ڕاکردن لە بەندیخانە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھەڵاتنی گەورەەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە ھەڵاتنی گەورە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ھەڵاتنی گەورە (ڕوونکردنەوە).
ڕاکردن لە بەندیخانە
Prison Break
چەشندراما
سەرکێشی
ئاکشن
تاوان
دانەرپۆل شویرنگ
ئەکتەرانوێنتۆرث میلەر
دۆمینیک پارسێل
ڕۆبن تونەی
پیتەر ستۆرمایەر
ئاموری نولاسکۆ
مارشاڵ ئارمان
وادێ ویلیامس
پاول ئەدیلستێن
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ئیسپانی
عەرەبی
ژمارەی وەرزەکان٥
ژمارەی ئەڵقەکان٩٠
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەرمارتی ئەدیلستێن
پۆل شویرنگ
ماوەی پەخش٤٢ خولەک
پەخش
تۆڕفۆکس
نێت تیڤی (کوردی)
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٩ی ئابی ٢٠٠٥ – ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧

ڕاکردن لە بەندیخانە (بە ئینگلیزی: Prison Break) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی سەرکێشی ئەمریکییە، لە لایەن پۆل شویرنگ ەوە دروست کراوە. لە کەناڵی (فۆکس)ی ئەمریکی پەخشکرا.
بۆ یەکەم جار زنجیرەکە لە ٢٩ی ئابی ٢٠٠٥ پەخشکرا، لە ٣٠ ئایاری ٢٠١٧ بە کۆی ٩٠ زنجیرە لە ٥ وەرز کۆتایی پێھات.

پوختە[دەستکاری]

زنجیرە درامای ڕاکردن لە بەندیخانە درامەیەکی سەرکێشی و تاوانی ئەمریکییە لە دەرھێنانی پۆلشویرینگە، دراماکە ٥ وەرزە و ٩٠ زنجیرەی ٤٢ خولەکییە، ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکرایەوە، چیرۆکی دراماکە/

وەرزی یەکەم[دەستکاری]

دوای ئەوەی کارەکتەر (لینکن بۆرۆوز) تاوانبار دەکرێ بە کوشتنی برای سەرۆک، دوای ئەوەی برای بۆرۆز (مایکڵ سکۆفێلد) بۆی دەردەکەوێت براکەی بێ تاوانە ھەڵدەستێ واز لە پیشەکەی خۆی دێنێت کە ئەندازیاری تەلارسازییە و بە پلانێکی سەیروسەمەرە خۆی بەگرتن دەدات و دەچێتە زیندانی فۆکس ڕیڤەر و براکەی لە گەورەترین زیندانی ئەمریکی (فۆکس ڕیڤەر) ڕزگار دەکات.

وەرزی دووەم[دەستکاری]

پاش ئەوەی مایکل و براکەی لەگەل چەند زیندانییەکی تر (سۆکری و سی نۆت و تیباگ…) لە زیندان ڕادەکەن، ھەر یەک لە براد بیڵکی پاسەوان و ئەلێکس ماھۆن و پاول کێلێرمانی فیدڕال. سێ لەوانە دەبن تامەزرۆی گرتنەوەی ئەم ھەڵاتوانە بن، و ماھۆن کار بۆ کۆمپانیا دەکات بۆ ئەوەی خێزانەکەی نەکوژن و لەلایەکی ترەوە ماھون باوکی مایکڵ دەکوژیت بویە ئەمەش وا لە دوو براکە دەکات کێشەیەکی تایبەتیان ھەبێت لەگەڵ ماھون. دواتر باسی کۆمپانیاش دەکەین، سارا یەکێکە لەو دکتۆرانەی لە زیندان. کار دەکات و عاشقی مایکل دەبێت و یارمەتی دەدات لە ھەڵاتنەکە، بەم جۆرە ھەندێ لەو ھەڵاتوانە دەکوژرێن و مایکل و بۆرۆز (لینک) و تیباگ و سووکری بەرەو وڵاتی پاناما ڕا دەکەن و لەوێ لەگەڵ ئەلێکس و بیلیک دەکەونە زیندانی سۆنا جگە لە سووکری و لینک کە مەترسیدارترین. زیندانە و بەر لەمان کەس بە زیندویی ناھاتونەدەر لە سۆنا.

