغهمبهر فهرموویهتی: ((مامِن يَومٍ أكثَرَ أن يَعتِقَ الله فيهِ عبداً مِنَ النَّار مِن يَومِ عَرَفة، وإنّهُ لَيَدنوا ثم يباهي بِهم الملائِكَةُ))."
- پاداشتی حهج بهمسۆگهری بهههشته: ئهبووهورهیره -خوا لێی ڕازی بێت- دهگێڕێتهوه که پێغهمبهر فهرموویهتی: ((ألعُمرَةُ إلى العُمرةِ كَفَّارَةٌ لِمابَينِهِما، والحَجُّ المَبرور لَيسَ له جَزاءٌ إلّا لجَنّة)).
حوکمی حەج
حەجکردن فەرزە لەسەر ھەموو پیاو و ژنێک کە تەکلیفی شەرعییان لەسەرە؛ بەومەرجەش کە توانایان ھەبێت و تەنھا جارێک لە ژیانیاندا واجیبە لەسەریان. ھەروەھا بنەمایەکە لە لە ئەڕکانەکانی ئیسلام.
مەرجەکانی پێویست بوونی حەج
زانایان بۆ پێویست بونی حەج لەسەر ئەم مەرجانەی خوارەوە ڕێک کەوتون و #ئیسلام.
- بالغ بوون.
- ئاوەز ـ عەقڵ ـ
- ئازادی.
- توانایی.
ھەرکەس ئەو مەرجانەی تێدا نەبوو حەجی لەسەر پێویست نابێ. چونکە، ئیسلام و بالغی و ئاوەز مەرجی بەدی ھێنانی ئەو شتانەیە کە خودا لەسەر بەندەکانی داناوە لە ھەموو خودا پەرستیەکدا.
لەفەرموودەدا ھاتووە: پێغەمبەر فەرمویەتی: ((رُفِعَ القَلَمُ عَن ثَلاث: عَنِ النَّائِمِ حَتَّى يَستَيقِظَ، وعَنِ الصَّبيّ حَتَّى يشبَّ، وَعَنِ المَعتوهِ حَتّى يَعقِلَ)). واتە: پێنوس لەسەر سێ کەس ھەڵگیراوە: لەسەر نوستو ھەتا ھەڵدەستێ، وە لەسەر منداڵ ھەتا گەورە دەبێت، وە لەسەر شێت ھەتا ھۆشی دێتەوە. وە ئازادیش مەرجە بۆ واجب بونی حەج، چونکە حەج خودا پەرستی یە پێویستی بە کات ھەیە، وە بە مەرج گیراوە تێیدا کە ئەو کەسە بتوانێ، بەڵام خزمەتکار و کۆیلە مەشغوڵە بە کاری گەورەکەیەوە، کە واتە توانای نیە.
پایەکانی حەج و عومرە
کارەکانی حەج و عومرە پێک ھاتووە لە (٤) چوار پایە دەبێ ھەمووی جێ بەجێ بکرێت بەڕای سەرجەمی زانایان ، بەنەکردنی یەک لەو کارانە حەج یا عومرە قەبوڵ نابێت وە ھیچ کارێکی دیکە جێگەی ئەو کارانە ناگرێتەوە. ئەو چوار پایەیە ئەوانەن:
- ئیحرام (الاحرام): ئیحرام نیەت ھێنانی چوونە ناو کارەکانی حەج و عومرە ودەست پێکردن بە کارەکانیانە، ئەوجا بۆ حەج بێ یان بۆعومرە یان بۆھەردووکیان بەیەکەوە ئەو کەسە بە (محرم) ناودەبرێت، واتە ئەو کارانەی کە پێش ئیحرام کراوە نابێ لەکاتی ئیحرامدا بکرێت وەک: لەبەرکردنی پۆشاکێک کە لەمەوپێش لەبەر کراوە، وەک سەر داپۆشین بە کڵاو و شتی دیکە، لەبەرکردنی جل و بەرگی دووراو (پیاوان)، بەکار ھێنانی بۆن و بەرام، جیماع کردن و ڕاوکردنی ئاژەڵ.
- وەستان لەعەرەفە: زانایان ھەموویان لەسەر ئەوە ئیجماعیان ھەیە کە وەستان لەعەرەفە ڕوکن و پایە گەورەکەی حەجە، بەپێی ئەوەی ئەحمەد و خاوەن سونەنەکان دەگێڕنەوە لە (عبدالرحمن) ی کوڕی یەعمورەوە: کە پێغەمبەر فەرمانی دا بانگ بێژێک بانگەواز بکا: (الحج عرفە، من جاء لیلە جمع قبل گلوع الفجر فقد ادرک). واتە حەج وەستانی عەرەفەیە ـ (حەجی ێەحیح حەجی ئەو کەسەیەکەفریای وەستان کەوتووە لەڕۆژی عەرەفە) ـ ھەرکەس شەوی جەمع گەیشت پێش ئەوەی رۆژ ھەڵبێت ئەوە گەیشتووە بەحەج.
- تەوافی ئیفازە (طواف الافاضة): مسوڵمانان ئیجماعیان کردووە کە تەوافی ( افاضة) پایەیەکە لەپایەکانی حەج ئەگەر حاجیەك نەیکات حەجەکەی بەتاڵە، بەپێی فەرموودەی خودای گەورە: [ثُمَّ لْيَقْضُوا تَفَثَهُمْ وَلْيُوفُوا نُذُورَهُمْ وَلْيَطَّوَّفُوا بِالْبَيْتِ الْعَتِيقِ ﴿٢٩﴾] (ألحج 29)
- بەپەلە ڕۆیشتن و ڕاکردنی نێوان صەفا و مەروە (سعی).
ئامارە وژمارەکان
ئەم ئامارانەی خوارەوە تایبەتە بە ژمارەی حاجیەکانی ناوەوە و دەرەوەی شانشینی سعودیەی عەرەبی؛
وەرزی حەج | ژمارەی حاجیەکانی ناوخۆ[١] | ژمارەی حاجیەکانی دەرەوە | کۆ |
---|---|---|---|
١٤٢٩ ك (٢٠٠٨) | ٦٧٩,٠٠٨ | ١,٧٢٩,٨٤١ | ٢,٤٠٨,٨٤٩[٢] |
١٤٣٠ ک (٢٠٠٩) | ١٥٤,٠٠٠ | ١,٦١٣,٠٠٠ | ٢,٥٢١,٠٠٠ |
١٤٣١ ک (٢٠١٠) | ٢٥٠.٠٠٠ | ١.٧٩٩.٦٠١ | ٢.٠٤٩.٦٠١ |
بابەتە پەیوەندیدارەکان
سەرچاوەکان
- ^ الإحصائيات الخاصة بعدد حجاج الداخل غير متوفرة سوى لآخر موسمين في 2008، 2009
- ^ مليون عدد حجاج هذا العام منهم 1.7مليون من الخارج جريدة الرياض، العدد 14778، تاريخ النشر 9 ديسمبر 2008