زانکۆی سەڵاحەدین
(ڕەوانەکراوە لە زانکۆی سەلاحەددینەوە)
Jump to navigation
Jump to search
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
زانکۆی سەڵاحەدین Salahaddin University | |
---|---|
دامەزراندن | ١٩٦٨ لە سلێمانی ساڵی ١٩٨١ گوازرایەوە بۆ ھەولێر |
جۆر | میللی، حکومی |
سەرۆکی زانکۆ | ئەحمەد ئەنوەر دزەیی |
شوێن | ھەولێر, پارێزگای ھەولێر, عێراق |
کامپ | ناو شار |
ماڵپەڕ | https://su.edu.krd/ |
زانکۆی سەڵاحەدین گەورەترین و کۆنترین زانکۆیە لە باشووری کوردستاندا کە کامپی زانکۆکە لە ئێستادا لە شاری ھەولێری پایتەختە، ئەم زانکۆیە یەکەم جار لە شاری سلێمانی دروستکرا لە ساڵی ١٩٦٨، بەڵام گواسترایەوە بۆ شاری ھەولێر لە ساڵی ١٩٨١، زانکۆی سەڵاحەدین ئەندامە لە کۆمەڵەی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان تاوەکوو ٢٠٠٥ کۆلێژە پزیشکییەکانی ھەولێر لەو زانکۆیە بوو، بەڵام لەو ساڵەوە زانکۆی پزیشکیی ھەولێر ی لێ جیا بوویەوە. جۆری خوێندنی خۆڕایییە و سەرۆکی زانکۆ ئەحمەد ئەنوەر دزەیییە.
کۆلێژەکان[دەستکاری]
کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین بریتین لە:
- کۆلێژی زانست
- کۆلێژی کوشتوکاڵ
- کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری
- کۆلێژی کارگێڕی و ئابوری
- کۆڵێژی ھونەرە جوانەکان
- کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان
- کۆلێژی پەروەردە
- کۆلێژی یاسا
- کۆلێژی زمان
- کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت
- کۆلێژی ئاداب
- کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان
- کۆلێژی زمان
- کۆلێژی زانستە سیاسییەکان
بڕوانامەکان[دەستکاری]
لە زانکۆیەکە چەندین بڕوانامە بە خوێندکار دەبەخشێندرێت
- بەکالۆریۆسی زانست (Bachelor of Science)
- بەکالۆریۆسی ھونەر (Bachelor of Arts)
- ماستەر لە زانست (Master of Science)
- ماستەر لە ھونەر (Master of Arts)
- دوکتۆرا (PhD)
- دوکتۆرای پزیشکی - Medical degree (MD)
دەرچووە ناودیارەکانی زانکۆ[دەستکاری]
چەندین کەسی ناسراو لە زانکۆی سەلاحەدین خوێندنیان بەکۆتا ھێناوە، لەوانە:
- نەوزاد ھادی پارێزگاری پێشووی ھەولێر
- نووری مالیکی سەرۆککوەزیرانی پێشووی عێراق
- محەممەد عارف
- شەماڵ سائیب ھونەرمەند
- مارف خەزنەدار نووسەری کورد
- فەرھاد پیرباڵ
- فەتحی میرانی
- کەمال خۆشناو
- سەعدی بەرزنجی
- شوکریە ڕەسوول
- کوردستان موکریانی