ڕاکردن لە بەندیخانە (وەرزی چوارەم)
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |

وەرزی چوارەم لە ھەڵاتنی گەورە (بە ئینگلیزی: The fifth season of Prison Break) لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ دەستی بە پەخشکردن کرد.
چیرۆک[دەستکاری]
لە سەرەتادا جەیمس ویسلەر لە لایەن کۆمپەنییەوە دەکوژرێت. ئەو کاتەی مایکڵ زانی کە گرێچن و وێسلەر لە بینایەکدان، مایکڵ ڕۆشت و گرێچنی بینی بۆ تۆڵەکردنەوە لێی کە سارای کوشت، بەڵام گرێچن دانی بەوەدانا کە سارای نەکوشتووە و زیندووە، بەڵام مایکڵ باوەڕی پێنەکرد و پاشان ویسلەر دەمانچە ئاڕاستەی مایکڵ دەکات، و ڕێدەکەون کە ڕابکەن. هەر بۆیە مایکڵ چوو بۆ قسەکردن لەگەڵ هاوڕێیەکی باوکی سارا (بروس) بۆ دۆزینەوەی سارا و هەر بەڕاستیش ئەوی شوێنی ئەوی دەزانی و ئەوی برد بۆ لای. چیرۆکی وەرزی چوارەم لە لۆس ئانجیلۆس ڕوو دەدات ئەمەش چونکە کاتێک بریکاری ئاسایشی نەتەوەیی مایکڵ ڕازی دەکات کە "سێلا" بەدەست بهێنێت، کە ئەویش بریتییە لە کارتێک هەموو زانیارییەکانی ئەو کۆمپانیایەی تێدایە کە هەوڵدەدەن مایکڵ و لینکۆڵن بکوژن، لە ئەڵقەی سێیەمی وەرزەکەدا ڕوون دەبێتەوە کە سێلا لە شەش پارچە پێکدێت و وە بۆ ئەوەی بتوانن بیخوێننەوە پێویستە هەموویان دەست بکەوێت، وە بە تێپەڕ بوونی کات بۆیان دەردەکەوێت کە ئەو شەش کارتە ڕێگایەکە بۆ گەیشتن بە سێلا.