ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان ٢٠٢٢
ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان ٢٠٢٢ | |
---|---|
وڵات | عێراق |
جێ | ھەرێمی کوردستان |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ |
ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان ٢٠٢٢ ئەو ھێرشانەن کە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستان بە تایبەتی لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و کەرکوک دەستیپێکرد، کە سوپای پاسداران دانی بەوەدانا کە بۆردوومانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە بە ٧٣ مووشەکی بالیستی و دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بۆ ٤٣ خاڵ. ئەم ھێرشانە بەھۆی ئەو گرژی و ناڕەزایەتییانە دێت کە لە ئێران لە پاشخانی کوشتنی ژینا ئەمینیدا ڕوودەدەن.[١] [٢] [٣] [٤] [٢] [٣] [٥]
پاشخان
[دەستکاری]لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، سوپای پاسدارانی ئێران ھەڕەشەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەربازیی کرد لە دژی کوردانی ئێران لە ھەرێمی کوردستان، فەرماندەی ھێزەی زەمینییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، عەمید محەممەد پاکپور، سوێندی خوارد کە ئەو کەسانە بکاتە ئامانج کە بە تیرۆریست وەسفی کردوون لە ھەرێمی کوردستان، ئەگەر پێویستی کرد.
عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، نەیارانی کوردی بەوە تۆمەتبار کرد کە لەپشتی ناڕەزایەتی و نائارامییە بەردەوامەکانەوەن و وتی: «داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین ڕێوشوێنی جددیتر بگرێتەبەر بۆ دەرکردنی ئەو گرووپانە لە کوردستانی عێراقن تا ئێران ناچار نەبێت ڕێوشوێنی خۆپارێزی لە دژی ئەم تیرۆریستە چەکدارانە بگرێتەبەر».[٦]
لە ١٦ی ئەیلوولی، خۆپیشاندانی گەورە لە شارەکانی ئێران و بەتایبەتی لە باکووری ئێران، لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە کوشتنی ژینا ئەمینی ئەنجامدرا، ئەمەش دوای سێ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقیی ئێرانەوە بە تۆمەتی «پۆشینی جلوبەرگی نەشیاو» و پێشێلکردنی یاسا توندەکانی جلوبەرگی ئافرەتانی وڵاتەکە.[٧]
لە ٢٨ی ئەیلوولدا، ھێزەکانی سوپای پاسداران بە مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردە سەر بارەگاکانی حیزبە کوردییەکان لە ھەرێمی کوردستان و لەنێو ئەو لایەنانەشدا؛ پارتی ئازادیی کوردستان لە پردێ، و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کەمپەکانی ئازادی، قەڵا، و ئامرییە لە کۆیە، بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ھەروەھا کەمپی نیشتەجێبوونی کوردانی ئێران لە سلێمانی.[٨]
زیانەکان
[دەستکاری]بۆردوومانەکە زیان و وێرانکاری بە باڵەخانەکانی ناوچەی ھۆمەرامان گەیاند کە نزیکەی ١٥ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە دوورە، کە بارەگای چەند لایەنێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێرانی لێیە. ناوچەکانی تر بریتین لە گەڕەکی نیشتەجێبوون، قوتابخانە، باخچەی ساوایان، و زەوییە کشتوکاڵییەکان.[٩]
قوربانییەکان
[دەستکاری]١٣ کەس کوژران و ٥٨ کەس بریندار بوون کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە بۆردوومانەکە بووە ھۆی «١٤ بریندار و ٤ شەھید» لە کۆیە و «١٤ بریندار و ٣ شەھید لە ناوچەی شێراوە»، بەرپرسێکی باڵای حکوومەتی ھەرێم وتی: «لەنێو قوربانییەکان ھاووڵاتی مەدەنی ھەیە»، ئاماژەی بەوەشکرد، بە لایەنیکەم کەسێکی مەدەنی لەنێو قوربانییەکان ھەبووە. و لەنێو قوربانییەکاندا ھاووڵاتییەکی ئەمریکی ھەبوو.[١٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «الحرس الثوري الإيراني يقصف أهدافا في كردستان العراق». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە 25 سبتمبر 2022 ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «فرنسا تدين الهجمات الإيرانية على كردستان العراق». العربية (بە عەرەبی). ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە 30 سبتمبر 2022 ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «كردستان العراق: قتلى وجرحى في قصف إيراني استهدف مواقع لأحزاب كردية-إيرانية معارضة». فرانس 24 / France 24 (بە عەرەبی). ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە 30 سبتمبر 2022 ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ «17 شخصا ضحية هجمات الحرس الثوري في كردستان العراق.. وبغداد تستدعي السفير الإيراني للاحتجاج». إيران إنترناشيونال (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە 30 سبتمبر 2022 ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ Welle (www.dw.com)، Deutsche. «إدانات غربية للقصف الإيراني لإقليم كردستان و"انتهاك سيادة العراق" | DW | 29.09.2022». DW.COM (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە 30 سبتمبر 2022 ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ https://web.archive.org/web/20211018065023/https://www.aljazeera.net/news/politics/2021/9/6/%D8%A7%D9%84%D8%AC%D9%8A%D8%B4-%D8%A7%D9%84%D8%A5%D9%8A%D8%B1%D8%A7%D9%86%D9%8A-%D9%8A%D8%AA%D9%88%D8%B9%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AA%D9%85%D8%B1%D8%AF%D9%8A%D9%86
- ^ https://web.archive.org/web/20220927231255/https://www.bbc.com/arabic/middleeast-62983684
- ^ https://web.archive.org/web/20220930193915/https://www.aa.com.tr/ar/%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%88%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A8%D9%8A%D8%A9/%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%A7%D8%B1%D8%AA%D9%81%D8%A7%D8%B9-%D8%AD%D8%B5%D9%8A%D9%84%D8%A9-%D9%82%D8%AA%D9%84%D9%89-%D9%82%D8%B5%D9%81-%D8%A5%D9%8A%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D8%B9%D9%84%D9%89-%D8%A5%D9%82%D9%84%D9%8A%D9%85-%D9%83%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%A5%D9%84%D9%89-13-/2697595
- ^ https://web.archive.org/web/20220930145700/https://www.aljazeera.net/news/2022/9/29/%D8%B9%D8%A7%D8%AC%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%AE%D8%A7%D8%B1%D8%AC%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%85%D9%8A%D8%B1%D9%83%D9%8A%D8%A9-%D9%86%D8%A4%D9%83%D8%AF-%D9%85%D9%82%D8%AA%D9%84
- ^ https://web.archive.org/web/20220930123807/https://www.bbc.com/arabic/middleeast-63022668