باخچەی ساوایان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باخچەی ساوایان، مالیزیا

باخچەی ساوایان یان دایەنگە یەکەم قۆناغە بۆ مناڵ کە لە ماڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ خوێندنی فەرمی. لە باخچەی ساوایان مناڵان لە ڕێگەی یاریکردنەوە چەندین شتی پەروەردەیی فێردەکرێن. لە زۆربەی وڵاتان سیستمەکە بەشێکە لە پێش چوونە قوتابخانە. لە باکووری ئەمریکا و چەن بەشیکی ئوسترالیا باخچەی ساوایان یەکەم ساڵی قوتاباخنەیە. مناڵانی باخچەی ساوایان بە زۆری لە سێ ساڵان تا حەوت ساڵان دەست پێ دەکات. ھەرچۆنێک بێت تەمەنی باخچەی ساوایان وەکوو یەک نییە و لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر جیاوازی ھەیە. ھەر بۆ نموونە لە مالیزیا تەمەنی باخچەی ساوایان لە شەش دەست پێ دەکات و کاتێک دەبن بە حەوت دەچن بۆ قوتابخانەی سەرەتایی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]