سینان ئۆغان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سینان ئۆغان
Sinan Oğan لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٤ی ئازاری ١٩٦٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٥٥ ساڵ)
ڕەشقەلاس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Marmara University لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
  • Azerbaijan State University of Economics لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبپارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Taraggi Medal (٢٠١١) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttps://www.sinanogan.com/ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەئەندام پەرلەمانی تورکیا (٢٠١١–٢٠١٥) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سینان ئۆغان (بە تورکی: Sinan Oğan؛ لەدایکبووی ١ی ئەیلوولی ١٩٦٧ لە ڕەشقەلاس) سیاسەتوانێکی تورک و نوێنەری پێشووی ڕەشقەلاس لە پەرلەمانی تورکیا (٢٠١١–٢٠١٥) لە سەر لیستی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست بوو.[١]

ئەو لە بنەماڵەیەکی ئازەربایجانی لە ڕەشقەلاس (ئیدر) لە ساڵی ١٩٦٧ لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٨٩ بەشی بەڕێوەبردنی زانکۆی مەڕمەڕە دەرچووە. لە ساڵی ١٩٩٣ ھەتا ٢٠٠٠ ئۆغان وەکوو جێگری سەرۆکی زانکۆی ئابووریی دەوڵەتی ئازەربایجان (بە ئازەربایجانی: Azərbaycan Devlet İqtisad Universiteti) کاری کردووە.[٢] لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٣ كاندیدا لە ھاوپەیمانی ئاتا بوو، بەڵام دەنگی تەواوى بەدەست نەھێنا و تەنیا ٥٪ دەنگەکانی بردەوە و بۆ گەڕى دووەم لە کێبرکێی ھەڵبژاردن دوورخرایەوە. بەگوێرەی ھەواڵەكان بەر لە دەنگدان بۆ گەڕى دووەم داواى لە لایەنگرانی کردووە کە دەنگی خۆیان بدەن بە ئەردۆغان، پاش رێککەوتن لەسەر درێژەدان بە شەڕ دژی پارتی کرێکارانی کوردستان و گەڕاندنەوەى پەنابەرانی شەڕی سووریا.[٣] لەلای خۆی، ئەردۆغان بێ ئاگایی نیشاندا لە ھیچ رێككەوتنێكی مەرجدار و پێشوەختە لەگەڵ ئۆغان.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]