دەستووری مەزن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەستووری مەزن (یان مەزنترین دەستوو)[ئ] ناوێکە لە پەیمانی نوێ بەکاردێت بۆ پێناسەکردنی یەکەم یان دوو لە دەستوورەکان کە لەلایەن یەسووعەوە ئاماژەی پێدراوە وەک لە مەتا بەشی ٢٢ ئایەتی ٣٥ بۆ ٤٠، مەرقۆس بەشی ١٢: ئایەتی ٢٨ بۆ ٣٤، وە وەڵامەکە بۆ ئەو لە لۆقا بەشی ١٠ ئایەتی ٢٧[ئایەت ١]

پەیمانی نوێ[دەستکاری]

ئینجیلی مەرقۆس[دەستکاری]

یەکێک لە مامۆستایانی تەورات هات، گوێی لە گفتوگۆکەیان بوو، بینی عیسا وەڵامێکی باشی دانەوە، لێی پرسی: «چ ڕاسپاردەیەک لە هەموویان گرنگترە؟»

عیسا وەڵامی دایەوە: «لە هەموویان گرنگتر ئەمەیە: {ئەی ئیسرائیل گوێ بگرن، یەزدانی پەروەردگارمان یەک یەزدانە،

جا بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو بیر و بە هەموو تواناتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.}

لەدوای ئەویش ئەمەیە، {نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت،} هیچ ڕاسپاردەیەک لەم دوو ڕاسپاردەیە گرنگتر نییە.»

— مەرقۆس بەشی ١٢: ئایەتی ٢٨ بۆ ٣٤

ئینجیلی مەتا[دەستکاری]

یەکێکیان تەوراتناس بوو، پرسیاری لێکرد تاکو تاقی بکاتەوە:

«مامۆستا، گرنگترین ڕاسپاردەی تەورات چییە؟»

عیسا پێی فەرموو: «{بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و لە هەموو بیرتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.}

ئەمە گرنگترین و یەکەم ڕاسپاردەیە.

دووەمیشیان وەک ئەو وایە: {نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت. جا هەموو تەورات و پەیامی پێغەمبەران بەم دوو ڕاسپاردەیەوە بەندن.»

— مەتا: بەشی ٢٢ ئایەتی ٣٥ بۆ ٤٠

ئینجیلی لۆقا[دەستکاری]

تەوراتناسێک هەستا بۆ ئەوەی عیسا تاقی بکاتەوە و گوتی: «مامۆستا چی بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە میرات وەربگرم؟»

ئەویش پێی فەرموو: «لە تەوراتدا چی نووسراوە؟ چۆن دەیخوێنیتەوە؟»

وەڵامی دایەوە: «{بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو توانا و هەموو بیرتانەوە یەزدانی پەروەردگاری خۆتان خۆشبوێت،} هەروەها {نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.}

عیسا پێی فەرموو: «وەڵامەکەت ڕاستە، ئەمە بکە، ژیانی هەتاهەتایی بەدەستدەهێنیت.»

— لۆقا بەشی ١٠ ئایەتی ٢٥ بۆ ٢٨

پەیمانی کۆن[دەستکاری]

کتێبی پیرۆز > لێڤییەکان[دەستکاری]

«”تۆڵە مەستێنەوە و قین لە دڵ مەبە بەرامبەر کوڕی گەلەکەت، بەڵکو نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت. من یەزدانم.

— لێڤییەکان بەشی ١٩ ئایەتی ١٨

ھاوسێکەت وەک خۆتان خۆشبوێت[دەستکاری]

کاتێک پرسیار دەکرێت کامەیە مەزنترین دەستوورەکە، پەیمانی نوێی کتێبی پیرۆز باس لە یەسووع دەکات کاتێک لەکاتی ئامۆژگاری دوو ئایەت لە تەورات باس دەکات ئەوانیش "پێویستە تۆ یەزدانت خۆش بوێت، خودات بەھەموو دڵت و رۆحت و مێشکت خۆش بوێت" دواتر باس لە دووەم ئایەت دەکات " پێویستە ھاوسێکەت وەک خۆتان خۆش بوێت" زۆربەی مەسیحییەکان ئەم دوو دەستوورە بەیەکەوە وەک بنچینەیەکی سەرەکی ئایینی مەسیحی دەبینن، وە دووەم دەستوور وەک یاسای زێرین دانراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


ئایەتەکان[دەستکاری]

  1. ^ وەڵامی دایەوە: «{بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو توانا و هەموو بیرتانەوە یەزدانی پەروەردگاری خۆتان خۆشبوێت،}[f] هەروەها {نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.}[g] »



ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found