یەکگرتنەوە (کورتەڕۆمان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یەکگرتنەوە (لە بنەڕەتدا بە ئەڵمانی ناونیشانی کتێبەکە Reunion بوو و ئێستا بووە بە Der wiedergefundene Freund) کورتەڕۆمانێکە لەلایەن فرێد ئوهلمانەوە نووسراوە. ڕووداوەکانی چیرۆکەکە حەوت ساڵ پێش دەستپێکردنی جەنگی جیهانیی دووەم لە ئەڵمانیا ڕوو دەدەن. ئەم کورتەڕۆمانە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧١ بە چاپکردنی٧٠٠ بەرگ بڵاو کرایەوە. ٥٠ بەرگی دیکەش بۆ مەبەستی نابازرگانی چاپ کران و لەلایەن نووسەرەوە واژۆ کران و ژمارەیان لێ درا.[١]

Reunion
پەڕگە:Reunion (1971).jpg
First edition
نووسەرفرێد ئوهلمان
وڵات= شانشینی یەکگرتوو
زمانئینگلیزی
چەشنکورتەڕۆمانی خۆژیننامەیی
بڵاوکەرەوەAdam Books
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٧١
لاپەڕەکان٧٤
ژپنک (ISBN)0900754028

خستنەڕوو[دەستکاری]

کتێبەکە باس لە دۆستایەتیی مەحاڵی نێوان گێڕەرەوە هانس شوارتز، کوڕی دکتۆرێکی جوولەکە و کۆنرادین ڤۆن هۆهنفلس، گەنجێکی ئەرستۆکرات، لە کاتی سەرهەڵدانی ڕژێمی نازی (لە ساڵی ١٩٣٢) لە شتوتگارت دەکات.[٢]

هانس و کۆنرادین سەرەڕای جیاوازییەکانیان دەبنە هاوڕێ. هانس چەند جارێک هاوڕێکەی بانگھێشت دەکات بۆ ماڵی خۆیان و بەلایەوە سەیرە کە کۆنرادینیش وا ناکات. لە کۆتاییدا، کۆنرادین هانس بانگھێشت دەکات بۆ ماڵی خۆیان، بەڵام هەموو جارێک بەبێ ئامادەبوونی دایک و باوکی. هانس، کە بەمە بێتاقەت بووە، داوای ڕوونکردنەوە دەکات. لەو کاتەدایە کە کۆنرادین بە هانس دەڵێت کە دایکی ڕقی لە جوولەکەیە. هاتنە سەر دەسەڵاتی هیتلەر دەبێتە هۆی ئەوەی کە کۆنرادین واز لە هانس بهێنێت. دایک و باوکی هانس، کە گومان دەکەن کوڕەکەیان لە قوتابخانە ئامادەیییەکەی هەراسان دەکرێت، بڕیار دەدەن کە بینێرن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ باوەگەورەکانی بژی. هانس لەوێ لە زانکۆی هارڤارد، لە ماساچووستس، یاسا دەخوێنێت و دەبێت بە پارێزەر. دایک و باوکی لە ئەنجامی چەوساندنەوەیانەوە لەلایەن نازییەکان خۆیان دەکوژن؛ هانس هەوڵ دەدات دۆزەخی ڕابردووی خۆی لەبیر بکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ismail, Lizah (2019-07-01). "Open Library (Internet Archive)". The Charleston Advisor. 21 (1): 38–42. doi:10.5260/chara.21.1.38. ISSN 1525-4011.
  2. ^ Uhlman, Fred (1997). Reunion (1st Noonday pbk. ed ed.). New York: Noonday Press. ISBN 0-374-52515-3. OCLC 37237998. {{cite book}}: |edition= has extra text (help)