بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئانجل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەنجل ڤان لاکن بانگدەکرێ بە ئانجلێ (بە فەڕەنسی: Angèle Van Laeken [ɑ̃ʒɛl [vɑn ˈlaːkə(n)])، (لەدایکبووی ٣ی کانوونی یەکەم ١٩٩٥) گۆرانیبێژ و نووسەری گۆرانی، مۆسیقاژەن، پیانۆژەن، بەرھەمھێنەرێکی بەلجیکییە.

ئانجل

لەدایکبوون
ئانجل خۆسێفین ئایمێ ڤان لایکن

(١٩٩٥-١٢-٠٣) ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٥ (تەمەن ٢٨ ساڵ)
نەتەوەبەلجیکی، فەڕەنسی
باوان
  • مارکا (باوک)
  • لاورێنس بیبۆت (دایک)
خزمەکانڕۆمیۆ ئێڵس(برا)

یەکێک بوو لە باسکراوترینەکانی ساڵی ٢٠١٨ لە پۆپی فەڕەنسی و بەلجیکی، لەسەر شاشەی تەلەڤیزیۆن و یووتیووبی بەلجیکا بە گۆرانی "Tout oublier"ی ساڵی ٢٠١٨ بەھاوبەشی براکەی ڕۆمیۆ ئێڵس بڵاویکردەوە.[١][٢]

ژیاننامە

[دەستکاری]

لە ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٥ لە شارۆچکەی ئوکڵ لە بروکسێل، بەلجیکا لەدایکبووە. باوکی لە تەمەنێکی زووەوە ھانی داوە فێری پیانۆ بێت.[٣] ئانجل تەمەنی هەرزەکاری زۆر بە سەختی تێپەڕاندووە لە قوتابخانەیەکی کاسۆلیکی توند. دوای گواستنەوەی بۆ قوتابخانەیەکی ئامادەیی، بژاردەی هونەری لەم قوتابخانەی ئامادەییەدا یارمەتیدەر بوو بۆ پەرەپێدانی تواناکانی لە مۆسیقادا.[٤] پاشان لە ستۆدیۆی جاز ئەنتەراب خۆی تۆمارکرد بۆ خوێندنی جاز پێش ئەوەی بچێتە ناو گروپەکەی باوکیەوە.[٥]

ئانجل لە فێستیڤاڵی کۆنی چارۆسی ٢٠١٨.

ئانجل یەکەمین دەرکەوتنی لە قاوەخانەکانی دەوروبەری شاری بروکسێل بوو. لە ساڵی ٢٠١٧، بە پاڵپشتی ئیبای و ڕاپخوێنێکی بەلجیکی، دامسۆ، ئەلبومەکەی بەناوی Lithopédion بڵاوکردەوە. یەکەم تاک گۆرانی خۆی "La Loi de Murphy"، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکردەوە و ملیۆنان بینەری لە یوتیوب کۆکردەوە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ دووەم تاک گۆرانی "Je veux tes yeux" بڵاوکردەوە.[٦] لە ئایاری ٢٠١٨، یەکەمین کۆنسێرتی لە پاریس سازکرد بەھاوبەشی MC Solaar، لە چەندین فێستیڤاڵی هاوینە لە بەلجیکا، فەڕەنسا و سویس بەشداری کردوە،[٧][٨][٩] لە ساڵی ٢٠١٨، ئانجل سێیەم تاک گۆرانی بڵاوکردەوە بەناوی "La Thune".[١٠] لە ساڵی ٢٠١٩، ئانجل بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین ھونەرمەندەکانی فەڕەنسا و بەلجیکا بە بڵاوکردنەوەی گۆرانی "Balance ton quoi"، لەو گۆرانیەدا فێمینیزمی خۆی پشت ڕاست کردەوە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، ئانجل لەگەڵ گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیھانی دیوا لیپا ڤیدیۆ کلیپێکیان لە لەندەن سازکرد و "Fever"(تا) لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Angèle : la jeune chanteuse belge est la sensation musicale du moment». RTL. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ «Angèle détrône Stromae». La Libre Belgique. 18 February 2019. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  3. ^ «Angèle : l'interview "première fois" | JACK». لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە – via YouTube.
  4. ^ «Angèle, ou comment cesser d'être "la soeur de" Romeo Elvis». Greenroom. ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. ^ Bonne، Laura (٢١ی ئازاری ٢٠١٨). «Angèle klaar voor grote doorbraak». De Tijd. لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ «Angèle – Je veux tes yeux [CLIP OFFICIEL]». ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە – via YouTube.
  7. ^ «On y était : Angèle, la révélation pop, charme son public parisien au Trianon». France Info. ٢٣ی ئایاری ٢٠١٨. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  8. ^ «Dour Festival». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  9. ^ «Rock Werchter 2018». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  10. ^ «Angèle se dépense sur La Thune». Moustique. ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.