بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕاکردن لە بەندیخانە (وەرزی یەکەم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕاکردن لە بەندیخانە (وەرزی یەکەم)
پەڕگە:Prison Break season 1 dvd.jpg
پۆستەری دی ڤی دی
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکان
ژ.ی ئەڵقەکان٢٢
بڵاوکردنەوە
تۆڕھێڵی تەلەڤیزیۆنی فۆکس
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٩ی ئابی ٢٠٠٥ (2005-08-29) –
١٥ی ئایاری ٢٠٠٦ (2006-05-15)

وەرزی یەکەم لە زنجیرە درامای تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکی ڕاکردن لە بەندیخانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا لە ڕۆژی دووشەممە لە ٢٩ی ئابی ٢٠٠٥ لە کاتژمێر ٩:٠٠ی دوا نیوەڕۆ (بە کاتی ناوچەی ڕۆژھەڵات) لەسەر ھێڵی تەلەڤیزیۆنی فۆکس پەخش کرا. وەرزی یەکەمی زنجیرەکە لە ٢٢ ئەڵقە پێکدێت و لە ١٥ی ئایاری ٢٠٠٦ کۆتایی ھات.

ڕاکردن لە بەندیخانە باس لە دوو برا دەکات کاتێک یەکێکیان بە لەسێدارەدان سزا دەدرێت، برا بلیمەتەکەیشی پیلان بۆ دەرھێنانی لە زیندان دادەنێت پاشان بە مەبەست خۆی دەخاتە زیندانەوە.[١] لە ئەڵقەی کۆتایی لە زنجیرەکە دوو براکە لەگەڵ شەش زیندانی تر دەتوانن لە چاکسازی ڕووباری فۆکس ڕابکەن. بێجگە لە بیست و دوو ئەڵقەکە، لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ زنجیرەیەکی تایبەت بە ناوی «پشتی دیوارەکان» پەخش کرا.

دە ئەکتەر لە وەرزی یەکەمدا بوونەتە خاوەنی پاڵەوانێتی، لەگەڵ ژمارەیەکی گەورە لە کاراکتەری پاڵپشتیکەر. زۆربەی دیمەنەکانی زنجیرەکە لە شیکاگۆ و ناوچەکانی دەوروبەری تۆمار کراوە، وەک چاکسازی ڕووباری فۆکس زیندانی جۆلێت کە لە ساڵی ٢٠٠٢ داخرا. بە شێوەیەکی گشتی ڕەخنەکان ئەرێنی بوون. لە ٨ی ئابی ٢٠٠٦ وەرزی یەکەم لەسەر شێوەی دیڤیدی لە شەش دیسکدا دەرچوو و بە ناونیشانی ڕاکردن لە بەندیخانە: وەرزی یەکەم (بە ئینگلیزی: Prison Break: Season One) بڵاوکرایەوە.

بەرھەمھێنان

[دەستکاری]

ئەکتەرەکان

[دەستکاری]

وەرزی یەکەم دە ئەکتەر ھەڵبژێردران وەک پاڵەوانی زنجیرەکە. وێنتوۆرت میلەر بە ڕۆڵی مایکڵ سکۆفێڵد، و دۆمینیک پۆرسێڵ ڕۆڵی برای پاڵەوانەکە لینکۆڵن بۆرۆنزی دەگێڕێت. زیندانییەکانی تر بریتین لە فێرناندۆ سوکرێ کە ئاموری نۆڵاسکۆ ڕۆڵەکەی گێڕاوە، و تی-باگ کە ڕۆبێرت نیپەر ڕۆڵەکەی گێڕاوە، و جۆن ئابروزی کە پیتەر ستۆرمار ڕۆڵەکەی گێڕاوە، و سی-نۆت کە ڕۆکمۆند دونبار ڕۆڵەکەی گێڕاوە. بێجگە لەمانە، پارێزەرەکەی لینکۆڵن ڤێرۆنیکا دۆنۆفان کە ڕۆبن تۆنی ڕۆڵەکەی دەگێڕێت، و ئێڵ.جەی کە مارشاڵ ئاڵمان ڕۆڵەکەی دەگێڕێت، و براد بێلێک کە وەید ویلیامز ڕۆڵەکەی دەگێڕێت، و سارا تانکریدی کە سارا وەین کالیز ڕۆڵەکەی دەگێڕێت، و پوڵ کێلەرمەن کە پوڵ ئادڵستان ڕۆڵەکەی دەگێڕێت، و توینەری زیندانی کە لەین گاریسۆن ڕۆڵەکەی دەگێڕێت تێیدا بوونی ھەیە.

کەسایەتی زۆر دەرکەوتووە، وەک ئەفسەری چاکسازی ڕووباری فۆکس ھێنری بۆب، کە ستەیسی کیچ ڕۆڵەکەی گێڕا، و چارڵز وستمۆرلاند کە میۆس واستۆن ڕۆڵەکەی گێڕاوە، و پارێزەر نیک سافرین کە فرانک گرێڵۆ ڕۆڵەکەی گێڕاوە، و بریکار دانیاڵ ھێڵ کە دانی مکاسی ڕۆڵەکەی گێڕاوە، و ھەروەھا جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان کارۆلین ڕینۆڵدز.

