ھێڵی ژمارەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە بیرکاریدا، ھێڵی ژمارە ڕاستەقینەکان وێنەیەک لە ھێڵێکی ڕاستە کە ھەر کام لە خاڵەکانی سەری ھاوتایە لەگەڵ یەک ژمارەی ڕاستەقینە و ھەر ژمارەی ڕاستەقینەش ھاوتایە لەگەڵ یەک خاڵی سەر ئەو ھێڵە.[١] زۆرتر ژمارە تەواوەکان وەکوو خاڵگەلێک بە نیشانەیەکی تایبەتەوە لە سەر ھێڵەکە دیاریدەکرێن.

ھێڵی ژمارە ڕاستەقینەکان

ھەرچەن ئەم وێنەیە تەنیا ژمارە تەواوەکان لە −٩ تا ٩ نیشان دەدات، بەڵام ھێڵەکە داگری ھەموو ژمارە ڕاستەقینەکانە و لە ھەر بارێکەوە بێ‌بڕانەوە بەردەوام دەبێت، ھەروەھا داگری ھەموو ژمارەکانی نێوان ژمارە تەواوەکانە کە لێرە بە نیشانەیەکی تایبەت دیارینەکراون.

ژمارەی سیفر دەستپێکی ھێڵەکەیە کە دابەشی دەکات بە دوو نیوەی دەقاودەق.

نواندنی ژمارە ناڕێژەییەکان[دەستکاری]

  1. دیاریکردنی خاڵی دەستپێک
  2. دیاریکردنی دوو ژمارە، کە کۆی ئەم ژمارانە ببێتە ژمارەی ژێر ڕەگی دووجا.
  3. دیاریکردنی ئاڕاستە لەسەر ھێڵی ژمارەکان
  4. کێشانەوەی کەمانەکە بە بەکارھێنانی پەرگار

نموونە: نواندنی لەسەر ھێڵی ژمارەکان.

لێرەدا خاڵی دەسپێک بریتییە 1 و پاشان، سێگۆشەیەکی گۆشەوەستاو کە درێژی لایەکانی بریتییە لە 1 و 1، و ژێیەکەی   دەکێشرێتەوە.

چۆنیەتی نواندنی ژمارە ناڕێژەیییەکان لەسەر ھێڵی ژمارەکان

گالێری[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Stewart, James B.; Redlin, Lothar; Watson, Saleem (2008). College Algebra (5th ed.). Brooks Cole. pp. 13–19. ISBN 0-495-56521-0.