لینکن بۆرۆز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لینکۆڵن بۆرۆز
باوکAldo Burrows
دایکChristina Scofield
خوشک و برامایکڵ سکۆفێڵد
منداڵL.J. Burrows
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
پیشەتاوانبار، murderer
ئافرێنەرPaul Scheuring
ڕۆڵگێڕدۆمینیک پورسێڵ
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەردەکەوێت لە بەرھەمیھەڵاتنی گەورە
دوژمنThe Company، William Kim

لینکۆڵن بۆرۆز (بە ئینگلیزی: Lincoln Burrows) کەسایەتیەکی خەیاڵییە لە زنجیرەی ئەمریکی ڕاکردن لە بەندیخانە کە لەلایەن ئەکتەری بەریتانی-ئوستوراڵی دۆمینیک پورسێڵ ڕۆڵەکە دەگێردڕێت. چیرۆکی زنجیرەکە لە دەوری تۆمەتبارکردنی کەسایەتییەکە دەسوڕێتەوە لە کوشتنی برای جێگری سەرۆکی ئەمریکا و پلانی براکەی بە ناوی مایکڵ سکۆفیڵد (کە وێنتوۆرت میلەر ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت)، بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە زیندان ھەڵبێت و دوور بکەوێتەوە سێدارەدان. دوای مردنی دایکی، لینکۆڵن بوو بە بەرپرسیار لە مایکل برای.  لە ساڵی دووەمی خوێندنیدا وازی لە قوتابخانەی ئامادەیی مۆرگان پارک لە شاری تۆلیدۆ لە ویلایەتی ئۆھایۆ ھێنا و ڕووی لە شیکاگۆ کردووە و لەوێ دەستی بە کاری تاوانکاری کردووە. پێش ئەوەی بە تاوانی کوشتنی برای جێگری سەرۆک کارۆلین ڕینۆڵدز (کە پاتریشیا وێتیگ ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت) سزا بدرێت، پێشتر بە تاوانی دزیکردن و زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵی و ھەڵگرتنی مادەی ھۆشبەر و کەلوپەل سزای لەسەر بووە.  لەو قۆناغەدا لەگەڵ لیزا ڕیکس کوڕێکی بوو بە ناوی لینکۆڵن بورۆس جونیۆر. کاتێک مایکڵ تەمەنی گەورە بوو، لینکۆڵن ٩٠ ھەزار دۆلاری بە مایکڵدا بۆ خوێندنی کۆلێژ و پێی وت کە نیوەی بیمەی ژیانی دایکیەتی، لە ڕاستیدا بیمەی ژیاونی لەو شێوەیە نەبوو، بەڵکو پارەی لینکۆڵن خۆی بووە بۆ مایکڵی برای دابینی کردبوو. لینکۆڵن وەک یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکان ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرەکەدا دەبینێت و لە ھەموو ئەڵقەیەکدا دەردەکەوێت. زۆرجار لە زنجیرەکەدا پەیوەندی نێوان براکان لە ڕێگەی ئەو قوربانیدانانەی کە ھەریەکەیان لە بەرامبەر ئەوی دیکەدا دەیدەن، دەکۆڵرێتەوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]