تۆمارکردن

[دەستکاری]

زۆربەی بەشەکانی زنجیرەکە لە ناوە و دەرەوەی شیکاگۆ تۆمار کراوە.[٢][٣] زیندانی جۆلیت کە لە ساڵی ٢٠٠٢ داخرا، بوو بە بنکەی ڕاکردن لە بەندیخانە لە ٢٠٠٥، ناوی نرا چاکسازیی ڕووباری فۆکس. ئەو دیمەنانەی کە لە قاوشەکەی لینکۆڵن و نەخۆشخانەکە و گۆڕەبانی زیندانەکەدا تۆمار کراوە ھەمووی ناوچەی ناو جۆلیتە.[٤] زۆربەی ئەندامەکانی تیمەکە دەترسان بچنە ناویەوە لەبەر ئەوەی پێیان وابوو کە خێوی تێدایە.[٢] بەشەکانی تری زیندانەکە لە ناو جۆلیتدا دروستکراوە، ھەروەھا ڕۆڵی ئەو زیندانانەی کە دانیشتووانی زیندانە گشتییەکەی تێدایە، قاوشەکە لە سێ ڕۆڵ پێکدەھات (لەباتی دوو کە لە زیندانە ڕاستەقینەکاندا ھەیە)، و زیندانەکان گەورەتر بوو لە زیندانە ڕاستەقینەکان ئەمەش بۆ جێبوونەوەی کامێرا و ئەکتەرەکان. دیمەنە دەرەکییەکان لە ناوچەکانی شیکاگۆ و ودستۆک و جۆلیت لە ئیلینۆی تۆمارکراوە. ئەم شوێنە دەرەکییانە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئۆھەیر و تۆرنتۆ لە ئۆنتاریۆ دەگرێتەوە. ئەڵقەکانی ڕاکردن لە بەندیخانە لە ویلایەتی ئیلینۆی دوو ملیۆن دۆلاری تێچوو، وە داھاتەکەی ٢٤ ملیۆن دۆلار بوو لە ٢٠٠٥.[٢]

دەرچوون

[دەستکاری]

ڕەخنەکان

[دەستکاری]

مێتاکریتیک بۆ ئەم وەرزە نمرەی بەرزی داوە، کە لە ٦٥ ڕەخنە ٣٢ی ئەرێنی بوو، کە ئەمەش ڕەخنەیەکی ئەرێنییە.[٥] نیویۆرک تایمز لەسەر ڕاکردن لە بەندیخانە وتوویەتی «لە زۆربەی زنجیرە نوێکانی ئەم سەردەمە بەجۆشترە، و یەکێکە لە ھەرە داھێنەرەکان».[٦] لە بەرامبەردا، واشینگتن پۆست ڕەخنەی لە زنجیرەکە گرتووە، بەھۆی شێوەی گێڕانەوەکەی.[٧]

نرخاندن

[دەستکاری]

ئەڵقەی پێشەکی نزیکەی ١٠٬٥ ملیۆن بینەری ھێنا کە بەمەش کەناڵی فۆکس «بەرزترین ڕێژەی سەیرکردن بۆ ڕۆژی دووشەممە لە ھاویندا بەدەست ھێنا کە لە کاتی ئالی مکبێڵ و شوێنی میلڕۆز کە لە ئەیلوولی ١٩٩٨ پەخشکرا ھیچ زنجیرەیەکی تر وەری نەگرتووە» پێیدرا.[٨] زنجیرەکە ھەفتانە بووە خاوەنی نزیکەی ١٠ ملیۆن بینەر بوو.[٩] ھەروەھا سەرەتا وەرزەکە ١٣ ئەڵقە بوو، بەڵام بە ھۆی ناوبانگەکەیەوە بۆ ٢٢ ئەڵقە زیادکرا.[١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Episode 101 "Pilot"». Recaps. ھێڵی تەلەڤیزیۆنی فۆکس. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئایاری ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا ب Ryan, Maureen, "Joliet prison is a 'Break'-out star", شیکاگۆ تریبون. August 24, 2005. Retrieved on December 5, 2005.
  3. ^ "Inside Prison Break: Chain male" سیدنی مۆرنینگ ھێراڵد. February 1, 2006. Retrieved on October 10, 2006.
  4. ^ Set Visit: Prison Break ١٥ی ئایاری ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ئای جی ئێن. March 17, 2006. Retrieved on September 14, 2006.
  5. ^ «Prison Break (Fox)». Metacritic. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  6. ^ Stanley، Alessandra (٢٩ی ئابی ٢٠٠٥). «Jailhouse Heroes Are Hard to Find». The New York Times. لە ٥ی ئازاری ۲۰۱٨ ھێنراوە. {{cite web}}: ماڕکئەپی لار یان تۆخ ڕێگەی پێ نادرێ لە: |بڵاوکەرەوە= (یارمەتی)
  7. ^ Shales، Tom (٢٩ی ئابی ٢٠٠٥). «'Prison Break': Sharpen Up Those Spoons». واشینگتن پۆست. لە ٥ی ئازاری ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  8. ^ «'Prison' Breaks Strong for FOX». Zap2it. ٣٠ی ئابی ٢٠٠٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  9. ^ «Prison Break's big debut». زە ئەیج. ٢ی شوباتی ٢٠٠٦. لە ٥ی ئازاری ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  10. ^ «The Prison Break fall finale: Give us a break!». ئینتەرتەینمەنت ویکڵی. ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ۲۰۱٨ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]