بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئانجل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەنجل ڤان لاکن بانگدەکرێ بە ئانجلێ (بە فەڕەنسی: Angèle Van Laeken [ɑ̃ʒɛl [vɑn ˈlaːkə(n)])، (لەدایکبووی ٣ی کانوونی یەکەم ١٩٩٥) گۆرانیبێژ و نووسەری گۆرانی، مۆسیقاژەن، پیانۆژەن، بەرھەمھێنەرێکی بەلجیکییە.

ئانجل

ئانجل کان ٢٠٢٢
لەدایکبوون
ئانجل خۆسێفین ئایمێ ڤان لایکن

(١٩٩٥-١٢-٠٣) ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٥ (تەمەن ٣٠ ساڵ)
نەتەوەبەلجیکی، فەڕەنسی
باوان
  • مارکا (باوک)
  • لاورێنس بیبۆت (دایک)
خزمەکانڕۆمیۆ ئێڵس(برا)

یەکێک بوو لە باسکراوترینەکانی ساڵی ٢٠١٨ لە پۆپی فەڕەنسی و بەلجیکی، لەسەر شاشەی تەلەڤیزیۆن و یووتیووبی بەلجیکا بە گۆرانی "Tout oublier"ی ساڵی ٢٠١٨ بەھاوبەشی براکەی ڕۆمیۆ ئێڵس بڵاویکردەوە.[١][٢]

ژیاننامە

[دەستکاری]

لە ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٥ لە شارۆچکەی ئوکڵ لە بروکسێل، بەلجیکا لەدایکبووە. باوکی لە تەمەنێکی زووەوە ھانی داوە فێری پیانۆ بێت.[٣] ئانجل تەمەنی هەرزەکاری زۆر بە سەختی تێپەڕاندووە لە قوتابخانەیەکی کاسۆلیکی توند. دوای گواستنەوەی بۆ قوتابخانەیەکی ئامادەیی، بژاردەی هونەری لەم قوتابخانەی ئامادەییەدا یارمەتیدەر بوو بۆ پەرەپێدانی تواناکانی لە مۆسیقادا.[٤] پاشان لە ستۆدیۆی جاز ئەنتەراب خۆی تۆمارکرد بۆ خوێندنی جاز پێش ئەوەی بچێتە ناو گروپەکەی باوکیەوە.[٥]

ئانجل لە فێستیڤاڵی کۆنی چارۆسی ٢٠١٨.

ئانجل یەکەمین دەرکەوتنی لە قاوەخانەکانی دەوروبەری شاری بروکسێل بوو. لە ساڵی ٢٠١٧، بە پاڵپشتی ئیبای و ڕاپخوێنێکی بەلجیکی، دامسۆ، ئەلبومەکەی بەناوی Lithopédion بڵاوکردەوە. یەکەم تاک گۆرانی خۆی "La Loi de Murphy"، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکردەوە و ملیۆنان بینەری لە یوتیوب کۆکردەوە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ دووەم تاک گۆرانی "Je veux tes yeux" بڵاوکردەوە.[٦] لە ئایاری ٢٠١٨، یەکەمین کۆنسێرتی لە پاریس سازکرد بەھاوبەشی MC Solaar، لە چەندین فێستیڤاڵی هاوینە لە بەلجیکا، فەڕەنسا و سویس بەشداری کردوە،[٧][٨][٩] لە ساڵی ٢٠١٨، ئانجل سێیەم تاک گۆرانی بڵاوکردەوە بەناوی "La Thune".[١٠] لە ساڵی ٢٠١٩، ئانجل بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین ھونەرمەندەکانی فەڕەنسا و بەلجیکا بە بڵاوکردنەوەی گۆرانی "Balance ton quoi"، لەو گۆرانیەدا فێمینیزمی خۆی پشت ڕاست کردەوە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، ئانجل لەگەڵ گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیھانی دیوا لیپا ڤیدیۆ کلیپێکیان لە لەندەن سازکرد و "Fever"(تا) لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Angèle : la jeune chanteuse belge est la sensation musicale du moment». RTL. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. «Angèle détrône Stromae». La Libre Belgique. ١٨ی شوباتی ٢٠١٩.
  3. «Angèle : l'interview "première fois" | JACK». لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە لەڕێگەی YouTube.
  4. «Angèle, ou comment cesser d'être "la soeur de" Romeo Elvis». Greenroom. ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. Bonne، Laura (٢١ی ئازاری ٢٠١٨). «Angèle klaar voor grote doorbraak». De Tijd. لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. «Angèle – Je veux tes yeux [CLIP OFFICIEL]». ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە لەڕێگەی YouTube.
  7. «On y était : Angèle, la révélation pop, charme son public parisien au Trianon». France Info. ٢٣ی ئایاری ٢٠١٨. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  8. «Dour Festival». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  9. «Rock Werchter 2018». لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  10. «Angèle se dépense sur La Thune». Moustique. ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.