ھاورێ ڕەحیمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھاوڕێ ڕەحیمی
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ھۆڵەندا
لە پۆستدا بووە
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ – ئێستا
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ھاورێ ڕەحیمی
(١٩٨٣-٠٩-٢٣) ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٨٣ (تەمەن ٤٠ ساڵ)
سەردەشت
ھاووڵاتی
  • ئێران
  • ھۆڵەندا
پارتی سیاسی پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی (٢٠١٨– ئێستا)

پارتی شاری ویسپەر (٢٠١٥–٢٠١٨)

پەروەردە زانکۆی ڤریجی ئەمستەردام

ھاورێ ڕەحیمی (لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٧٨ لە سەردەشت) سیاسەتوانێکی کوردە کە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ەوە ئەندامی پەرلەمانی ھۆڵەندایە.

ژیاننامە[دەستکاری]

ھاورێ ڕەحیمی لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٧٨ لە شاری سەردەشتە.[١] کاتێک تەمەنی ١١ ساڵ بووە لەگەڵ بنەماڵەکەی ھاوکات لەگەڵ کیمیابارانی سەردەشت کۆچ دەکەنە ھۆڵەندا. لە ھۆڵەندا لەگەڵ باوکی لە دادگا سکاڵا لە کۆمپانیایەکی ھۆڵەندی تۆمار دەکەن کە چەکی کیمیایی بە سەددام حوسێن فڕۆشتووە و لە کیمیابارانەکانی سەردەشت و ھەڵەبجەدا ڕۆڵی ھەبووە، دواتر سکاڵاکەیان سەرکەوتوو دەبێت و ئەو کۆمپانیا ھۆڵەندییە سزا دەدرێت. ئەو قوتابخانە لە ھۆڵەندا تەوەاو دەکات و دەچێتە زانکۆ، دواتر خەریکی کار و ئیشی جیاواز دەبێت و کۆمپانیای خۆی لێدەدات و بەوتەی خۆی ١٥ کەس لە کۆمپانیاکەیدا کار دەکەن.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hawre Rahimi(ھۆڵەندی). tweedekamer. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.
  2. ^ کوردێک بەربژێرە بۆ پەرلەمانی هۆڵەندا؛ کۆمپانیایەکی وڵاتەکەی لەسەر هەڵەبجە داوەتە دادگە(کوردیی ناوەندی). تۆڕی میدیاییی ڕووداو (لە ڕێکەوتی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]