بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یووسف نوسەیری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یووسف نوسەیری (بە عەرەبی: يوسف النصيري؛ لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٩٧) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی مەغریبییە، ھێرشبەری یانەی سێڤیا و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریبە.

کاروانی وەرزشیی لە ئیسپانیا و لە یانەی مەلەگای ئیسپانی دەستی پێکرد، لە ٢٠١٥، بانگھێشتی ھەڵبژاردەی خوار ٢٠ ساڵانی مەغریب کرا، بانگھێشتکراوە بۆ ھەڵبژاردەی مەغریب بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ و ٢٠٢٢، جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٧ و ٢٠١٩ و ٢٠٢١.

کاروانی وەرزشیی یانە

[دەستکاری]

نوسەیری ٢٠١٠ ڕوویکردووەتە یانەی مەغریب فاس، ساڵی دواتر چووەتە ئەکادیمیای تۆپی پێی محەممەدی شەشەم.

مەلەگا

[دەستکاری]

لە ٢٠١٥، نوسەیری بەرامبەر ١٢٥ ھەزار یۆرۆ ڕوویکردووەتە یانەی مەلەگا، سەرەتا لە تیمی لاوان دەستی پێکرد. یەکەم بەشداری لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٦ بەرامبەر بە گوازیکس بوو، یەکەم گۆڵی لە خولی پلە چواری ئیسپانی تۆمارکرد، کە ٣-١ براوەبوون. لە ٣ یاری دواتردا گۆڵی تۆمارکرد، بوو بەھۆی بەشداریکردنی بەشێوەی سەرەکی. تا یانەکەی سەرکەوت بۆ خولی پلە سێ.

لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٦، نوسەیری بانگھێشتی ئامادەکارییەکانی تیمی یەکەمی یانەکەی کرا. لەو ماوەیەدا ٦ گۆڵی تۆمارکرد. لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٦،گرێبەستەکەی تا ٢٠٢٠ درێژکردەوە، ٣ ڕۆژ دواتر وەکو یەدەگ بەرامبەر بە ئیسپانیۆل لە لا لیگا دەرکەوت. یەکەم گۆڵی لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ بەرامبەر بە ئیبار تۆمارکرد، کە گۆڵی بردنەوەی ٢-١ بوو. یانەکەی لە وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٨ دابەزی بۆ خولی پلە دوو.

لێگانێس

[دەستکاری]

لە ١٧ ئابی ٢٠١٨ و پاش دابەزینی مەلەگا، نوسەیری گرێبەستێکی ٥ ساڵەی لەگەڵ لێگانێس واژوو کرد، پاش ٩ جار بەشداریکردن، لە ٣٠ی تشرینی یەکەم، لە جامی شا، یەکەم گۆڵی بەرامبەر بە ڕایۆ ڤالیکانۆ تۆمارکرد، لە ٢٣ی تشرینی دووەم یەکەم گۆڵی لە خول بەرامبەر بە دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تۆمارکرد.

لە کانوونی دووەم و شووباتی ٢٠١٩، نوسەیری ٦ گۆڵی لە ٣ یاریدا تۆمارکرد، بوو بە یەکەم یاریزانی لێگانێس کە ھاتریک لە لا لیگا تۆماربکات، کە بەرامبەر بە ڕیال بێتیس بوو.

سێڤیلیا

[دەستکاری]

لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ یانەی سێڤیا نوسەیری لە لێگانێس بەرامبەر بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ڕیزەکانی، ٢ ڕۆژ دواتر وەکو یەدەگ لە بەرامبەر ڕیال مەدرید دەرکەوت، کە ٢-١ دۆڕان. لەگەڵ یەکەم دەرکەوتنی سەرەکی لە ٩ی شووبات، یەکەم گۆڵی بەرامبەر بە سێڵتاڤیگۆ تۆمارکرد.

لە ئاستی ئەورووپا، یەکەم دەرکەوتنی لە ٢٠ی شووباتی ٢٠٢٠ لە خولی ئەورووپا بوو، بەرامبەر بە کلوژ، گۆڵی یەکسانکردنەوەی تۆمارکرد. نازناوی وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی خولی ئەورووپایان بەدەستھێنا.

لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، نوسەیری تۆماری گۆڵی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بە ٢ گۆڵی بەرامبەر کراسنەدار کردەوە.

لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١، نوسەیری ھاتریکی بەرامبەر بە ڕیال سۆسیداد و کادیس تۆمارکرد. لە ٤ی نیسانی ٢٠٢١، یاری ژمارە ١٠٠ی بەرامبەر بە یانەی بارسێلۆنا بوو. لە ٢٢ی نیسان، نوسەیری گۆڵی سەرکەوتنی بەرامبەر بە لیڤانتی تۆمارکرد، بوو بە یەکەم یاریزانی مەغریبی کە زۆرترین گۆڵ لە مێژووی لا لیگا تۆماربکات.

