ڕاکردن لە بەندیخانە (وەرزی دووەم)
وەرزی دووەم لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ھەڵاتنی گەورە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ٢١ی ئابی ٢٠٠٦ لە ڕۆژی دوو شەممە کاتژمێر ٩:٠٠ی شەو (ناوچەی کاتی ڕۆژھەڵات) لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فۆکس دەستی بە پەخشکردن کرد. ھەڵاتنی گەورە لە لایەن Adelstein-Parouse Productions لەگەڵ Rat Television و Original Television Movie و کەناڵی فۆکسی سەدەی بیستەم بەرھەمھێنراوە.[١] وەرزەکە لە ٢٢ ئەڵقە پێکدێت، و لە نیسانی ٢٠٠٧ کۆتایی ھات.
ھەڵاتی گەورە دەربارەی دوو برا دەسوڕێتەوە، کاتێک یەکێکیان بە لەسێدارەدان سزا دەدرێت، برا بلیمەتەکەیشی پیلان بۆ دەرھێنانی لە زیندان دادەنێت پاشان بە مەبەست خۆی دەخاتە زیندانەوە. دوو براکە لەگەڵ شەش زیندانی تر دەتوانن لە چاکسازی ڕووباری فۆکس ڕابکەن، و وەرزی دووەم باسی بەدواکەوتی کۆمەڵەکە دەکات.[٢] ناویان لێنرا "ھەشتەکەی ڕووباری فۆکس"،[٣] کۆمەڵەکە جیابوونەوە، و ھەر یەکێکیان چوو بە ڕێگای خۆیدا، و زۆر بە کەمی چاویان بە یەک دەکەوت. زۆر پەلەقاژەیان کرد بۆ ڕاکردن لە پۆلیس و ئەو کۆمەڵەیەی کە بە کۆمپانیا ناسراون کە دەیانەوێت بیانکوژن.
لەم وەرزەدا، سێ کەسایەتی سەرەکی بوو بە لاوەکی، و لە بەرامبەردا ھەندێک کەسایەتی بوو بە سەرەکی و کەسایەتی نوێش ھاتە ناوەوە. لە داڵاس لەبەر نزیکییەکەی لە ڕووداوەکانی وەرزەکە، وەرزەکە لەوێ تۆمار کرا. ڕووداوەکانی ئەڵقەی کۆتایی لە پێنساکۆلا لە ویلایەتی فلۆریدا تۆمار کرا، وەک پەنەما. ڕاکان دەربارەی وەرزەکە بەریەککەوتن، بەڵام زیادکردنی وێڵیام فیکنەر پێشوازییەکی زۆری بەدەستھێنا.
بەرھەمھێنان
[دەستکاری]ئەکتەرەکان
[دەستکاری]وەرزی دووەم نۆ ئەکتەری ھەڵبژارد بۆ پاڵەوانێتی لە زنجیرەکەدا.[٤] لەباتی دە لە وەرزی یەکەم زنجیرەکە.[٥] پێنج کەس لە ھەشت ھەڵاتووەکە بە شێوەیەکی دوو بارە بە درێژای ئەڵقەکانی زنجیرەکە دەرکەوتوون، ئەمەش لە کاتێکدا سیانەکەی تر بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ دەرکەوتوون. وێنتوۆرت میلەر ڕۆڵی مایکڵ سکۆفیڵد دەگێڕێت، ئەندازیارێکی بلیمەت کە پیلانی ڕاکردنەکەی داناوە لە پێناو ڕزگار کردنی براکەی. دۆمینیک پۆرسێڵ ڕۆڵی برای پاڵەوانەکە لینکۆڵن بۆرۆنز دەگێڕێت، کە ئەو برای مایکڵە و سزای لەسێدارەدانی ھەیە لەبەر کوشتنی "ترینس ستێدمان" برای سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان. ئاموری نۆڵاسکۆ کە ڕۆڵی فێرناندۆ سوکرێ گێڕا، ھاوڕێکەی مایکڵ لە قاوشەکەیدا کاتێک زانی خۆشەویستەکەی ماریکروز دیلگادۆ دووگیانە بڕیاریدا ڕابکات. و ڕۆبێرت نیپەر کە ھەڵسا بە گێڕانی ڕۆڵی تی-باگ، دەستدرێژیکەرێکی سپی تووندەڕەو کە ھەوڵدەدات تۆڵە لە زیندانییەکانی تر بکاتەوە لەبەر قرتاندنی دەستی. و ڕۆکمۆند دونبار کە ڕۆڵی سی-نۆت گێڕا، سەربازێکی پێشوو کە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ لای خێزانەکەی. و سارا وەین کالیز کە ڕۆڵی سارا تانکریدی دەگێڕێت، پزیشکێکی پێشوو لە زیندان و خۆشەویستی مایکڵ. و پوڵ ئادڵستان کە ڕۆڵی پوڵ کێلەرمەن دەگێڕێت، بریکاری خزمەتی نھێنی کە دواتر بۆ تۆڵەکردنەوە لە کۆمپانیاکە یارمەتی مایکڵ و بۆرۆنز دەدات.[٤] و وەید ویلیامز کە ڕۆڵی براد بێلێک دەگێڕێت، پاسەوانێکی پێشووی زیندان کە ھەوڵ دەدات خەڵاتەکەی سەر ھەڵاتووەکان بەدەست بھێنێت.[٦] وێڵیام فیکنەر ھات بۆ ئەوەی ڕۆڵی ئەڵێکساندەر ماھۆن بگێڕێت، بریکاری نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکان کە بەرپرسە لە بەدواکەوتنی ھەڵاتووەکان. ئەمەش لە کاتێکدا مارشاڵ ئاڵمان کە ڕۆڵی ئێڵ. جەی دەگێڕا، و ڕۆبن تۆنی کە ڕۆڵی ڤێرۆنیکا دۆنۆفان دەگێڕا، و پیتەر ستۆرمار کە ڕۆڵی جۆن ئابروتسی دەگێڕا، گۆڕا بۆ بوون بە لاوەکی یان ھەڵوەشاننەوە.[٤]