وەرزی سێیەم[دەستکاری]

زیندانی سۆنا لە پاناما لە ناو خۆ لە ژێر دەستی حکوومەت دانییە، ئەم زیندانە لە ناوخۆ لێچێرۆ سەرپەرشتی دەکات و ھەر کەس بە کێشەبێت ئەوا شەر دەکەن و دەبێ یەکێک ئەوەی تر بکوژێت، مایکل لە پێناو پارستنی سارا خۆی ڕادەستی ئەو زیندانە کردوە، کۆمپانیا جارێکی تر کێشە بۆ مایکل دروست دەکات و برازاکەی و سارا دەگرن داوا لە مەیکل دەکەن زیندانییەک لەوێ لەگەل خۆی دەربێنێت بۆیە مایکل لەوێش بە پلانێکی سەمەرەتر لەوێش دەردەچێت.

وەرزی چوارەم[دەستکاری]

لەم وەرزە بە٢٢ زنجیرە بە کۆبونەوەی مایکل و ھاوڕێکانی بۆ کارکردنی دژی کۆمپانیا دەست پێ دەکات (کۆمپانیا دەزگایەکە دەستەڵاتی لە ھەموو کارمەندێک و بەرپرسێکی حکوومەت زیاترە و ھەموو دەستەلاتێکی ھەیە و باوک و دایکی مایکلیش سەرەتا کاریان. بۆ کردون. بەلام باوکی مایکل دژی کۆمپانیا وەستاوەتەوە) تاکە ڕێگا بۆ ڕوخاندنی کۆمپانیا دۆزینەوەی سیلایە کە ئامێرێکە ھەموو بەڵگە و زانێارییەکی کۆمپانیای تێدایە و لە شوێنی زۆر پارێزراو و نھێنی ھەڵگراوە مایکل و ھاوڕێکانی بە پلانێکی تر سیلا بە دەست دێنن و دواتر کێشەی گەورەتریان دێتە پێش بەوەی دایکی مایکل و جەنەرال شەر دەکەن. بۆ سەندنی سیلا لە مایکل دواتر سارا دایکی مایکل دەکوژێت و جەنەرالیش دەگیرێت و کۆمپانی دەروخێت لە کۆتایی ھەموویان ئازاد دەبن و مایکل و سارا ھاوسەرگیری دەکەن بەڵام سارا بە کوشتنی دایکی مایکل دووبارە زیندانی دەکرێت بۆیە بۆ جاری سێیەم بە فیلمی Prison Break: The Final Break مایکل بە پلانێک سارا ڕزگار دەکات بەلام لە کۆتا دەرگا مایکل شکست دێنێت لە کارتی کردنەوە بۆیە ناچار دوو وایەر لێک دەدات و شوێنەکە دەتەقێتەوە و مایکل دەمرێت…

وەرزی پێنجەم[دەستکاری]

لەم وەرزەیا دوای حەوت ساڵ بەسەر ھەموو ڕووداوەکان و دوای ئەوەی لینکن وا دەزانێت مایکڵ مردووە بەڵام تیباگ (سیودورو باگوێڵ) ئازد دەکریت و بەجۆرێک بۆی کەشف دەبیت کە مایکڵ نەمردوە و لە وڵاتی یەمەنە و دواتر لینکن برای (مایکڵ) ئاگەدار دەکاتەوە و لینکن بەرەو یەمەن دەروات و لە لایەکی ترەوە سارا ھاوسەری پێشوی مایکڵ ھاوسەر گیری کردوە لەگەڵ کاربەدستێکی حوکومەت بەڵام سارا وا دەزانێت ھاوسەرەکەی ناوی (جەیکەب) نازانیت ناوی ڕاستی پوسایدونە و و ھەر پوسایدونیش مایکڵی بە مردوو لە قەڵام داو و بردویەتی بۆ یەمەن تا یارمەتی تیرورستانی ISIS بداتو ئەبو ڕەماڵ لە زیدان دەرکات و لەکۆتایا تی باگ بۆ سارای کەشف دەکات کە جەیکەب (پوسایدون) لەژیر ھەموو کێشەکانەوەیە و مایکڵیش بۆی کەشف دەبی کە پوسایدون دەستی کردوە بە خەیانەت کردن لە دەزگاکەی و خەریکی ھەڵ خەڵەتاندنی ساراو کورە بچووکە کەی مایکڵە کە بە مایک یان مایکڵی بچووک ناسراوە

دراماکە و کارەکتەرەرانی بە تایبەت (Wentworth Milleriller و Dominic Purcell) چەندین خەڵاتی جیھانیان بەدەستھێناوە و ناوبانگی زۆری دەرکرد

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرەکان بۆ دەرەوە[دەستکاری]