لە وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ی خولی ئەورووپا، نوسەیری بەرامبەر بە مانچستەر یونایتد ٢ گۆڵ و یۆڤانتوس گۆڵێکی تۆمارکرد. لە جامی سووپەری ئەورووپای ٢٠٢٣، نوسەیری گۆڵی یەکسانکردنەوەی بەرامبەر بە مانچستەر سیتی تۆمارکرد، دواتر لە لێدانی یەکلاکەرەوە شکستیان ھێنا.

کاروانی وەرزشیی نێونەتەوەیی

[دەستکاری]

پاش بەشداریکردنی لە ئاستی ١٧ ساڵان، نووسەیری لە لایەن ھێرڤی ریناردی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی مەغریب بانگھێشتکرا بۆ دوو یاری دۆستانە، لە ٣١ی ئابی ٢٠١٦ لە پێکھاتەی سەرەکی بەشداریکرد.

نوسەیری بانگھێشتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٧ کرا، بەرامبەر بە تۆگۆ، یەکەم گۆڵی تۆمارکرد، کە ٣-١ براوەبوون. نوسەیری لە جێگەی بەدر بانوون بانگھێشتی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ کرا، بەرامبەر بە ئیسپانیا گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد.

بانگھێشتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٩ کرا، بەرامبەر بە کۆتدیڤوار گۆڵی سەرکەوتنی تۆمارکرد. لە قۆناغی ١٦ بەرامبەر بە بێنین یەکسانبوون، لە لێدانی یەکلاکەرەوە نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات.

لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢١، نوسەیری بەرامبەر بە دوورگەکانی قەمەر لێدانێکی یەکلاکەرەوەی لەدەستدا، بەڵام ٢-٠ براوەبوون. لە قۆناغی ١٦، بەرامبەر بە مالاوی گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد، کە ٢-١ براوەبوون.

لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، نوسەیری بانگھێشتی ھەڵبژاردەی مەغریب کرا بۆ بەشداریکردن لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢، لە چارەکی کۆتایی بەرامبەر بە پورتوگال گۆڵی سەرکەوتنی تۆمارکرد، کە ١-٠ براوەبوون، گۆڵەکەی بە سەر تۆمارکرد، دوای ئەوەی ٢٫٧٨ مەتر بەرزبووەوە بۆ تۆپەکە، بەمەش مەغریب بوو بە یەکەم وڵاتی عەرەبی-ئەفریقی بگاتە نیوەی کۆتایی جامی جیھانیی فیفا.

ئامارەکان

[دەستکاری]

گۆڵە نێونەتەوەییەکان

[دەستکاری]
گۆڵە نێونەتەوەییە تۆمارکراوەکانی یووسف نوسەیری
ز٫ ڕێکەوت یاریگا بەرامبەر گۆڵ ڕێکەوت پاڵەوانیەتی
١٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧گابۆن تۆگۆ٣–١٣–١جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٧
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨ئیستۆنیا ئیستۆنیا٣–٠٣–١دۆستانە
٣٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ڕووسیا ئیسپانیا٢–١٢–٢جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨
٤٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨مەغریب مالاوی٢–٠٣–٠پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٩
٥٣–٠
٦٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨توونس توونس١–٠١–٠دۆستانە
٧٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩میسڕ کۆتدیڤوار١–٠١–٠جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٩
٨٥ی تەممووزی ٢٠١٩ بێنین١–١١–١ (١–٤ ل.ی.)
٩١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩بوروندی بوروندی٢–٠٣–٠پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢١
١٠٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠مەغریب سێنیگال٢–٠٣–١دۆستانە
١١١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠کامیرۆن کۆماری ئەفریقای ناوەندی٢–٠٢–٠پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢١
١٢٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢کامیرۆن مالاوی١–١٢–١جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢١
١٣٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢مەغریب ئەفریقای باشوور١–١٢–١پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢٣
١٤١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢مەغریب لیبێریا٢–٠٢–٠
١٥١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ئیمارات گورجستان١–٠٣–٠دۆستانە
١٦١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢یاریگای ئەلسەمامە، دەوحە، قەتەر کەنەدا٢–٠٢–١جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢
١٧١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢یاریگای ئەلسەمامە، دەوحە، قەتەر پورتوگال١–٠١–٠

سەرچاوەکان

[دەستکاری]