تۆمارکردن
[دەستکاری]تۆمارکردن لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ لە دالاس لە ویلایەتی تێکساس دەستی پێکرد لەبەر نزیکی لە ڕووداوەکانی زنجیرەکە لێیەوە.[٧]
دەرچوون
[دەستکاری]نرخاندن
[دەستکاری]ئەڵقەی یەکەمی ئەم وەرزە نزیکەی ٩٬٤ میلیۆن بینەری ئەمریکی بەدەستھێنا،[٨] ئەمەش لە کاتێکدا ١٠٬٥ میلیۆن بینەری ئەمریکی سەیری ئەڵقەی یەکەم لە وەرزی یەکەم کرد.[٩] ئەڵقەی کۆتایی لە وەرزی یەکەم نزیکەی ١٠٬٢٤ میلیۆن بینەری ئەمریکی بەدەسھێنا.[١٠] و ئەڵقەی شیکاگۆ نزیکەی ١٠٬١٢ میلیۆن بینەری ھەبوو ھەروەھا زۆرترین بینەری ھەبوو لە ئەڵقەکانی وەرزەکەدا.[١١] بەڵام ئەڵقەی کۆتایی زنجیرەکە ٨٬١٢ بینەری ئەمریکی بەدەستھێنا ھەر بۆیە بۆ بە کەمترین ئەڵقە لە ڕووی سەیرکردنەوە لە مێژووی وەرزەکەدا.[١٢] لە کاتێکدا زنجیرەکە بە گشتی بووە خاوەنی ڕێژەی ٩٬٣٠ بۆ ھەموو ئەڵقەکانی. وە لە ئۆستوراڵیا، ئەڵقەی یەکەمی وەرزەکە ١٬٢٢ میلیۆن بینەری بەدەستھێنا،[١٣] بەڵام ڕێژەکە بە ڕیزبەندی دابەزی.[١٤] لە شانشینی یەکگرتوو، بەشی زنجیرەکە لە وەرزی یەکەمدا لە ٩% بۆ ٨٬٥% دابەزی لە وەرزی دووەمی زنجیرەکەدا. ئەڵقەی پێش کۆتایی وەرزی فاین دێڵ کاوینۆ ۱,۲ میلیۆن بینەری بەدەستهێنا، و ۷% ڕێژەی بینەری بەدەستهێنا. وە وەک ئەنجامێک، کەناڵی پێنجەم بڕیاریدا وەرزی سێیەم پەخش نەکات.[١٥] بەڵام لە کەنەدا پەخشکرا و شوێنێکی لە ناو دە بەرزترین زنجیرەی تەلەڤیزۆنی لە ڕووی نرخاندنەوە لەسەر هێڵێ تەلەڤیزۆنی جیهانی بەدەستهێنا.[١٦]
دەرچوونەکانی دیڤیدی
[دەستکاری]وەرزەکە بە ناوی هەڵاتنی گەورە: وەرزی دووەم لەسەر کۆمەڵەیەک لە شەش دێسک لە ناوچەی دیڤیدی یەکەم لە ویلایەتە یەگکرتووەکان ٤ی ئەیلوولی ۲۰۰۷ دەرچوو. بۆ ئەو بیست و دوو ئەڵقەی کە پەخشکرا لێدوان لەسەر ئەڵقەکان و گرتە لە پشتی پەردەوە زیادکرا کە "گەڕانەوەی زنجیرەکە" و "گۆڕینی داڵاس لە ئەمریکا"ی تێدابوو. هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ جێبەجێکار و بەرهەمهێنەری زنجیرەکەی تێدابوو، کە لە نێوانیاندا دروستکەری زنجیرەکە و نووسەری سەرەکی پۆڵ شویرینگی تێدابوو. هەمان کۆمەڵە لە ۲ی ئابی ۲۰۰۷ لە ناوچەی ۲ پێش دوو هەفتە لە دەرچوونی لە ناوچەی ۱ دەرچوو، لەگەڵیا ئەڵقەی یەکەم لە وەرزی شەشەمی ۲٤ لە ۱۹ی ئەیلوولی ۲۰۰۷ لە ناوچەی ٤ دەرچوو.[١٧][١٨][١٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Prison Break Season 2». فرایتی. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «A first look at the second season of Prison Break». ئینتەرتەینمەنت ویکڵی. August 4, 2006. لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە. دەقی « Prison Break » پشتگوێ خرا (یارمەتی); دەقی « Television News » پشتگوێ خرا (یارمەتی); دەقی « TV » پشتگوێ خرا (یارمەتی); دەقی « Entertainment Weekly » پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی
|یەکەم=
پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|کۆتا=
پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری|ناونیشان=
و|سەردێڕ=
زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە|ڕێکەوتی سەردان=
ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی) - ^ «FOX Broadcasting Company: Prison Break». Fox. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب «Prison Break: Season 2». ئای جی ئێن. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Prison Break: Season 1». ئای جی ئێن. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Mitovich, Matt Webb (٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧). «Prison Break: Will Linebacker "Terry Tate" Sack Bellick?». TV Guide. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ماڕکئەپی لار یان تۆخ ڕێگەی پێ نادرێ لە:|بڵاوکەرەوە=
(یارمەتی) - ^ «New Prison Break to Be Filmed in Dallas — MSN TV News». ئێم ئێس ئێن. ١٥ ئایاری ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «Premieres, finales falter». یو ئێس ئەی تودەی. ٢٩ أغسطس ٢٠٠٦. لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە. پارامەتری نەناسراوی
|یەکەم=
پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|کۆتا=
پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری|ناونیشان=
و|سەردێڕ=
زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە|ڕێکەوتی سەردان=،|ڕێکەوت=
ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی) - ^ الثلاثاء ٣٠ أغسطس 2005 03:01 PM PT (٣٠ ئابی ٢٠٠٥). «Zap2it — TV news — Prison Breaks Strong for FOX». Tribune Media Services. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: دەقی «,00.html» چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); دەقی «1» چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); دەقی «97287» چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ^ «Weekly Program Rankings». ABC Medianet. ٢٣ مایو ٢٠٠٦. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «Weekly Program Rankings». ABC Medianet. ١٣ی شوباتی ٢٠٠٧. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Weekly Program Rankings». ABC Medianet. ١٠ نیسانی ٢٠٠٧. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «Heroes and Prison Break Deliver for Seven». World Screen. ٢ی شوباتی ٢٠٠٧. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Dunn, Emily (٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٧). «Cult shows air sooner to curb downloads». سیدنی مۆرنینگ ھێراڵد. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ماڕکئەپی لار یان تۆخ ڕێگەی پێ نادرێ لە:|بڵاوکەرەوە=
(یارمەتی) - ^ Sweney, Mark (٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٧). «Sky One snatches Prison Break». گاردیان. لە ۷ی ئازاری ۲۰۱٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ماڕکئەپی لار یان تۆخ ڕێگەی پێ نادرێ لە:|بڵاوکەرەوە=
(یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «CanWest Global Communications Corp. Reports Fourth Quarter 2007». Bloomberg L.P. ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧. لە ۷ی ئازاری ۲۰۱٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریdvdrelease
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریregion22
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریezydvdre
نەدراوە
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |