ئەدیب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەدیب (١٨٧٤–١٩٣٢) ناوی تەواوی ڕەسووڵ کوڕی مەلاسادق کوڕی عەبدوڕەحمان زەندی شاعیری کوردی سەدەی نۆزدە و بیستە. ئەدیب لە دێی شاوەلی، نەغەدە لەدایک بووە و لە ناوچەی موکریان خوێندنی حوجرەی تەواو کردووە. لە لای شاعیری کورد وەفایی دەرسی خوێندووە.[١] ئەدیب ھۆنراوەی کوردیی لە قاڵبی غەزەل و پێنجخشتەکیدا لێ بەجێ ماوە. ساڵی ١٩٦٠ دیوانەکەی بە کۆکردنەوەی گیوی موکریانی لەچاپ دراوە.[٢]

نموونەی ھۆنراوە[دەستکاری]

ئەم پارچەھۆنراوەیەی ئەدیب لەلایەن عەدنان کەریم کراوە بە گۆرانی.

چاوەکەت مەستە بە ناحەق فێری مەیخانەی مەکەلێی گەڕێ مەمنوونی بەزمی دوردی پەیمانەی مەکە
زوڵفی سازاوت دەسا تەرتیب و چینی تێک مەدەحەیفە تووشی جەوری ڕێش و کێشی لەرزانەی مەکە
پەرچەمت جێی ئاشیانەی بولبولی تەبعی منەچونکە ئێشکچیی شەوە، تۆ مەنعی ھێلانەی مەکە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ خەزنەدار، م. مێژووی ئەدەبی کوردی (بەرگی پێنج، لاپەڕەی ١٨٧–١٩٧)، ئاراس، ھەولێر، ٢٠٠٤.
  2. ^ مەلا ڕەسوولی ئەدیب، دیوانی ئەدیب، کۆکردنەوەی: گیوی موکریانی، ھەولێر: ۱۹٦۰.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]