یوجین سێرنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یوجین سێرنان

لەدایکبوون١٤ی ئازاری ١٩٣٤
مەرگ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (٨٢ ساڵ)
ھۆکاری مەرگشێرپەنجەی خوێن
پیشەفڕۆکەوان
کەشتیوان ئەفسەری دەریایی، ئاسمانی، فڕۆکەوانی فڕۆکەی جەنگی، ژیاننامەنووس، بازرگان، و ئەندازیاری فڕۆکەوانی.
خەڵاتەکانئەندامێتی لە هۆڵی ناوبانگەکانی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی (١٩٨٢)،مەدالیای خزمەتگوزاری بەرزی ناسا (١٩٦٩)، ئەندامێتی فەخری لە هۆڵی فڕۆکەوانی نیشتمانی، ئەندامێتی فەخری لە هۆڵی ئاسمانی ئەمریکی [١]
وێبگەلاپەرەی یوجین سێرنان لە ئێمبد


یوجین سێرنان یوجین ئەندرۆ سێرنان لەدایکبووی ١٤ی ئازاری ١٩٣٤ - ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، ئەفسەرێکی خانەنشینکراوی هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە، کەشتیوانی ئاسمانی ناسا بووە، بەشێک بووە لە تیمی ئەرکی فڕۆکەی جێمینی 9A لە ساڵی ١٩٦٦ و ئەپۆلۆ ١٠ لە ساڵی ١٩٦٩، هەروەها فەرماندەی ئەرکی ئەپۆلۆ ١٧ بووە لە ساڵی ١٩٧٢، بە دوایین پیاو دادەنرێت کە لەسەر مانگ ڕۆیشتبێت، وە هەروەها وێنەی هەسارەی شینی گرتوە لەەر مانگ، لە شیکاگۆ لەدایکبووە، لە باوکێکی چیک و دایکی سلۆڤاکییە.[٢]

ووتەی بەناوبانگ[دەستکاری]

یوجین هەندێک وتەی بەنێوبانگی هەیە لە کاتی ئەو ئەرکانەی کە ئەنجامی داوە:

دڵم بە بینینی هەسارەی ماڵەوەم وەک تۆپێکی شین و درەوشاوە نوقم بوو: چووین بۆ گەڕان بەدوای مانگدا، بەڵام لە ڕاستیدا زەویمان دۆزیەوە.

دەربارەی ئەو گەشتەی کە لە ١٥ی تەمموزی ١٩٧٥، کاتژمێر بیست و سێ خولەکی پاشنیوەڕۆ بە کاتی مۆسکۆ ئەنجامدرا، کە لە ناوەندی بۆشاییی بایکۆنور، کەشتیی “سۆیوز-١٩”، کە کەشتیوانی بۆشایی ئاسمانی سۆڤیەت ئەلێکسی لیۆنۆڤ و ڤالێری کوباسۆڤی هەڵگرتبوو لە ساڵی ١٩٧٥، دوای ئەوە کەشتیی “ئەپۆلۆن” دوای ٧ کاتژمێر نێردرایە دەروەی زەوی » فڕۆکە ئەمریکییەکان لە کیپ کانیڤیرالوە لەگەڵ کەشتیوانی ئاسمانی تۆماس ستافۆرد و وینس براند و دۆناڵد سلایتۆن لەناو فڕۆکەکەدا. لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، یوجین سێرنان وتی:

پێموانییە هیچ کام لە بەشداربووانی پرۆسەی ئامادەکردنی بەرنامەی "سۆیوز-ئەپۆلۆن" لە کاتی کارلێککردنەکەدا (لە نێوان سۆڤیەت و ئەمریکییەکان) بۆچوونە سیاسییەکانی خۆی گۆڕیبێت. بەڵام ئێمە درک بە پێویستی دەکەین کە سەرنج بدەینە هەوڵدان بۆ ڕێزگرتن لە یەکتر و بەدەستهێنانی متمانەی یەکتر، نەک لەسەر ئەو پرسانەی کە دابەشمان دەکەن.

لە ئاهەنگی چلەمین ساڵیادی چوونی مرۆڤ بۆ سەر مانگ، یوجین سێرنان وتی:


دەبێت بگەڕێینەوە بۆ سەر مانگ، پێویستە زیاتر فێربین و بنکە دابمەزرێنین و تەلەسکۆپی نوێ لەسەر مانگ دابنێین و خۆمان بۆ چوون بۆ مەریخ ئامادە بکەین، چونکە ئامانجی سەرەکی مەریخە.

یوجین سێرنان لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

لاپەرەی یوجین سێرنان لە Encyclopædia Britannica Online ئینگلیزی لاپەرەی یوجین سێرنان لە Munzinger IBA ئەڵمانی